پشتگیركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق

ناوی پڕۆژە: پشتگیركردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: بەردەوام 
رووماڵی گوگرافی: هەموو ناوچەكانی عێراق
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: ئامانجی 16: ئاشتی و دادوەری و دامەزراوەی بەهێز
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

پوختەی پڕۆژە

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان  پشتیوانی دەکات لە نوسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردن کە دامەزراوە لەلایەن نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكارى عێراق لە ساڵی 2003 دا بۆ دابینکردنی هاریکاری تەکنیکی بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەڕێی بنیادنانی توانست و بەشداریپێکردنی زانیاریەکانەوە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی تەکنیکی تایبەتکراو دابین دەکات لەڕێی دانانی شارەزایانی تەکنیکی و خستنەڕووی سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و داتابەیس و پلاندانان و ڕاهێنانکردن بە دامەزراوە نیشتیمانیە پەیوەندیدارەکان.

 

به‌شداربووان له‌ هاوپه‌یمانی سیاسی جیاوازدا له‌ وۆركشۆپێكدا بۆ به‌هێزكردنی ئافره‌تان وبه‌شداریكردنیان له‌ حكومه‌تی دیموكراتی له‌ عێراق. وێنه‌: به‌رنه‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2018

 

ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

  • پشتیوانی بۆ پەرەپێدان و لەخۆگرتنی گشتگیری پلانی ستراتیژی بۆ بەشداریپێکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
  • باشترکردنی پەیوەندی نێوان یەکەکانی نێو کۆمسیۆنەکە لەڕێی کۆبونەوەی بەردەوامەوە
  • هەڵسەنگاندن و پێشنیار بۆ باشترکردنی دەرەنجامەکان و سیستەمی بەڕێوەبردن و داتابەیسی کۆمسیۆنەکە
  • پشتیوانیکردن بۆ باشترکردنی ماڵپەری زایناریی گشتیی کۆمسیۆنەکە بۆ هاندانی ڕوونێتی و بەرپرسیارێتی.