شانشینی یەکگرتوو و کەنەدا پشتگیری لە هەوڵەكانی عێراق دەکەن لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكاریەكانی کەش و هەوا

2022 May 5

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمبوونەوەی رێژەی باران و شۆری زەوی و خۆڵبارین و لمبارینی زیاتر دووبارەبووەوە هەندێک لەو ئاستەنگیانەن کە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە. لە ڕاستیدا ئەو وڵاتە بە پێنجەمین وڵاتی لاواز لە جیهاندا پۆلێن کراوە بۆ کەمبوونەوەی بەردەستی ئاو و خۆراک و پلەی گەرمی زۆر کە کاریگەری خراپی لەسەر پێداویستیەکانی خۆراک و ئاو و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە عێراقدا دەبێت.

"لە چەند ساڵی داهاتوودا 7 ملیۆن عێراقی دەکەونە ژێر مەترسی دەستنەکەوتنی پێداویستیەکانیان لە ئاو" -دکتۆر جاسم فەلاحی، وەزیری ژینگە

 

 

ئەمڕۆ عێراق هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە لە گەشتەکەی بەرەو کارکردنی کاریگەر لەبارەی کەش و هەوا. پەرەپێدان و پێشکەش کردنی بەشداریە دیاریکراوەکانی نەتەوەیی (ئێن دی سی) وەرچەرخانێکی گرنگ بوو، یارمەتی عێراق دەدات بۆ پتەوکردن و گەیشتن بە پابەندبوونەکانی بە پێی پەیماننامەی پاریس. لەگەڵ ئەوەشدا، وڵاتەکە لە ئێستادا چوارچێوەیەکی کارکردنی ڕوونی سیاسەتی گۆڕینی وزەی نییە کە رێچکەکە لە پشبەستن بە وزەی دەر‌هێنراو بۆ وزەی بێ لایەنی کاربۆنی بگۆڕێت. لە ئەنجامدا، پشتگیری تەکنیکی و دارایی پێویست بوو – وهەر بۆیەش شانشینی یەکگرتوو(بەریتانیا) ئامەدە بوو بۆ پشتگیری کردن.

 

 

لە ڕێگەی بەخشینێک کە بڕەکەی بریتیە لە 5.7 ملیۆن دۆلار( 4.25  پاوەندی بەریتانی) ، شانشینی یەکگرتوو(بەریتانیا) لە ڕێگەی وەزارەت دەرەوە وئۆفیسی گەشەپێدانی کۆمۆنوێلث (FCDO) پشتگیری لە گۆڕانکاری عێراق دەکات بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەی وزەی پاک. لە ڕێگەی هاوبەشیکاریەک لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی نوێبووەوە و وەزارەتی ژینگەیی عێراق و بەریتانیا لایەنێكی سەرەکیە كە هاوبەشەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆکردەوەتەوە بۆ یارمەتیدانی دانانی چوارچێوەیەکی درێژخایەنی سیاسەتی وزە و ئاماژەدان بە بەربەستە سەرەكییەکان لە تێگەیشتن لە ژێرخانی دارایی و کلیلی پێویست بۆ بەهێزکردنی وزەی نوێبووەوە لە وڵاتدا.

 

 

 "سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ حکومەتی شانشینی یەکگرتوو و كەنەدا رادەگەیەنین بۆ پشتگیریکردنی ئەم پرۆژەیە، ئەمەش خواستی کارکردن لەسەر بواری کەش و هەوا لە عێراقدا زیاتر دەکات و هەروەها سوپاسی هاوكاری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبووەوە دەکەین"،  دکتۆر جاسم فەلاحی وەزیری ژینگە و نێردەی تایبەتی بۆ گۆڕانی کەش و هەوا لە عێراق..

شانبەشانی شانشینی یەکگرتوو، حکومەتی کەنەدا نزیکەی 1.18 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشیوە بۆ پشتیوانیکردن لە دەستپێشخەرییەکانی ڕاهێنان کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا پشتگیرییەکی گشتگیر پێشکەش بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکات لەسەر بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی گۆڕانی کەش و هەوادا - کە بە خێرایی دەبێتە هۆکاری سەرەکی پشت کەمبوونەوەی بارانبارینەکانی عێراق - جگە لە بەهێزکردنی هاوکاری نێوان وڵاتانی بەرکەوتووی ڕووباری دیجلە و فورات.

