دایک قوتابخانەیە: ڕۆڵی ژنان لە ڕێگریكردن لە توندڕەوی و توندوتیژیی
2022 October 19
"دایکێکی خۆیندەوار خۆی لەخۆیدا قوتابخانەیە."
- حەسەن عەبدوڵا عەلی، 41 ساڵ، راوێژکاری پارێزگاری بەسرە و سەرۆكی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی و توندوتیژیی.
یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە توندڕەوی و توندوتیژیی، بریتیە لە بەشداری هەمەلایەنەی ژنانە لەم بوارەدا، بۆیە پێویستە ئافرەتان بەشێوەكی دروست زانیاری پێوستیان پێبدرێت بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگرتن لە ئایدۆلۆجیای توندڕەو، ئەمەش دەتوانێت بەشداری بکات لە هاندانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە نێوان کۆمەڵگەکان لە ئێستادا و بۆ نەوەکانی داهاتوو. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کاردەکات بۆ تیشک خستنە سەر ڕۆڵی ژنان و هەوڵدەدات بۆ بەهێزکردنیان لە بواری نەهێشتنی توندڕەوی و توندوتیژيدا. لە ڕۆژانی 11-12 تشرینی یەکەمدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و رێكخراوی تۆڕی نێودەوڵەتیی بۆ كارەكانی کۆمەڵگەی مەدەنی (ئايكان) وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژەیان لە هەولێر ئەنجامدا لەبارەی ڕێبازی وەڵامدەرەوەی جێندەر وچۆنیەتی ڕێگریکردن لە توندڕەوی و توندوتیژیی لە عێراقدا.
نزیکەی سی کەس، لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە سەرانسەری عێراق، لەگەڵ ئەندامانی فەرمانگەی توانادارکردنی ئافرەتان و دامەزراوە پەیوەندارەکانی حکومەت و نوێنەرانی پارێزگاکانی بەسرە، دیالە و زیقار، بەشدارییان کرد لە گفتوگۆکان لەسەر ڕۆڵی جێندەر لە ئایدۆلۆجیاکانی توندڕەویی توندوتیژ و تەجنید، ئەمە لە دۆخی عێراقدا چۆنە و نەخشەکێشانی بەشداریی، کاردانەوە و کەلێنەکانی کۆمەڵی مەدەنیی لەم دۆخەدا.
"ئافرەتان کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لەسەر کۆمەڵگە بەگشتی. پێویستە لە رۆڵە کۆمەڵایەتییەکانی ئافرەتان تێبگەین لە بەرەنگاربوونەوە و رێگرتن لە توندڕەوی و توندوتیژیی، چونکە ئافرەتان نیوەی کۆمەڵگەن."
- رسالە مەجید عەباس، 47، فەرمانبەر لە نوسینگەی پارێزگای دیالە.
"ئافرەتان رۆڵێکی مەزنیان هەیە لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەبا، هۆشیار و رۆشنبیر، لەڕێگەی ئەو بیرۆکانەی دەیگوێزنەوە بۆ کوڕان و کچانیان. پێویستە کاربکەین بۆ رۆشنبیرکردنی ئافرەتان لەڕێگەی بەشدارپێکردنیان لە کۆرسەکانی راهێنان و یارمەتیدانیان بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و زیاکردنی زانینیان."
- حەسەن عبدالهادی، 41، راوێژکاری پارێزگاری بەسرە، سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی وتوندوتیژیی.
"پێویستە رەچاوی جێندەر بکەین بۆ رێگرتن توندڕەویی وتوندوتیژیی، چونکە هەندێک فاکتەر کاریگەرییان هەیە لەسەر مێ زیاتر لە نێر. کە هاوکات پێویستیان بە خولەکانی هۆشیارکردنەوە هەیە، بۆ نەهێشتنی دیاردەی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی دژی ئافرەتان."
- ئەنغام عەلی حوسەین، 33 دیالە، جێگری سەرۆکی رێکخراوی ریتا بۆ چاودێری منداڵان و بێسەرپەرشتان.
"پێویستە بەردەوام بین لە بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی نیشادەرە بەراییەکانی هۆشداریی کە ئاماژەن بۆ توندڕەوی وتوندوتیژیی، لەڕێگەی ئەنجامدانی وێرکشۆپ، سیمینار و خوول بە بەشداری فەرمانگە حکومەییەکان، زانکۆکان، قوتابخانەکان، ئافرەتان و لاوانی کۆمەڵگە."
- ئالا ناجی موحەمەد، بەرێوبەری فەرمانگەی تواناداری کردنی ئافرەتان لە پارێزگای زیقار و بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون
پاڵپشتیکردنی لە هەوڵەکانی ڕێگریكردن لە توندڕەوی و توندوتیژى لە عێڕاق بەشێکە لە بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی کە هانی بەدیهێنانی کۆمەڵگەی بەهێز، ئارام و تەبا دەدات لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.