سلێمانى، عێراق، 30 ى ئایارى 2021- دوای ئەوەى ئاسیاسێڵ پابەندبوونى خۆى نیشاندا بە دامەزراندنى گەنجان و پاڵپشتیکردن لە پڕۆژە بازرگانییە زۆر بچوك و بچوك و مامناوەندەکان، ئەمڕۆ کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ ڕێکەوتننامەیەکى لێکتێگەیشتنى دوو ساڵیى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا واژۆکرد.
ئەم یاداشتنامەیە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پابەند دەکات بەوەى کە کار لەسەر چەند دەستپێشخەریەک بکەن لە نێویان پاڵپشتیکردن لە لاوانى خاوەنکار و کۆمپانیای تازەپێگەیشتوو، بۆ ئەوەى پەرەپێدان لە بوارى چارەسەرى داهێنەرانە بخەنەگەڕ بۆ ئەو ئاستەنگییە نێوخۆییانەى کە دووچارى بوونەتەوە، ئەمەش بە لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ تاقیگەکانى خێراکردنى پەرەپێدانى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەبێت؛ هەروەها پالپشتیکردنى سەکۆیەکى ئۆنلاین بۆ بەیەکبەستنەوەى خاوەنکاران وەبەرهێنەران دیزاین کراوە؛ لەگەڵ برەودان بە ڕەخساندنی هەلى کارى درێژخایەن و بەردەوام بۆ گەنجان.
هەر بە پێى ئەم یاداشتنامەیە، كار لەسەر پاڵپشتیکردنى هەوڵەکانى گەنجان بۆ ڕووبەروونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکرێت، لەگەڵ جەختکردنەسەر بەرزکردنەوەى ئاستی هۆشیارى، بەتایبەتى لەسەر سەکۆى کۆرۆنا لە عێراقدا.
خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، گوتى: "لە سایەى پەرۆشى و داهێنان و گیانى دەستپێشخەرى و داهێنەرانەیانەوە، گەنجانى عێراقدا بوونەتە بریکارێک بۆ هێنانەدی گۆڕانکارى و تواناى ئەوەیان هەیە عێراقێکى خۆڕاگر و گشتگیر بنیاتبنێن – و بەتایبەتیش لەم هەموو قەیرانەى وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت، لە نێویاندا ڕووبەڕووبوونەوەى داعش و ئەو ئاستەنگییە ئابوورییانەى بەهۆى نزمبوونەوەى نرخى نەوتەوە هاتوونەتە کایەوە و پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا."
بەرێوبەرى گشتى و جێبەجێکار لە ئاسیاسێڵ، بەرێز عامر سونناع، گوتى: "هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان یەکێکە لە کارێکى ترى بەهادارى بەرنامە بەردەوامەکانمان و ڕۆلێکى ئەرێنى و کاریگەرى دەبێت لەسەر گەنجان لە عێراقدا. ئەو ئاستەنگانەى ڕووبەڕووى خاوەنکاران بوونەتەوە تەنها بە دامەزراندنێکى سەرکەوتووى کۆمپانیایەک کۆتایى نایەت کە بۆ بەرهەمێک یاخود خزمەتگوزارییەک دامەزراوە لە عێراقدا. هەروەها سیستەمى نەزۆکى ژینگەی بەرێوەچوونى کارەکان لە بوارى تەکنەلۆجیادا لە عێراقدا، لەگەڵ هاتنى ئەم پەتایەدا یەکیگرتووە و واى کردووە کە پڕۆسەى گواستنەوە لە بوارى زانستییەوە بۆ بەبازاڕکرن زۆر ئاڵۆز بێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەى بەر لە ئازارى 2020 دامەزراون چونکە بازار و سەرچاوەکانى کۆمەک و پێشینەکانى کار گۆڕانیان بەسەردا هاتووە. لەگەڵ ئەمەشدا، ئێمە پڕ متمانەین بەوەی کە ئەم کۆمەڵە دەستپێشخەرییە نوێیەی ئێستا کاری لەسەر دەکەین، کاریگەری ئەرێنى و بەرفراوانیان بەسەر ئابووری عێراقەوە دەبێت.”
ئەم یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنە بەبنەما لەسەر توێژینەوەیەکى بە هێز پەرەى پێدراوە دەربارەى چۆنیەتى چاکبوونەوەى ئابوورى عێراق لە پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و بە مەبەستى فراوانکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو چین و توێژانەى کە لە دۆخێکى ناسکدان، وهەروەها بۆ زیادکردنی کۆکردنەوەى داهات لە هاوبەشەکانی وەک ئاسیاسێڵ بەمەبەستى کۆمەککردنى بەرنامە سەرەکییەکانى پەرەپێدان، هەروەها تەرخانکردنی سەرچاوەی زیاتر بۆ پەرەپێدانی کەرتی تایبەت.
--- کۆتایی ---
دەربارەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق:
بهرنامهی نهتهوه یهکگرتووهکان بۆ پهرهپێدان له ساڵی 1976ــەوه له عێراق بوونی ههیه و پابهنده به یارمهتیدانی حکومهت و خهڵکی عێراق له ههنگاوهکانیاندا بهرهو ئاشتهوایی و چاکسازی و سهقامگیری. هاوکاری بهرنامهی نهتهوهیهکگرتووهکان بۆ پهرهپێدان ههر له هاندانی بژێوی لهباری ناکاودا و گفتوگۆی کۆمهڵگا لهو ناوچانهی قهیران کاری تێکردوون درێژدهبێتهوه ههتا یارمهتیدانی سهقامگیرکردن لهناوچه تازه ئازادکراوهکان و ههروهها پێشکهش کردنی هاوکاری هونهری بۆ یارمهتیدانی چاکسازییهکانی بواری حوکمداری و لامهرکهزیهت.
دەبارەى ئاسیاسڵ:
ئاسیاسێڵ پێشەنگی پەیوەندی تەلەفۆنی مۆبایل و دابینکەری خزمەتگوزاری دیجیتاڵییە لە عێراقدا و لە 1 ى کانوونى دووەمى 2021 دا ژمارەى بەشدابوونى گەیشتووەتە زیاتر لە 14.7 ملیۆن کەس. ئاسیاسێڵ بە یەکەمین کۆمپانیاى مۆبایل دەناسرێت کە لە عێراقدا كاربكات و تۆڕەکەى بخاتەگەڕ بۆ ئەوەى ڕووماڵێکى سەرتاسەرى و نیشتمانى دابین بکات، لەگەڵ ئەمەشدا خزمەتگووزای نەوەى چوارەمى مۆبایل بە کۆالیتیەکى بەرز بۆ هەموو پارێزگاکانى عێراق دابین دەکات. ڕووماڵى تۆڕی ئاسیاسێڵ دەگاتە 99.06% ی دانیشتوانی عێراق، کە ئەمەش بە فراوانترین تۆڕ دادەنرێت بە بەراورد لەگەڵ تۆڕەکانى تر لە عێراقدا، هەروەها ئاسیاسێڵ شانازی دەکات کە لە مانگی یەکی ساڵی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە و ئەم تۆڕە بە بەرزترین کوالیتی لە عێراقدا خزمەتگوزراییەکانى پێشکەش دەکات .
بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
فاى داود، ڕاوێژکارى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، www.iq.undp.org
پەیوەندییە گشتییەکانى ئاسیاسێڵ، بەشى پەیوەندییەکانى (PJSC)،