موسڵ، 2 ی مایسی 2019- دانیشتوان و ده‌سه‌ڵاته نێوخۆییه‌كانی شاری موسڵ له‌به‌رواری 2 ی مایسی 2019 دا له پاركی ئه‌ل یه‌رموك به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاركه‌كه كۆبوونه‌وه كه له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی پشتیوانیكردنی چاكبوونه‌وه و سه‌قامگیری له عێراقدا له‌ڕێگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نێوخۆییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه، كه نۆ پارێزگای به‌ئامانج گرتووه، له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌گوژمه‌ی 47.5 ملیۆن یۆرۆ كۆمه‌ك ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا و له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێ مرۆییه‌كانه‌وه (UN-Habitat) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شانبه‌شانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو و دامه‌زراوه گشتییه‌كان و ژێرخانه لاوه‌كییه زیانلێكه‌وتووه‌كان له‌و ناوچانه‌دا، كه كاریگه‌ری ڕووبوڕووبوونه‌وه‌كانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، چاكبوونه‌وه‌ی شوێنه كراوه‌كان و ئامرازه‌گشتییه‌كانی حه‌وانه‌وه‌ی هاوڵاتیان به یه‌كێك له پێشینه‌ترینه‌كان داده‌نرێن كه له پلانی چاكبوونه‌وه‌ی پارێزگاكاندا ئاماژه‌ی پێدراوه. پلانه‌كان له‌لایه‌ن پارێزگای نه‌ینه‌وا و سڵاحه‌دین و ئه‌نباڕه‌وه، له‌ژێر ڕۆشنایی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ناوچو نێوخۆییه كۆمه‌ككراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه (LADP II)، دانراون كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2018 دا كۆتایی پێهات. به‌رنامه‌كه بڕی 2 ملیۆن دۆلار له پاركی ئه‌ل یه‌رموك و ناوچه نشینگه‌ییه‌كانی چوارده‌وری ده‌خاته وه‌به‌رهێنانه‌وه له شاری موسڵدا.
جیگری سه‌روكی شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق، به‌ڕێز تۆماس ئۆرتیگا، گوتی: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاركی ئه‌ل یه‌رموك نمونه‌یه‌كی گونجاوه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئێمه چۆن ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ین بۆ باشتركردنی ژیان له شاره‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر و به‌شدارییه‌كی ڕاسته‌وخۆوه. چاوه‌ڕێم چه‌ند ساڵێكی تر بگه‌ڕێمه‌وه ئێره‌و ببینم كه ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌ك به‌شێك له بنیاتنانه‌وه‌ی شاری موسڵ بووه به ڕاستی، كه تیایدا یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆر به جددی كاری تێدا ده‌كات."
دكتۆر قوسه‌ی ئه‌ل عه‌ساف ی ڕاوێژكاری پاریزگار له‌بری خانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌ینه‌واوه دوا و گوتی:"ئێمه پشتیوانی گشت ئه‌و چاڵاكی و پڕؤژانه ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانه‌وه له‌ناویشیاندا پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێی مرۆیی (UN-Habitat) له سنوری پارێزگاكه‌دا ئه‌نجامدراون. ڕێكه‌وتننامه‌ی ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌كه به‌م دوواییانه له شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی 9 پارێزگای عێراقی واژۆ كراوه. له پارێزگای نه‌ینه‌وادا، به‌رنامه كۆمه‌ككراوه‌كه‌ی یه‌كیتی ئه‌وروپا به دوو قۆناغ جێبه‌جی ده‌كرێت: یه‌كه‌مجار له ناوچه‌ی موسڵ و پاشان له ناوچه‌ی ته‌له‌عفه‌ر."
قایمقامی موسڵ، به‌ڕێز زوهێر ئه‌ل ئه‌عره‌جی، گوتی: "زۆر خۆشحاڵین كه ئیمڕۆ لێره‌ین له شوێنیكدا له ناوجه‌رگه‌ی شاری موسڵدا كه پێوستی به ئاوڕدانه‌وه و چاودێرییه‌كی چڕ هه‌یه. زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگییه زۆره‌ی نێوان به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی موسڵ و به‌شی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ده‌كه‌م شانبه‌شانی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه زۆره‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یانه. سوپاسی بێپایانم بۆ پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێی مرۆیی بۆ ئاماده‌بوونیان له‌و ناوچانه‌دا كه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانه تیایاندا و ئیمڕۆش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاركه‌كان لێره‌ن."
