بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە لیژنەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى دەکات بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندڕەوی لە عێراقدا

2021 June 14

هەولێر، عێراق 14ى حوزەیرانى 2021 –  لە 11 ی حوزەیراندا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و لیژنەی نیشتمانی تایبەت بەجێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی لە کۆمیتەى ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیدا، وۆرکشۆپێکی چوار ڕۆژەی، دەربارەی ڕۆڵی تیم و لیژنە دیاریکراوەکان لەسەرۆکایەتی و پەرلەمان و فەرمانگەکانی سەرۆک وەزیران و لەپارێزگاکاندا، بە مەبەستى جێبەجێکردنی ستراتیژەکانى بەرەنگاربوونەى توندوتیژیی و توندڕوەیی، دەستپێکرد.

وۆرکشۆپەکە لەلایەن پسپۆڕانی لیژنەی نیشتمانی و شارەزایانی نێودەوڵەتی لە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئاسانکاری بۆ کراوە، بەئامانجی پێشکەشکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی و توندڕەوی و چۆنیەتى جێبەجێکردنى پلانەکان لەم بارەیەوە، ئەمەش لەگەڵ تاوتوێکردنى بەرپرسیاریەتی تیمەکانی ناوەند و لیژنەکانی پارێزگا لەجێبەجێکردنی ستراتیژو پەرەپێدانی پلانی کرداری لەسەر ئاستی ناوخۆدا، بەشداربووانیش بەچەند گفتوگۆیەک بەشدارییان کرد و تیشکیان خستە سەر ئەزموونە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان لەم بارەیەوە، هەروەها تاوتوێی ڕۆڵی حکومەتە خۆجێییەکان و ئافرەتان کرا، بۆ چۆنیەتى بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێری و توندڕەوی.

خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان لە عێراق، گوتى: "چارەسەرە بەردەوامەکان بۆ توندوتیژی و توندڕەوی پێویستی بە پەیڕوەکردنى کاری پێکەوەیی و هەڵوێستى هەمەلایەنەیە، کە جەخت بخاتە سەر یەکڕیزی و پێکەوەژیان لە کۆمەڵگا و بەهێزکردنی حوکمڕانی لەسەر ئاستی ناوخۆدا. وۆرکشۆپەکەمان لەگەڵ نوێنەرانی لیژنەی نیشتمانی قۆناغێک دەهێنێتە کایەوە بۆ هاوبەشیکردن و ڕێگریکردن لە توندڕەوی و توندوتیژی لە عێراقدا."

لەم باریەوە، عەلی عەبدوڵا ئەلبێدیری، سەرۆکی لیژنەی نیشتمانی لە جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و توندوتيژی لە عێراقدا، گوتى: "ئەم وۆرکشۆپە لەکاتی خۆیدا بووە و گرنگە بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ناوخۆ لە جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژەدا بەشداربن کە پێویستی بە هەوڵی نیشتمانی و نێودەوڵەتی و هەماهەنگی هەمەلایەنە هەیە لە کۆمەڵگا و حکومەتە خۆجێییەکاندا.”

لەگەڵ ئەمەشدا، چەند کۆووبوونەوەیەکی تری تایبەتمەند ، دەربارەى چۆنیەتى هاوبەشیکردن لەگەڵ هاوبەشە نیشتمانی و نێوخۆییەکان و کۆمەڵگاى مەدەنى و تیمەکانی پارێزگاو گەنجان و سەرکردە ئاینییەکان، بەمەبەستى زیاتر پێشخستنی ڕۆڵی کاریگەریان لەجێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی و توندڕوەی، ئەنجام دەدرێن.

هاریکاریکردن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و توندڕەوی لە عێراقدا، بەشێکە لە بەرنامەی پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، ئەمەش بۆ برەودانە بە بەهێزکردنى ئاشتی و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى بەشێوەیەکى گشتگیر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.

بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی، 9647901101982+