داهێنان بۆ پەرەپێدان
ناوی پڕۆژە: | داهێنان بۆ پەرەپێدان |
حاڵەت: | بەردەوامە |
ماوە: | 2018-2020 |
بوجە: | 420,000 دۆلاری ئەمریكی |
ڕووماڵی گوگرافی: | هەموو ناوچەكانی عێراق |
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: | ئامانجی 8: کاری ڕێکوپێك و گەشەی ئابووری |
هاوبەشەكان: | حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان |
پوختەی پڕۆژە
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پرۆژەی 'داهێنان بۆ پەرەپێدان' ی دامەزراند لە ساڵی 2018 دا. بە زانیاریەکانی دەستپێشخەریی جێبەجێکراوی سەرکەوتووی 'inno4dev' لەنێوان ساڵانی 2015-2018 دا، ئەم پڕۆژەیە ئامانجی بریتیە لە بەرزکردنەوەی کارامەیی تاکەکان (ژنان و پیاوانی لاو) و دامەزراوەکان لە بواری داهێنان و کارسازی و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامدا. هەروەها کاردەکات بۆ باشترکردنی سیستەمی ژینگەی کارسازیی لەڕێی بەئامانجگرتنی گەنجان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە لە هەموو وڵاتەکەدا بۆ دانیشتن و وۆرکشۆپی بنیادنانی توانستدا.
بیرۆكەی نوێ دەبارەی پەرەپێدانی كارە بازرگانیەكان شیدەكرێتەوە بۆ گەنجانی بەغدا.
تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە
- پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی نامیلکەی ڕاهێنان کە ئامانجی یارمەتیدانی تاکەکان و دامەزراوە خوازراوەکان بووە لە بواری داهێنان و کارسازی و کاردا بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر سیستەمی ژینگەی کارسازی لە عێراقدا، وە پشتیوانیکردنی گەنجان بۆ پەرەپیدانی پڕۆژەکانی خۆیان.
- پەرەپێدانی سەکۆیەکی ئینتەرنێتی کە مەودایەك دابین دەکات بۆ گەنجان و کارسازان تا پێکەوە کارلێك بکەن لەگەڵ بەرژەوەندیدارانی سیستەمی ژینگەی کاردا (کەرتی تایبەتی و گشتی)، دابینکردنی خولی ئینتەرنێتی بۆیان لەگەڵ زانیاری و زانین دەربارەی کارسازی و دەرفەتی کار لە عێراقدا (لە تەمموزی 2020 دا دەخرێتە گەڕ)
- پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی دوو یاری راهێنانی راستەقینە کە ئامانجی ڕاهێنانکردنە بە گەنجان لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردن لە سیستەمی ژینگەی کارسازیدا لە عێراقدا بە بەکارهێنانی سیناریۆی ژیانی راستەقینە کە ڕووبەرووی دەستپێکارانی کارساز و کار دەبیتەوە.
- بەرنامەی سەرکردایەتی گەنجان ڕێکخستوە و جێبەجێکردووە بۆ بنیادنانی تۆڕێکی چالاکی گەنجان و داهێنەران و پەرەپێدانی بەردەوام.پڕۆژەی پێنجەمی بەرنامەی سەرکردایەتی گەنجان کە لە عێراقدا لە ساڵی 2019 دا بەگەڕخرا لەلایەن داهێنان بۆ پەرەپێدانەوە، زیاتر لە 800 بەشداربوو ڕاهێنانیان پێکرا و ئاشناکران بە کۆمەڵێك ئامڕاز کە یارمەتیدەریان دەبێت لە دەستنیشانکردنی کێشە ناوخۆییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر و بنیادنانی نمونەی تاقیکردنەوە بە بەکارهێنانی میتۆدی بیکردنەوەی دیزاین. زۆرینەی ئەم کەسانە دەستیان کرد بە پەرەپێدانی بیرۆکەکانی خۆیان بۆ دەستپێکردنی کارسازیی سەرکەوتوو.
- دامەزراوەکان بەشدارییان پێکرا (حکومی و ناحکومی) لە بواری داهێنان و کارسازی و بەشداریپێکردنی بیرۆکە و خێراکردنی سەرنجی نیشتیمانی و ناوخۆیی بۆ دڵنیاییدان لە بەردەوامێتی.