کچێکی تەمەن 14 ساڵان وتی "ئەگەر ئێمە هەموومان بە یەکسانی بخوێنین، هەموو نەوەکان نەوەیەکی زیرەك دەردەچن."
بۆ بەرزڕاگرتنی هەلمەتی جیهانی '16 ڕۆژ بۆ چاڵاكیەكانی لە دژی توندوتیژی بنەما لەسەر ڕەگەز' (25 ی تشرینی دووەم بۆ 10ی کانونی یەکەم)، خوێندکارانی قوتابخانەی ناوەندی سینونی جۆش و حەزی خۆیان پیشاندا بۆ دەرفەتی یەکسانی خوێندن لە ڕێی هونەرەوە.
خوێندکاران داوایان لێکرا وێنە بکێشن بۆ پیشاندانی ئەوەی بۆچی ئافرەتانیش وەکو پیاوان دەبێت هەمان مافی خوێندنیان هەبێت لە قوتابخانە و کۆلیژەکاندا، خوێندکارەکان کە تەمەنیان جیاواز بوو هێزی ئافرەتانی خوێندەواریان نیشاندا لەگەڵ ئەو بەربەستانەی تا ئەمڕۆکە هێشتا لەبەردەم دەرفەتی خوێندنی کچاندان.
ئەم چاڵاكیە و چەند چاڵاكیەكی تر بە شێوەیەك دیزاینکران بۆ بەرز ڕاگرتنی هەڵمەتە 16 ڕۆژیەکە، هەموو ئەمانە توانرا ئەنجام بدرێت لەڕێی هاوبەشیە بەردەوامەکەی نێوان ڕێکخراوی بەهانەوەچوونی ئیسلامی جیهانی و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق. ئەم هاوبەشیە بەشێکە لە پڕۆژەی خۆشگوزەرانی کە کۆمەکی دەکرێت لەلایەن حکومەتی فەرەنساوە، کە بەهۆی ئەمەوە 250 هاوڵاتی گەڕاوە لە کۆمەڵگە خانەخوێکانی شەنگال و حەمدانیەدا بڕێکی کەم پشتیوانی بە شێوەی ڕاهێنان و پارە وەردەگرن بۆ پەرەپێدانی کار.
ئەوەی گرنگە ئەم پڕۆژەیە ئەندامانی کۆمەڵگە بەشداری پێدەکات لە چاڵاكیەكانی هوشیاری توندوتیژی بنەما لەسەر ڕەگەز لەڕێی جێبەجێکردن و دەرفەتی یەکسانەوە بۆ خۆشگوزەرانی قوربانیانی توندوتیژیی بنەما لەسەر ڕەگەز.
ئێمە داوامان لە خوێندکارەکان کرد پێمان بڵێن بەڕای ئەوان بۆچی خوێندن بۆ ئافرەتان گرنگە