 

 

ڕاوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ئەندازیار جمال محسن دەڵێت: "لەماوەی دەیەی ڕابردوودا عێراق ڕووبەڕووی کەمبوونەوەیەکی ڕوون بووەتەوە لەو بڕە ئاوەی کە لەوڵاتانی بەرکەوتوەوە هاتووە، کە برێ کەمبوونەوەکە لەسەدا 70ی ئاوەکەی تێدەپەڕێت،" و هەروەها ئەندازیار جمال محسن وتیشی: "دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و هاوکارەکانی دیکە رابگەیێنم بۆ پەرەپێدانی تواناکانی وەزارەتەکانی عێراق و لەوانە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی ژینگە و وەزارەتی دەرەوە لەسەر دیپلۆماسیەتی ئاو و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو".

 

 

پێشبینی وشکەساڵی و مەترسیەکانی تر

لە ئەنجامی لاوازی ژێرخانەکانی چاودێری کەش و هەوا و زانین و شارەزایی سنوردار و نەبوونی دەستگەیشتن بە تازەترین تەکنەلۆژیا و تۆڕەکانی ئاگادارکردنەوەی خێرا، پێشبینیکردنی عێراق بۆ شکەساڵی و توانای ئاگادارکردنەوەی خێرای سنووردار بووە. بەپێی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو(بەریتانیا)، چاودێرییەکی جدی و کاریگەر بۆ کەشوهەوا و پێشبینی وشکەساڵی و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە پەرەیان پێدەدرێت بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ خۆئامەدکردنی باشتر لەبەرامبەر کارەسات و مەترسییە سروشتیەکان.

 

 

عێراق خاوەنی چوار دامەزراوەی سەرەکیە بۆ پاراستنی کەش و هەوا و تۆڕەکانی چاودێری مەترسی و پێشبینی وشکەساڵی: خزمەتگوزاری کەشناسی عێراق و وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی ژینگە. شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) پشتگیری ئەم دامەزراوانە دەکات لە ڕیگەی بنیاتنانی زانین و شارەزاییان و بە بەکارهێنانی شارەزایی نێودەوڵەتی و هاوبەشی پێککردنی باشترین پیادەکردنەکان لە ئەزموونی هەرێمی و جیهانی.

 

 

خاتوو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، گوتی: "پێشخستنی ئابووری سەوز گرینگە بۆ تێپەڕاندنی زۆرێک لەو ئاستەنگانەی بەردەم پەرەپێدانی بەردەوامن لە عێراقدا. ئێمە سوپاسی هاوبەشەکانمان دەکەین لە بەریتانیا و کەنەدا بۆ بەخشندەیی و پابەندبوونیان بە بەرەنگاربوونەوەی گۆرانكاریەكانی کەشوهەوا، هەروەها سوپاسی حکومەتی عێراق دەکەین کە پاندبوونەكانی بۆ بەرنگاربوونەوەی گۆرانكارییەكانی كەشوهەوا خستۆتە سەرووی کارنامەکەیەوە. من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوەش چاوەڕێی برودانم بەم هاوبەشیە گرنگە."

ئەو پرۆژەی کاری هاندەرانەی کەش و هەوا لە عێراق لەلایەن شانشینی یەکگرتوو(بەریتانیا) و کەنەداوە پشتیوانی دەکرێت، کە پرۆژەیەکی 2 ساڵەیە و بەشێکە لە بەرنامەى گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و ژینگە و وزە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، کە تواناسازی و یارمەتی تەکنیکی دابین دەکات بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی چاکسازی و گەشەپێدانی ژینگەیی عێراق بۆ چارەسەرکردنی هۆکاری ڕیشەیی و مەترسیەکان و رێوشوێنەکانی کەمکردنەوەی کاریگەرەیەکانی تایبەت بە داخورانی ژینگەییە و گۆڕانی کەش و هەوا و شۆکەکانی کارەساتەکان.