بەغدا، 7 تشرینی یەكەم 2020 – فراوانکردنی ڕووماڵی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کۆمەڵانی دۆخناسك و زیادکردنی داهات بۆ کۆمەک کردنی بەرنامە سەرەكییەکانی حکومەت و دانانی سەرچاوە بۆ پەرەپێدان بە کەرتی تایبەت، هەندێكن لەو پێشنیارانەی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە راپۆرتێکی نوێدا لەسەر چاکبونەووەی ئابووری عێراق لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشکەش کراون.
کاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر ئابووریی عێراقەوە، کە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، هەریەکە لە کاریگەریە گەورەکەی پەتاکە لەسەر ئابووری و پێشنیاری ژمارەیەك سیاسەت کە بەدەنگی ئاستەنگیەکانەوە دەچێت و لە هەمان کاتدا دڵنیایی دەدات لە بەردەوامبوونی بەرەوپێشچوون بۆ هێنانەدێی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام شى دەکاتەوە.
نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد دەڵێت: "ئابووری گشتی عێراق و هەڵومەرجە داراییەکان بە شێوەیەکی فراوان ئەرێنی بوون لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بەڵام دوو زەبری گەورە بووە هۆی تێكچوونی بەرەوپێشچوونەکە، کە بریتین لە قەیرانی نەوت و پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا"
هەروەها گوتیشی "ئەمە کاریگەریەکی گەورەی کردۆتە سەر کۆمەڵگەکان بەتایبەتی لەڕووی داهات و خستنە سەر کار و هەژاریەوە، هەروەها ئەگەرێکی زۆر هەیە ببێتە هۆی هەڵکشانى نایەکسانی بەشێوەیەکى بەرچاو. بۆ نمونە لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتی عێراق لە مەترسیەکی گەورەتردان بکەونە هەژاریەوە وەك لەوانەی لە کەرتی گشتیدا کار دەکەن، بە تایبەتی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتی نافەرمی کە داهاتیان کەمە و ئەو خێزانانەی كە ئافرەت تێیایدا سەرۆك خێزانە."
بەپێی پەڕاوى سیاسەتیەکە، تێكڕای داهاتی ناوخۆ پێشبینی دەکرێت بە ڕێژەی سەدا 10 کەم ببێتەوە لە 2020 دا و پێشبینی کراوە کورتهێنانى دارایی بگاتە ئاستێکی نوێ بە ڕێژەی سەدا 30 ی تێكڕای داهاتی ناوخۆیی لە 2020 دا.
ڕێچکەی پێشنیارکراوی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ حکومەتی عێراق و بەرژەوەندیدارە سەرەکیەکانی تر لە پلاندانانی چاکبوونەوەی ئابووری عێراقدا دوو لایەنەیە و ئەم خاڵانە دەگرێتەخۆ:
پێویستیی دەستنیشانکردنی خێرای بژاردە داراییەکانی تر، خۆلادان لە دەستکاریکردنی ئابورى پلان بۆ دانەنراو، باشترکردنی جۆرایەتی و بەئامانج گرتنی خەرجیە گشتیەکان.
پشتیوانیکردن لە ئابووری کەرتی تایبەتی نا نەوتی بۆ گەشەکردن و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە نەوت و بەردەوامبوون لە دابینکردنی هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە دۆخناسك و کەم داهاتەکان لەڕێی فراوانکردنی پلانەکانی هاریکاری کۆمەڵایەتییەوە.
خاتوو زێنە گوتیشی "بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشەکانی ئامادەن بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکارانەدا بۆ سەقامگیرکردنی ئابووری و دڵنیاییدان لەوەی کۆمەڵە دۆخناسکەکان پارێزراون".
پەڕاوى سیاسەتەکە تایبەتە بە کاریگەری قەیرانی نەوت و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ناسکێتی دۆخی عێراق ، لە ئابی 2020 دا بڵاوکراوەتەوە. لەم لینكەدا ڕاپۆرتەكە بخوێنەرەوە .
بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 460 1976 780 964+