ڕۆڵی تەندروستیی دەروونیی لە بنیاتنانی ئاشتییدا: بەرەو یەكخستنەوە لە عێراقدا
2022 August 10
بنیاتنانی ئاشتیی تەواو نابێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی کاریگەرییەکان لەسەر تەندروستیی دەروونیی، لەبەر ئەوەی ئەو زامانەی کە خەڵکیی دووچاریان بوون لە ململانێیەكاندا، کاریگەرییەکی بەردەوامیان هەیە لەسەر هەستکردنمان ڕووەو کۆمەڵگا و دەکرێت ببنە هۆی درێژە پێدانی تەووژمی نائومێدیی و توندوتیژیی.
پڕۆژەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق تایبەت بە ئاشتەوایی و یەکخستنەوەی كۆمەڵگا، بە كۆمەكی دارایی لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە، کاردەکات لەسەر هاندانی یەکخستنەوەی 4,000 خێزان لە چوار ناوچەی پارێزگاکانی ئەنبار ونەینەوا وسەڵاحەدین لە ڕێی پاکێجێکی تەواو لە پشتیوانیی بژێویی ونۆژەنکردنەوەی خانووبەرە وتەندروستیی دەروونیی وپشتگیریی دەروونیی وکۆمەڵایەتیی بۆ ئەو گەڕاوانەی پێشتر ئاوارە بوون وئەندامانی جڤاکە خۆجێییەکان.
تا ئێستا چوار دانیشتن لە حەببانییە وقائیم لە پارێزگای ئەنبار وموحەلەبییە لە پارێزگای نەینەوا وتوزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین لە 3ی ئابی 2022 دا ئەنجامدراوە، بۆ تاوتوێکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی دەروونیی وپشتگیریی دەروونیی وکۆمەڵایەتیی کە فەراهەمکراون بۆ گەڕاوەکان، لەنێویاندا ئەو خێزانانەی کە والێیان دەڕوانرێت پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە وئەندامانی جڤاکە خۆجێییەکان. خزمەتگوزارییەکان لە ڕێی هاوبەشەکەمانەوە رێكخراوی مێرسی هاندەوە فەراهەمکراون، وبریتین لە دیدارەکانی ناساندن ودانیشتنە میدیاییەکان وخزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکان وخزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکانی پەیوەست بە توندوتیژیی سێکسیی وتوندوتیژیی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی.
"ئێمە لە کەمپی ئەلهۆل زۆرترین نەهامەتیمان بینی، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەماندا لە بەرنامەی شیاندنەوەدا وەرگیراین. ئەزموونی من لەگەڵ بەرنامەی پشتگیریی دەروونیی وکۆمەڵایەتیی سوودبەخش بوو، هەست دەکەم زۆرێك لە خێزانەکان دەتوانن سوود لەم بەرنامانە وەربگرن".
-فاتیمە*، 27 ساڵ، پێشتر هاوسەری ئەندامێکی داعش بووە، قائیم (لە وێنەکەدا نییە)
* ناوەکە گۆڕاوە.
"پشتگیریی دەروونیی زۆر گرنگە لە بنیاتنانی متمانە بەخۆبوونی مرۆڤ. لەڕێی پشتگیریی دەروونییەوە دەتوانرێت کۆمەڵگەیەك بنیاتبنرێت بە بوونی کەسانێك کە دەیانەوێت بە چەمك و بیرۆکەی دروستەوە ژیان بگوزەرێنن. پشتگیریی دەروونیی بووەتە هۆی خێراترکردنی یەکخستنەوەی ئەندامانی کۆمەڵگا دوای كۆتاییهانی شەڕ لەگەڵ داعشدا".
- د.سەلاح ، 34 ساڵ، بەرپرسی تەندروستیی دەروونیی لە حەببانیە.
"ئێمە پێویستە بەردەوام بین لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگاکان لەبارەی تەندروستیی دەروونییەوە، کە دڵنیابوون لە خەوتن بە پێی پێویست و وەرزشکردن و ژەمە تەندروستەکان و پێکهێنانی پەیوەندیی باش و مامەڵەکردن لەگەڵ توڕەیی بەشێوەیەکی دروست لەخۆدەگرێت".
- سیهام، 47 ساڵ، چالاکوانی مەدەنیی، موحەلەبییە
"هاوسهرهكهم توانای كاركردنی نییه و منیش بههۆی باری دهرووینی خۆمهوه ماندووم. بهڵام به یارمەتیی بنكهی تهندروستیی وبهشداریكردن له دانیشتنەکانی تهندروستیی دهروونیی لهگهڵ رێكخراوی مێرسی هاندەوە باری دهروونیم زۆر باشتر بووه".
-هودا، 40 ساڵ، ئەندامێکی جڤاکی خۆجێیی، توز خورماتوو.
لە ساڵى 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەرنامەیەکى پێنج ساڵەى بۆ پێكەوەژیانی کۆمەڵایەتیی بەگەڕخست بەمەبەستى برەودان بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر وئاشتیخوازتر و یەکگرتووتر لە گشت ناوچەکانى عێراقدا.