کاتێك بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق ڕاوێژی کرد بە گەنجانی عێراقی دەربارەی چۆن دەیانەوێت کاریگەرییان هەبێت لەسەر گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتیی لە عێراقدا، ئەولەویەتی گەنجەكان ڕوون و دیار بوو، لەماوەی پەتای كۆرۆنادا، کە لەهەموو جیهاندا بووە هۆی زیادبوونی توندوتیژیی خێزانی، گەنجانی پارێزگای دیالە لە عێراق هاندانی کەمبوونەوەی مامەڵەی خراپ و برەودان بە گیانی لێبووردییان هەڵبژارد.
بەشێك لە پڕۆژەی ئاشتەوایی گشتگیر سەر بە بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی جەخت دەکاتەوە سەر بەهێزکردنی گەنجان و بەهێزکردنی ئەم چینە لە نێو کۆمەڵگەدا لەڕێی باشترکردنی توانستیانەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکانی بڕیاردان و بنیادنانی متمانەیان بۆ هاندانی بەشداریکردنێکی باشتر لەگەڵ کۆمەڵگە و دەسەڵاتدا. ئەم ساڵ بە پشتیوانی لە حکومەتی دانیمارکەوە، گروپی گەنجان پێکهات لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە و نەینەوادا.
موستەفا تەمەنی 29 ساڵە، ئەندامی گروپی گەنجانی دیالەیە، دەڵێت پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی زۆر گرنگە بۆ عێراق بە تایبەتی لەم دۆخەدا. زۆرینەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگە دەناڵێنن بەدەست پەراوێز خستنیانەوە، بە ئافرەتان و گەنجان و منداڵانیشەوە. کارکردن بۆ جێبەجێ کردنی یاسای توندوتیژیی خێزانی زۆر گرنگە بۆ یارمەتیدانی خێزانەکان. وەکو گەنجان، ئەولەویەتمان بریتیە لە بنیادنانی ئاشتی و پێکەوە ژیان و ڕەتکردنەوەی تایفەگەری و ئیتنی و کارکردن پێکەوە بۆ بنیادنانی عێراقێکی باشتر."
گروپی گەنجانی دیالە بەرپرسە لە دروستکردن و بەگەڕخستنی هەڵمەتی لێبووردەیی لەبری توندوتیژی لە بەرواری 4 ی ئایاردا، کە لایەن زیاتر لە شەست سەکۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە بەشداری پێکراوە لە عێراقدا، بە دەزگا هەواڵیەکان و بەرپرسانی حکومەت و کارتێکارانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوە ناحکومیەکان. ئەم هەڵمەتە تۆمارێکی ڤیدۆیی تێدایە کە بەرهەمهێنراوە لەلایەن گەنجانەوە لەگەڵ چیرۆکی ڕزگاربووانەی توندوتیژیی خێزانی بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری دەربارەی کێشەکان و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە فەیسبووكدا لەگەڵ پۆلیسی کۆمەڵگە بۆ دابینکردنی ئامۆژگاری بۆ ئافرەتان.
تا ئێستا، ڤیدیۆکان کە پەیامی هەڵمەتەکەی گەیاندوە گەشتۆتە پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەوا و کەرکوك و بابل بە چەندان زمان، بە زمانی هێما و ئینگلیزی و کوردی و سیریانی و عەرەبی و یەزیدی. ئەندامانی گروپی گەنجانی دیالە هیوادارن هەڵمەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی بگاتە زۆرترین کەس لە عێراقدا، عێراقێك کە نزیکەی نیوەی دانیشتوانەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا چاڵاکن.
مەریەم تەمەنی 24 ساڵە و ئەندامی گروپی گەنجانی دیالەیە، دەڵێت "وەکو ئافرەتێكی لاوی عێراقی، هیوادارم پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئاشتی باڵ بکێشێت بەسەر هەموو هاوڵاتیانی عێراقدا. ئەم هەڵمەتی توندوتیژیی خێزانیە هانی ئافرەتان دەدات بۆ بێدەنگ نەبوون و گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانیان. ئەمە پەرەپێدانێکی ئیجابیە لە لاچوون لە ملکەچیەوە بۆ بێدەنگ نەبوونێکی بوێرانە."
مەروان تەمەنی 25 ساڵە، کورتە ڤیدیۆکەی گروپی گەنجانی دروست کردووە، دەڵێت "کارکردن لەگەڵ گروپی گەنجانی دیالە یارمەتیدەرم دەبێت لە دروستکردنی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا و ڕێگریی لە بڵاوبونەوەی بیرۆکەی توندڕەوی لەناو نەوە تازەکاندا. ئێمە دەمانەوێت وێنایەکی ئیجابیانەی قەزاکە پیشان بدەین و کەلتوری گفتوگۆ و یەکدی قبوڵکردن دروست بکەین."
لەکاتێکدا پەتای پەتای كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆوە کە لەلایەن حکومەتەوە سەپێنراوە بۆتە بارگرانی بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان لە مەیداندا، گروپی گەنجان لەڕێی نامەی ئیمەیل و واتساپ و کۆبونەوەکانی بەرنامەی زوومەوە پێکهێنراوە. گروپی گەنجان ئەو بابەتانەی دەستنیشانکردووە بۆ هەڵمەتەکانی داهاتوو وە هیوادارە کارامەییە داهێنەرانەکانی و پەیوەندیگرتنەکانی بەکاربێنێت بۆ ئەوەی پرس و بابەتەکانیان بگەنە کەسانی زیاتر.
فاتمە تەمەنی 30 ساڵە و ئەندامی گروپی گەنجانی دیالەیە، دەڵێت "هەرکاتێك دەچمە پڕۆژەیەکی نوێ یان چالاکیەکی نوێوە، خۆم دەبینم دەگۆڕێم بەرەو کەسێکی باشتر، کەسێکی زیاتر چاوپۆشیکار و مرۆییتر. باوەڕم وایە مرۆڤبوون لایەنی سەرەکیی شارستانیەت و پێشکەوتنە، هەمیشە هەوڵدەدەم بۆ گۆڕانکاری، ئەگەر بچوکیش بێت. دواتر پلانمان هەیە دەستپێشخەریەك ئەنجام بدەین کە جەختی لەسەر بەهێزکردنی گەنجان بێت، ئەمە یەکەم کار دەبێت لەم جۆرە لە دیالەدا."
هەر چوار گروپی گەنجانەکە جۆش و پەرۆشی خۆیان پیشانداوە تا کاریگەری بکەنە سەر گۆڕانکاری کۆمەلایەتی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی بهێننە ئاراوە، هەروەها ئەو کارانە ئەنجام بدەن کە هانی لێبووردەیی و یەکبوون دەدات لە عێراقدا.