
وێنە: خولی ڕاهێنان لە بەغدا، 2021
دروستکردنى کاریگەرى لە قۆناغەکانى سەرەتادا بۆ بنیاتنانى ئاشتى لە دۆخە هەستیارەکاندا زۆر گرینگە. لە ڕۆژانى 6 تا 8 ى حوزەیرانى 2021، ڕێکخراوى ئاشتى سویسرى، بە هاوبەشى لەگەل بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، وۆرکشۆپێکى بۆ بنیاتنانى تواناکان لە بەغدا بەڕێوە برد لەبارەى نێوەندگیرییەوە بۆ 15چاڵاکوانى نێوخۆیى بوارى بنیاتنانى ئاشتى و ئەکادیمیاکار انى پاریزگاکانى ئەنباڕ و هەولێر سەڵاحەدین و بەغدا و دهۆک و دیالا و بابل و میسان و کەرکوک. ئامانجە گشتى ئەم ڕاهێنانە بریتی بوو لە دانانى بناغەیەک بۆ پەرەسەندنى زمانى نێوەندگیرى یەکگرتوو و دیالۆ و دیاریکردنى پێداویستى و دەرفەتەکان لەسەر ئاستى نێوخۆییدا لە عێراق.
ئاشتى سویسرى، کە بارەگاکەى لە بازلى سویسرایە، ڕێکخراوێکى بوارى بنیاتنانى ئاشتییە و کار بۆ کەمکردنەوەى توندوتیچى و برەودان بە ئاشتی دەکات لەو ناوچانەدا کە بەر جەنگ کەوتوون. یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لە نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و ڕێکخراوى ئاشتى سویسڕى لە مانگى نیسانى 2021 دا واژۆ کرا، بەمەبەستى پتەوکردنى هەوڵەکان بۆ بنیاتنانى ئاشتى و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى لە عیراقدا لە ریگەى هاوبەشییەکى دوو ساڵییەوە.

وێنە: ئەوس ئەل موزەفەر، 2021
ئەوس ئەل موزەفەر ئەحمەد ئەبدولڕەزاق لە پارێزگاى بابلەوە ، کە دبلۆماى لە خوێندنى ئاشتى و جەنگ هەیە، گوتى: "ئەم ڕاهێنانە هاریکارمان بوو بۆ ڕەچاوکردنى هەردوو لایەنى ئەکادیمى و کردارى. لەسەر ئاستى ئەکادیمیدا، هەروەها ڕاهێنانەکە هاریکارمان بوو بۆ تێگەیشتن لە میتۆد و کەرەستە نوێیەکانى پەیوەندییان بە نێوەندگیری و ڕێگریکردن لە جەنگەوە هەیە. لە ڕووى کرداریشەوە، هەوڵدەدەم ئەوەى لەم خولەدا فێری بووم لەرێگەى دروستکردنى نامیلکەیەکەوە بۆ ڕاهێنان لەبارەى ئەو بوارانەوە کە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بیگوازمەوە بۆ لاوان."

وێنە: زێرڤان ئەمین عەبدوڵا ، 2021.
زێرڤان ئەمین عەبدوڵا، لەپارێزگاى دهۆک، هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرە لەبوارى چارەسەرى بنیاتنانى ئاشتى و جەنگ، دەڵێت: " ئێمە لە ژیانى ڕۆژانەماندا لە زانکۆ نێوەندگیرى دەکەین کاتێک گفتوگۆى بابەتێک دەکەین... تەواوى کۆمەڵگا بە پڕۆسەیەکى بەردەوامى نێوەنگیریدا دەڕوات فێرکردن و فێربوونى تواناى نێوەندگیرى و هەڵسەنگاندنى ناکۆکییەکان زۆر گرینگە کاتێک گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانەوە دەکرێت کە پەیوەدنییان بە بابەتەکانى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتییەوە هەیە."

وێنە: بەشکوش جەعفەر عبداللە، 2021
بەشکوش جەعفەر عبداللە دانیشتووى دهۆکە و هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرە لە بوارى بەڕێوەبردنى پەیوەردەییەوە، دەڵێت: " ئەم ڕاهێنانە جیاوازە چونکە ڕاهێنراوەکان چەقى ڕاهێنانەکانن نەک ڕاهێنەرەکان. ڕاهێنانەکە میتۆدە ئەکادیمییەکانى نێوەندگیرى و هەڵسەنگاندنى ناکۆکییەکانى بەستووەتەوە بە جێبەجێکردنیانەوە لەئەرزى واقیعدا. ئەوەى زۆر گرینگە لە عێراق بریتییە لە گۆڕینى تیۆر بۆ کردار، کە لە ڕاهێنانەکاندا زۆر بە ڕوونى دەرکەوت."

وێنە: بوسەینە مەحمود عباس، 2021
بوسەینە مەحمود عباس، کە دانیشتووى دیالەیە، سەرۆکى ڕێکخراوى هاوەیە بۆ فریاگوزارى و پەرەپێدان، دەڵێت:" ئەم ڕاهێنانە هاریکارى کردم بۆئەوەى دووبارە بیر لە ڕۆڵى خۆم لە کۆمەڵگادا وەک ئافرەتێکى دانیشتووى دیالە و هەوڵەکانم لەبوارى نێوەندگیرییەوە لە زۆرێک لەو ناکۆکییانەى لە ناوچەکەدا سەرهەڵدەدەن، بکەمەوە."
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەستا بە خستنەگەڕى بەرنامەیەکى پێنج ساڵى پێکەوەژیانى کۆمڵایەتى لە ساڵى 2021 دا، بەمەبەستى برەودانى زیاتر بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر و ئاشتیخواز و یەکگرتووتر لەسەرانسەرى عیراقدا. سوپاس بۆ وەزارەتى دەرەوەى سویسراى فیدڕاڵى بۆ ئەو دەستپێشخەرییە دەستکراوەیەى و ئەوهەوڵانەى کە لە عێراقدا دەیدات لەبوارى بنیاتنانى ئاشتییەوە لە ڕێگەى هەماهەنگى لەگەڵ ئاشتى سویسڕییەوە پتەوتر بووە بۆ بنیاتنانى تواناى نێوەندگیرى و بنیاتنانى ئاشتى لەسەر ئاستى نێوخۆییدا لە عێراق.