پەرەى زانیارى: پڕۆژەى میسانى جوانى کۆمەککراو لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە

English

pdf (89.8م.ب.)

Download

پەرەى زانیارى: پڕۆژەى میسانى جوانى کۆمەککراو لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە

2020 سەرماوەز 30

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى بەرنامەى میسانى جوان بە کۆمەکى یەکێتى ئەوروپا (link is external)و بۆ پشتیوانیکردنى گەشەى ئابورى کۆمەڵایەتى لەڕێگەى گەشتیارى ژینگەیى و نۆژەنکردنەوەى کەلەپورى کلتورى و جوانکارى شار لە پارێزگاى میسان لە باشورى عێراقدا.

 پڕۆژەى میسانى جوان لە ناوەڕاستى ساڵى ٢٠٢٠ دا دەستیپێکرد وەک بەشێک لە  بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراقدا لەڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە(link is external). بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوکارى پارێزگاى میسان هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکە.

پەڕاوى زانیاریەکە هەریەکە لە پڕۆژەکە و ئامانج و چاڵاکییەکانى دەخاتە ڕوو.

 

سەرنج

-       یەکێتى ئەوروپا بە بڕى ٢ ملیۆن دۆلارى ئەمریکى کۆمەکى پڕۆژەکە دەکات لەماوەى دوو ساڵدا.

-       زیادکردنى هەلى کار و ژیاندنەوەى شار لە نێو ئامانجەکانى پڕۆژەى میسانى جواندان.

-       پڕۆژەکە هەڵدەستێت بە دروستکردنى یەکەمین ناوچەى کاتبەسەربردنى هاوڕیى ژینگە لە میسان لە کۆرنیشى هەردوو قەزاى ئەل ماجدییە و سرییە دا کە ژمارەى دانیشتوانەکەیان نزیکەى ٨٦٠٠٠ کەسە.

Document Type
Regions and Countries