UNDP in Iraq

سەركردایەتیمان

سەركردایەتیمان

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، نوێنەرایەتى کارگێڕی بەرنامەکەمان دەکات لە عێراقدا، و سەرۆکی گشتى نووسینگەکەمانە و بەرپرسیارە لە گشت بەرنامە و کارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، لەوانەش کوالیتی و بەردەوامیی کارەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەسەر ئەرزى واقیعدا.


بەرێز تيتۆن ميترا،

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

تیتۆن ميترا، هاوڵاتیەکى ئوسترالیاییە و نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، شارەزایەکى زۆر باشى هەیە لە بوارى پەرەپێدان و زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموونی هەیە لە بواری مرۆیی، بنیاتنانى ئاشتی، و ئەنجامدانى پەرەپێدانی بەردەوام. 

پێش وەرگرتنى ئەم پۆستە، بەرێزیان وەک نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە میانمار و فلیپین کارى کردووە. هەروەها پۆستی گرنگی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوەبردووە، لە نێویاندا ڕاوێژکاری ستراتیژی باڵاى پلاندان، و سەرۆکی ئۆفیسی یەکگرتووى ڕێکخستن و پەرەپێدانی کاروباری مرۆییەکان بووە لە نێردەی نەتەوە یەککگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی)، و هەوەروەها ڕاوێژکاری ستراتیژی باڵا بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە پرۆسەی ئاشتی بانگسامۆرۆ لە فلیپین. 

پێش ئەوەی پەیوەندی بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بکات، بەڕێزیان بەرپرسیارەتى باڵاى لە حکومەتی ئوسترالیا وەرگرتووە، وەک ڕاوێژکاری وەزیر و سەرۆکى بەرنامەی هاوکاری بۆ وڵاتى فلیپین، هەروەها وەک یاریدەدەری وەزیر لە دەزگای ئوسترالیا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کاریکردووە، کە تێیدا بەرنامەی دوو لایەنەی گەورە و ئاڵۆزی بەڕێوەبردووە لە سریلانکا، ماڵدیڤ، چین، ئەندەنوسیا و تیمۆری ڕۆژهەڵات. 

هەروەها بەرێزیان ئەزموونێکى بەرفراوانی هەیە لە سەرکردایەتیکرنى کارە مرۆییەکان، لەوانە سەرکردایەتکردنى فیریاگوزارى و بەهانەوەچوونەکان لە ئەفریقا، باشوری ئاسیا، باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و زەریای هێمن و وەک بەڕێوەبەری فریاگوزاری جیهانی لە رێکخراوى كەیێر (CARE)ى نێوەدەوڵەتى کارى کردووە.