پشتیوانیکردنی بەشداریکردنی نیشتیمانیانەی عێراق
ناوی پڕۆژە | پیشتوانیكردن لە ڕەشنووسی بەشداری نیشتیمانیانەی عێراق |
حاڵەت: | بەردەوامە |
ماوە: | 2020 |
بودجە: | 500,000 دۆلاری ئەمریكی |
رووماڵی گوگرافی: | پارێزگای بەغدا |
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: | ئامانجی 13: ڕێوشوێنهكان بۆ گۆڕانی کەش وههوا |
هاوبەشەكان: | حكومەتی عێراق |
پوختەی پڕۆژە
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی دەکات لە حکومەتی عێراق بۆ پەرەپێدانی ڕێسایەکی ئاست بەرزی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەڕێی بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوهكانەوە کە کەمکردنەوەی دەردراوی گازەکان و لەخۆگرتن بەرەو گۆڕانکاری کەشوهەوا دەخاتە ڕوو، وە جەخت دەکاتەوە سەر ڕەگەز و کەرتی تایبەت. بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوهكان چاودێریکردن و راپۆرتکردن و پشتڕاستکردنەوە لە خۆدەگرێت بۆ دڵنیاییدان لە ڕوونێتی جێبەجێکردن و پەرەپێدانی ئاماژەدەرەکان کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری پرۆسەی پێداچونەوە و باشترکردن و نوێکردنەوە.
بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوهكان پێشکەش دەکرێت بە کۆنگرەی چوارچێوهى رێكهوتننامهى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا هەرکات تەواوکرا، و پشتیوانی دەکات لە عێراق بۆ کەمکردنەوەی دەردراوە گازیەکان و زیادکردنی توانای کەشوهەوا بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجی ڕێکەوتنامەی پاریس بۆ پاراستنی تێكڕای بەرزبونەوەی پلەی گەرمای جیهانی لە خوار 2 پلە لەسەر ئاستی پێش پیشەسازی. بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوهكان رەنگدانەوەی ویست و خواستی عێراقە بۆ کەمکردنەوەی دەردراوەکان و ڕەچاوکردنی هەلومەرج و توانستە ناوخۆییەکانی و بەئامانجگرتنی مەرجدار بنەما لەسەر پشتیوانی تەکنیکی و کۆمەکی دارایی.
ڕێبازێکی هەمەبەرژەوەندیدار جێبەجێ دەکرێت لە پرۆسەی ڕاوێژکاریی و پەرەپێداندا و بەشداریپێکردنی وەزارەت و کەرتی تایبەت و ئەکادیمیاکاران و ڕێکخراوە ناحکومیە پەیوەندیدارەکان لەخۆ دەگرێت.
تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە
پڕۆژەكە هەوڵ دەدات كە بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوهكان بەرەوپێش بخات لە:
- لەخۆگرتنی پرۆژەکانی کەمکردنەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوا و لەخۆگرتن ، بە جەختکردنەوە سەر زیادکردنی توانای وڵاتەکە لەڕێی جولاندنی بوجەی نیشتیمانی بەرەو "ئابوری ژینگە دۆست"
- خستنە بەرچاوی ڕەچاوکردنەکانی کەرتی تایبەت و رەگەز لە پرۆسەکەدا و هاندانی بەشداریکردن و سەرکردایەتی واتاداری ژنان لە جێبەجێکردندا
- پشتڕاستکراوەتەوە لەلایەن چوارچێوهى رێكهوتننامهى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.
- سیستەمی پێوانەکردن و راپۆرتکردن و پشتڕاستکردنەوەی ڕوون لەخۆ دەگرێت بۆ بەدواداچوونی پڕۆسەی بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوهكان.