بە دامەزراوەییکردنی ئاشتی: پێکەوە کارکردن بۆ ڕێگرتن لە توندڕەویی لە عێراق
2022 March 28
پشتگیریکردنی نەهێشتنی توندوتیژیی توندڕەوی پێکهاتەیەکی سەرەکییە لەنزیکبوونەوەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ دروستکردنی ئاشتی لەعیراق. بۆ چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانی توندڕەویی لە عێراق، پشتگیریکردن لە جێبەجێکردنی ستراتیژی نەتەوەیی بۆ نەهێشتنی توندڕەویی گرنگن. بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی نیشتیمانی لە جێبەجێکردنی ستراتیژی نەهێشتنی توندڕەویی توندوتیژ لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان زنجیرەیەکی دوو بۆ چوار ڕۆژی وۆرکشۆپی لە نێوان 13 و 24 ی ئازاردا جێبەجێکردووە تیشکی خستەسەر توانای ئەنجومەنی پارێزگاکان لەسەرتاسەری عێراق لەسەر جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی. بەهێزکردنی تواناکان لەسەر ئاستی ناوخۆ زامنی ئەوە دەکات کە هەر پارێزگایەکی کاردەکات بۆ ڕێگرتن لەتوندوتیژیی لەچوارچێوەی جیاوازدا ئامادەبووان نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ئەنبار و بەغدا و بەسرە و دیالە و کەربەلا و کەرکوک و نەجەف و نەینەواو ميسانيان کرد.
"دیالە لە ساڵی 2006 ەوە بەهۆی تیرۆرەوە ئازاری زۆری چەشتووە. بارودۆخی ئەمنی بەرەو پێش چوو بەڵام هێشتا کاریگەری بەردەوامی لەسەر ماوە بۆ دامەزراندنی گەنجانی دیالە بۆ بەشداری بزوتنەوە تیرۆریستییەکان. ئەم ڕاهێنانە یارمەتی ئەندامانی لیژنەی لاوەکی دا کە تێبگەن کە چۆن مەودای بەرگریکردن پەرە پێبدەن و جەخت لە پاڵنەرەکان بکەن بۆ پلان دانان بۆ دەستێوەردانەکان."
- یاس خزەیر، تەمەن 45 ساڵ، دیالە.
پێم وایە توندڕەویی هەڕەشەیەکی کاریگەرە لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتی عێراق دەكرێت پاڵنەرەكانی وەک تایفەگەری و خێڵەکی دەتوانن بکرێنە لایەنی پۆزەتیڤی کۆمەڵگا ئەگەر فێربین چۆن مامەڵەیەکی گونجاویان لەگەڵدا بکەین لە ڕێگەی ئەم ڕاهێنانەوە باسمان لە تەکنیک و ئامراز و سەرچاوە پێویستەکان کرد بۆ جێبەجێکردنی ستراتیجەکە لەوانە جێبەجێکردن و چاودێریکردن دواتر ئەو تەکنیکانە لە نەجەفدا لە گەڵ بارودۆخی ڕاستیدا هەڵدەگیرێن"
فیراس ناسر حسێن، 48، نەجەف.
"ئەو بابەتە گرنگانەی کە کاریگەریان لەسەر عێراق هەیە بریتین لە گەندەڵی و گیرفانی ئایدۆلۆژیای ئاینی توندڕەو ئەم ڕاهێنانە یارمەتی داین بۆ تێگەیشتن لە ئامرازەکان بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی توندڕەویی توندوتیژ و پشتیوانیمان کرد بۆ بیرکردنەوە لە شێوازەکان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی، کە دەیگەڕێنینەوە بۆ پارێزگاکانمان."
نەورەس عەدنان ڕەزاوقی 40 ، ساڵ کەربەلا.
"پێویستە کاربکەین بۆ ساردکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و جیاکاری لەناو پارێزگاکانمان و بەهێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئەو ئامرازە گونجاوانەی کە دەتوانین لەگەڵ بەشێک لە کۆمەڵگەدا بەشدار بین، وەک سەرکردە ئاینییەکان، بۆ بەرزکردنەوەی گوتاری مامناوەندی بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان.
نەغەم عەلی ساڵح، 34 ساڵ، کەرکوک.
تیرۆر پێکەوەژیان و ئاشتی لە ئەنبار دەخاتە مەترسییەوە. و بە هۆی ئاوارەبوونێکی بەرفراوان لەم پارێزگایەدا،گومانەكان زيادبوون كە دانیشتوانەكەی پەیوەندیان هەبوو بێت لەگەڵ داعشدا، بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە مەترسییەكان لادەبات، و ئەم ڕاهێنانە تێگەیشتنێکی باشتری لە مەترسی و تەحەدا و دەرفەت و هۆکاری ڕەگی گرفتە سەرەکیەکانى دابین كردووە.
نەبیل جاسم محەمەد، 46 ساڵان، ئەنبار.
"توندڕەوی هەڕەشەیەکی ڕۆژانەیە بۆ سەر سیستمە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانمان ئێمە لەڕێگەی ئەو کارلێکەوانەوە باشترین کردارمان هاوبەش کردووەوە باسمان لەجێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی کردووە و جەختمان لەسەر پێویستی پارێزگاکانی خۆمان کردووەتەوە."
جنان حەسەن، 59، نەجەف.
پڕۆژەی پشتگیریی بۆ سهقامگیریی كۆمهڵایهتیی له عێراق له ڕێگەى ڕێگرییکردن له توندوتیژیی و توندڕەوەییەوە بەشێکە لە بەرنامەی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی تایبەت بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ پتەوكردنی كۆمەڵگاكان و هێنانەدێی ئاشتی و یەكرێزیی كۆمەڵایەتی لەسەرتاسەریی عێراقدا.