سه‌رۆكی شاره‌وانی موسڵ" به‌ڕێز ڕه‌زوان ئه‌حمه‌د سوله‌یمان، ستایشتی ئه‌و پشتگیرییه ده‌ستكراوه‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و باسی كه‌مپینی پاككردنه‌وه‌ی یه‌كڕۆژه‌ی كرد كه زیاتر له 100 كرێكار و 60 خۆبه‌خشی ڕێكخراوی ناحكومی سواعید موصلیة ی له‌خۆ گرتووه كه هه‌وڵێكی هاوبه‌شه به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی پاركه‌كه و شوێنه نشینگه‌ییه‌كانی چوارده‌وری له زبڵ و خاشاك:" ئێمه زۆر دڵخۆشین كه پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێ مرۆییه‌كان ئه‌م شوێنه‌ی وه‌ك شوێنێكی زۆر قه‌ره‌باڵغ و خاوه‌ن داهاتی كه‌م هه‌ڵبژارد كه به‌ر له ئێستا چه‌ندین ڕێكخراوی تر سه‌ردانیان كردووه و هیچ شتێكی وه‌ك هاوكاری بۆ باشتربوون بۆ نه‌كراوه. ئێمه پشتیوانییه‌كی پته‌وی ئه‌م هه‌وڵ و پڕۆژانه ده‌كه‌ین و په‌نا به خود،ا شانبه‌شانی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێ مرۆییه‌كان، كار له پڕۆژه‌كانی داهاتوویدا ده‌كه‌ین."
سه‌رۆكی UN-Habitat له عێراق، خاتوو یوكۆ ئۆتسوكی، گوتی. " نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاركی ئه‌ل یه‌رموك ده‌بێته چه‌قی كۆمه‌ڵێكی به‌رفراوانی ده‌ستپێشخه‌ری گشتی و چاڵاكییه ژینگه‌ییه‌كان و بۆنه كلتورییه‌كان و چاڵاكییه وه‌رزشییه‌كان كه سوود به دانیشتوانی موسڵ ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا. ئێمه له UN-Habitat، بڕوامان وایه كه شوێنه گشتییه‌كان ڕۆڵێكی گرینگ ده‌بینن له دروستكردنی به‌های ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی باش و ژیانێكی خۆشتر له نێو شاردا و ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌ن بۆ تێكهه‌لكێشبوونی كۆمه‌لایه‌تی و گونجان و بنیاتنانی ئاشتی له‌و شارانه‌دا كه كه‌وتبوونه به‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه."
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه، خاتو ئانا سۆڤی، گوتی:" پاركی ئه‌ل یه‌رموك زۆر به خێرایی سه‌رنجی ڕاكێشاین به‌هۆی ئه‌و قه‌باره ناوازه‌یه و وێرانی دۆخه‌كه‌ی، له شارێكدا كه ڕێژه‌ی سه‌وزایی گشتی، كه بۆ هه‌ر تاكێك پێویسته، زۆر له خوار ڕێژه‌ی ستاندارده‌وه‌یه. سه‌وزایی گشتی پێكهاته‌یه‌كی گرینگی شارێكی بووژاوه‌یه به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌ی هه‌یه‌تی به‌سه‌ر ئابووری و كه‌شوهه‌وا و سه‌ڵامه‌تی و ته‌ندروستی وئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له لێكنزیككردنه‌وه و گونجاندنی كۆمه‌ڵگادا دروستی ده‌كات. به‌به‌شداریپێكردنی لاوان له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی شوێنه‌كه وه‌ك شوێنێكی فره سوود، پاركی یه‌رموك توانایه‌كی زۆری هه‌یه له باشتركردنی ناسنامه‌ی مه‌ده‌نی و گونجانی كۆمه‌ڵایه‌تی و گوزارشتی كلتوریدا."
ڕۆژی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌ل یه‌رموك وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شاره‌وانی موسڵ و UN-Habitat و سواعد موصلية به‌ڕێوه‌چوو. به‌ر له ده‌ستپێكردنی پاككردنه‌وه‌ی پاركه‌كه و شه‌قامه‌كانی چوارده‌وری. كارگوزاره‌كانی شاره‌وانی و خۆبه‌خشه‌كان به‌شدارییان له وانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی كرد له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانه‌وه و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كاروباری مینی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه (UNAMS) و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كه‌وه (IHSCO) پێشكه‌ش كرا.
پاش ئه‌م ڕاگه‌یاندنه، هه‌ریه‌كه له به‌رپڕسانی نێوخۆیی و به‌ڕێز ئۆرتێگا به‌شدارییان له ڕاندنی دوو دار خورمای گه‌وره‌دا كرد وه‌ك سیمبولێك بۆ ده‌ستپێكی كاره‌كان له پاركه‌كه‌دا و پاشان به‌شدارییان له هاندانی كۆمه‌ڵێك قوتابی منداڵدا كرد له قوتابخانه‌یه‌كی نزیكی ئه‌و شوێنه كه به‌شدارییان له پێشبڕكێی ڕاكردندا كردبوو.
ده‌توانیت په‌ڕاوی به‌رنامه‌كه له‌م به‌سته‌ره‌وه دابه‌زێنیت: https://bit.ly/2Wlw17e.
بۆ زانیارى زیاتر،تكایه په‌یوه‌ندى بكه‌ن به:
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێڕاق:
خاتوو نيداء هيلال، ڕاوێژكارى له‌بوارى پەیوەندیەکان، (م): 009647517450799
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى: له عێراق
ئاڵان میران، كارمه‌ندى په‌یوه‌نده‌یه‌كان، (م): 009647503427036
نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له عێراق:
به‌رێز ئه‌لسادق ئەلعەدلی، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان، (م): 009647809285377