هێزەکان لەسەر زەوی: ڕێکخراوە کۆمەڵایەتیەکان ئیلهامبەخشن بە پێکەوە بەستنەوەی کۆمەڵایەتی لە عێراق
2022 March 31
باشترکردنی لایەنی کۆمەلایەتی عێراق لەدوای دەیان ساڵ ناکۆکی و توندوتیژی تائیفی هیچ کارێکی ئاسان نییە. یەک شت جێگەی دڵنیاییە، کارکردن لە زەوییەوە ڕێگەیەک مسۆگەر دەکات کە هەم بەردەوام بێت و هەم بۆ پێویستیەکانی کۆمەڵگا ئامانج بێت. پرۆژەی UNDP عێراق بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوە کۆمەڵگەییەکان 317 ڕێکخراوی لە پێنج پارێزگای عێراق بە زنجیرەیەک دانیشتنی ڕاهێنانی لەسەر بابەتەکانی وەک دەستپێشخەری ئاشتی و بنیاتنانی شەراکەت و پرۆژە و بەڕێوەبردنی دارایی.
لەئێستادا 50 ڕێکخراوی پێکەوەبەستنی کۆمەڵایەتی بە یەکسانی دابەشکراون لەنێوان پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەواو دیالەوە کەرکوک و سەلاحەدین بەخشینیان وەرگرتووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو دەستپێشخەریانەی کۆمەڵگا کە بەشداری ئاشتی کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی دەکەن. بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان و بە کۆمەکی بەخشندەیی حکومەتی ئەڵمانیا. دەستپێشخەرییەکان کۆمەڵگاکانی عێراق بەهێز دەکەن لەگەڵ سەرنجدان لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر بابەتەکانی وەک توندوتیژی جێندەر، مافی مرۆڤ و ئاسایشی دیجیتاڵ، بۆ وۆرکشۆپ و کەمپەکان کە یەکگرتن و تەحەمولی ئایینی بەرز دەکەنەوە.
لە کەمپێکی ئایینی نێوان ئاینەکان لە 17-19ی ئازار لەلایەن ڕێکخراوی مرۆیی جود و تیمی ئەمال لارڤا جێبەجێکرا، گەنجان لە شوێنە جۆراوجۆرەکان و باکگراوندە ئاینییەکان کلتور و ئەزموونی خۆیان لە نەینەوا بڵاو کردەوە.
بەشداریم لەم چالاکییەدا ڕێگەی دا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە موسڵ بژیم بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا بەبێ ترس لەگەڵ ئەو برادەرانەی لەم کەمپەدا یەکترم بینی لە بازاڕەکانی گەشتم کرد و تێیدا بە بێ گوێدانە جیاوازی ئایینی و باوەڕمان پێکەنین و گۆرانیمان لەگەڵ یەکتردا گوت"
- ناگیا تەمەن 21 ساڵان، ئێزیدی، شەنگال.
"جیاوازییەکانی نێوانمان ئەوەیە کە ئێمە وا لێدەکات کە زۆر نایاب و تایبەت بین"
ئۆکان 26 ساڵان مەسیحی ئاشوری، دهۆک.
"ئێمە باسمان لەوە کردووە کە چۆن دەبێت سەرکردە ئاینییەکان و نوێنەرانی حکومەت گەنجان و ژنان لە بڕیارداندا بەشدار بن بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە گۆڕینی باشتر و بەرزکردنەوەی پێکەوەیی و یەکڕیزیی"
- حەنین تەمەن 25 ساڵ موسڵ.
زۆربەی دەستپێشخەرییەکان کێشەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر لە عێراق چارەسەر دەکەن، ژنان و کچان لە باکگراوندی جۆراوجۆرەوە تێوەگلان لە 19 تا 22ی ئازار ڕێکخراوی دریم هەڵمەتێکی هۆشیاری لەسەر پرسی توندوتیژی ڕەگەزی لە فەلوجە جێبەجێ کرد.
ڕۆژی 18-21ی ئازار لە شارۆچکەی ڕەوا لە ئەنبار ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژئاوا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی ژنان لە ڕێگریکردن لە توندڕەویی توند و تیژی دانیشتنێکی ئەنجامدا.
20 تا 22 ئازار ڕێکخراوی مرۆڤایەتی بۆ جێبەجێکردنی کەمپینێک بۆ جوانکردنی قوتابخانەکانی ناحیەی ئەمیریە ئەنبار بە پەیامی ئاشتی و نەمام چاندن.
جێبەجێ کردنی دەسپێشخەری بەردەوامە لە ماوەی مانگەکانی ئازار و نیسانی 2022.
لە ساڵی 2020دا، UNDP عێراق بەرنامەیەکی پێنج ساڵەی هاوبەشی کۆمەڵایەتیی بۆ بەرزکردنەوەی کۆمەڵگە بەهێز و ئاشتیخوازەکان و زیاتر لە هەموو ناوچەکانی عێراق دەستپێکرد بە تواناکردنی ڕێکخراوە دامەزراوەکانی کۆمەڵگە بەشێکە لە کاری بەرفراوانی پڕۆگرامەکە لەگەڵ میکانیزمەکانی ئاشتی ناوخۆیی لە عێراق.