بەوردی
بەوردی
هاریکاریی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دیزاینکراوە بۆ پشتیوانیکردنی:
- توانستی بەهێزکراوی حکومەتی خۆجێیى بۆ پەرەپێدانی ئابوری ژینگەدۆستى ناوخۆیی گشتگیر؛
- ئەوچارەسەرە داهێنەرانانەى لەڕێی هاوبەشى نێوان کەرتی گشتی و تایبەتەوە پەرەیان پێدراوە و دەبنە هۆی بزواندنی پەرەسەندنى ئابوری نێوخۆیی گشتگیر؛
- داهات و دەرفەتی خستنەسەرکاری زیاتر بۆ خەلکانی دۆخناسك؛
- و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی باشتر و کاری بازرگانى ژینگەدۆست بەتایبەتی لە کەرتی ئابووریدا کە داهاتوویەکى گەشى هەبێت و کاریگەرییەکى بەرزى هەبێت لەبوارى ڕەخساندنى هەلی کاردا.
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کار بۆ پشتیوانیکردن دەکات لەهەردوو ئاستى ناوەند (بۆ ستراتیژیەتەکەی لە پەرەپێدانی کەرتی تایبەتیدا) و ناوچە بێبەشەکان بە تایبەتی ئەوانەی لە دەستی داعش ئازادکراون و پارێزگاکانى باشور و پشتینەی بەغدا.
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کار بۆ فراوانکردنی ستراتیژیەتی گوزەرانی بەردەوام دەکات کە بە ڕووماڵکردنی دەستپێشخەریە هەنووکەیی و داهاتووەکان دەست پێدەکات بۆ دەستنیشانکردنی هاوبەشەکان بەمەبەستى بەرنامەڕێژی لە داهاتوودا. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کار بۆ باشترکردنی هاوبەشییە هەنووکەییەکان دەکات لەگەڵ شارەوانی و ئەنجومەنى پارێزگاکان بۆ پێشەنگبوون لە دەستپێشخەری هاوبەشی نێوان کەرتى گشتی و تایبەتدا لە هەمان کاتیشدا شەنوکەوکردنی هاوبەشى لەگەڵ کەرتی تایبەت و ڕێکخراوی هێزی کاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەوپێشبردنی کارامەییەکان و دامەزراندنی کۆمپانیاى بچوك و مامناوەند و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت. ئافرەتان و گەنجان خەلکانی سەرەکی دەبن لە هەموو ئەم چالاکیانەدا.
گەنجێك خیار لە باخچەی ماڵەكەیان لێدەكاتەوە پاش وەرگرتنی ڕاهێنانێك لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی كشتوكاڵ لەناو شاردا
دەرئەنجام و ئامانجە سەرەکیەکان
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بەردەوام دەبێت بۆ کارکردن بەرەو ڕێسا و یاسای ئابوریانەى خەڵک لە چەقى بنەماکانیانە و گەشەی ئابوریی هەمەچەشن و ڕەچاوکاری ڕەگەز و گشتگیر بە جەختکردنەوە لە سەر زیادکردنی ئاسایشی داهات و کاری شیاو بۆ ئافرەتان و گەنجان و خەلکانی دۆخناسك.
لە ساڵی 2014 وە، بەرنامەڕێژی نوسینگەی گشتیی پشتیوانی کردووە لە:
- دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە 20000 ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەر و ئەندامانی دۆخناسکی کۆمەڵگەی لەخۆگر لەڕێی کار بەرامبەر پارەوە؛
- زیاتر لە 8000 کارى بچوك ( لەنێویاندا زیاتر لە 3000 لەو کارانە خاوەنەکانیان ئافەرەت بوون) لەڕێی چاککردنەوەی موڵك و بەخشینی پارە بۆ کاری بچوك؛
- زیاتر لە 1600 کەس لەڕێی خستنەسەرکاری هەمیشەیی یان شاگردییەوە (زیاتر لە 400 ئافرەت)؛
- ڕاهێنانی پیشەیی و خستنەسەرکار ، لەنێویاندا خولەکانی خوێندەواری و زمانەوە بۆ زیاتر لە 5000 ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەر و ئەندامانی دۆخناسکی کۆمەڵگەی لەخۆگر؛