بەغدا، 15 ى تەمووزى 2021- بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراقى و سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیران و پارێزگاى سەڵاحەددین و بە پشتیوانى حکومەتى دانیمارک، ئیمڕۆ کۆتایی بە کۆنفرانسێکى فرەئاینى هێنا کە بۆ 70 سەرکردەى ئاینى پاریزگاى سەڵاحەددین ڕێکخرابوو.
کۆنفرانسە دووڕۆژییەکە لە بەغدا بەسترا، وەک دووەم دانە لە زنجیرە کۆنفرانسێک کە سەرکردە ئاینییەکانى ئەنباڕ و نەینەوا و سەڵاحەددینى بە ئامانج گرتووە. بە پشتبەستن بە یاداشتەکانى ئەم کۆنفرانسانە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نزیکەوە لەگەڵ سەرکردە ئاینییەکاندا کار لەسەر توانایان و هاوکاریکردنى هەوڵەکانیان دەکات لە بەرەوپێشبردنى پڕۆسەى گەڕانەوە و یەکخستنەوەى ئاوارە نێوخۆییەکاندا، و ئەمەش بە هاوبەشى دەبێت لەگەل دەسەڵاتە نێوخۆیى و نیشتیمانییەکاندا.
گرینگترین فەرمایشتەکانى کۆنفرانسەکەى ڕۆژانى 15-14 ى تەمموز گفتوگۆیان لەبارەى گەڕانەوەى ئاوارە نێوخۆییەکان کرد و تیشک خرایە سەر برەودان بە پێکەوە ژیانێکى ئاشتیانە، و پێکهێنانی تۆڕێکی سەرکردەی ئاینی لە لە پارێزگاى سەڵاحەدین، بەمەبەستى هەماهەنگی کردنی هەوڵەکان پتەوەکردن و بەدیهێنانی پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتی، هەروەها کارکردن بۆ هەنگاوی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە، بە تایبەت ئەوانەى پەیوەستن بە موڵک و ماڵی ئەوقافەوە، و هەروەها کارکردن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پشتگیری کردن لە گەڕانەوە و تێکەڵکردنەوەى ئاوارەکان، و کارکردن بۆ دروستکدرنى دەرفەت بۆ ئەوەى بتوانن بژێوی ژیان بۆ خۆیان پەیدا بکەن.
کۆنفرانسەکە بەشێکە لە بەرنامەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ سەرکردە ئاینییەکان کە مەبەست لێى برەودانە بە ڕۆڵیان لە پێکەوە ژیان و پێکەوەهەڵکردنى کۆمەڵایەتی، و لەگەڵیدا بنیاتنانى تۆڕێکى پێکەوەژیان بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆ دیالۆگ. ئەو کارانەى لەلایەن سەرکردەکانى ئاینەجیاجیاکانەوە ئەنجام دراون دەبنە هاریکارێک بۆ ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوامى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتى و دادپەروەرى و دامەزراوەى بەهێز (ئامانجى 16).
نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، جەختى کردەوە و گوتى، "ئێمە سوپاسگوزارى حکومەتى دانیمارکین بۆ پشتیوانیکردنى کارکردن لەگەڵ سەرکردە ئاینییەکاندا لە عێراق لەڕێگەى بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى ئێمەوە. کارى بەرنامەى نەتەوە یەکگتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لەگەڵ سەرکردە ئاینییەکان و بەشداریکردن لەگەڵ حکومەتى نیشتیمانى و خۆجێییدا دڵنیایى لە ڕێکارێکى یەکگرتوو دەدات بۆ بنیاتنانى ئاشتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى لەنێو چەندین ئاینى جیاوازدا."
جێگرى وەزیرى کۆچ و کۆچبەران، کەریم حوسێن عەلی نورى، گوتى : "گرنگە هەموو عێراقییەکان کار بکەن بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتووری لێبوردەیی و لەو ڕێگەیەوە، ئێمە بانگهێشتى سەرکردە ئاینییەکان دەکەین، کە ڕۆڵی كاريگەرى خۆیان بگڕین، لەجەختکردنە سەر دووبارە خستنەوە نێو کۆمەڵگا و قبووڵکردنی یەکترى لە عێراقدا."
جێگرى سکرتێرى گشتى سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیران، بە ڕێز جاسم ئەلحەلبووسى، گوتى :"ئەم کۆنفرانسە لە ئەولەویەتی حکومەتی عێراقدایە بۆ دڵنیابوون لە تێکەڵبوونەوە و گەڕانەوەى سەرجەم ئاوارە ناوخۆییەکان بۆ سەر زێدى خۆیان لە عێراقدا، وە هیوادارین چارەسەر بدۆزینەوە بۆ هاندانی ئەم جولانەوەیە بۆ ئەوەى خەڵکیی بە کەرامەتەوە بژین، لەگەڵ دەستەبەرکردنى مافە مەدەنییەکانیان."
لەساڵى 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەستا بە خستنەگەڕى بەرنامەى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى، کە ماوەکەى پێنج ساڵە، بە مەبەستى برەودان بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر و ئاشتیخواز و یەکگرتووتر لەگشت ناوچەکانى عێراقدا.
بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی، 9647901101982+