بەغدا، 7 ى تەمموزى 2021- ئیمڕۆ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان لە عێراق هەستا بە تەواوکردنى زنجیرە هەڵسەنگاندنەکانى کاریگەرى ئابوورى کۆمەڵایەتى لەڕێگەى دەرکردنى ڕاپۆرتى کۆتاییەوە کە گشت ئەنجامە گرینگەکانى تیادا یەکخراوە و لەگەڵیدا زیاتر لە 50 پێشنیار بۆ حکومەتى عێراق و هاوبەشەکانى پەرەپێدان خراوەتە ڕوو بەمەبەستى پشتیوانیکردنى عێراق لە چاکبوونەوە لە ڤایرۆسى کۆرۆنا.
چاکبوونەوەى بەردەوام لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق: گرینگترین دۆزینەوەکان لە کۆتا لێکۆڵینەوە لە زنجیرەیەکى هەشت لێکۆڵینەوەیى کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لەسەر کاریگەرى ڤایرۆس کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکرانەووە.
لەو زنجیرەیەدا، بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەستاوە بە پێشکەشکردنى لێکدانەوەیەکى فرە ئاراستەیى لەسەر کاریگەرى پەتاکە و پێشهاتە پەیوەندیدارەکانى، ئێستا و داهاتوو، بەسەر عێراق و دانیشتوانەکەیەوە. هەروەها دان بەوەدا دەنێت کە گەڕانەوە بۆ سەر ڕێچکەى پەرەسەندن لەسەر چارەسەرکردنى هۆکارە سەرەکییەکانى ناسکى دەوەستێت و لەگەڵیدا کۆمەڵێک پێشنیار دەخاتە بەردەم خاوەن بەرژەوەندییەکان لە چاکبوونەوە لە پەتا و قەیرانە ئابوورییەکە و چاوەڕوانى ئەوەى لێدەکرێت ببێتە ڕێکارێکى گشتگیر بۆ بەدیهاتنى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام.
نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، دەڵێت: "پەتاى کۆرۆنا پاش چەندین ساڵ لە جەنگ ڕووبەڕووى عێراق بووەوە و سەرەڕاى ئەو فەوزا سیاسییە و ناسەقامگیرییە نیوخۆییە داهاتى نەوتیش بەشێوەیەکى بەرچاو کەمى کردووە. لەو کاتەوە، ڤایرۆسى کۆرۆنا لاوازییە ئابوورى و کۆمەڵایەتییەکەى دەرخست و قوڵترى کردەوەو هەژارترین و دۆخناسکترین چینەکانى کۆمەڵگا زۆرترین زیانیان بەرکەوت- وەک لاوان و ئافرەتان و ئاواە نێوخۆییەکان."
هەروەها بەڕێزیان گوتى: "لە عێراقدا، ئەم هەموو قەیرانە یەکلەدواى یەکە کاریگەرى بەسەر گشت لایەکى ژیانەوە دەبێت و ووردە ووردە بناغەى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکە دادەخورێنێت. لەڕێگەى ئەم زنجیرەیەوە، دەمانەوێت پێویستى گرینگى وەبەرهێنان بخەینەڕوو لە سیناریۆکانى چاکبوونەوەى گشتگیردا ئەگەر بمانەوێت هەنگاو بەرەو ئەجێنداى 2030 بنێین لەپێناو هەمواندا. ڕێکارێکى فرە ئاراستە دەستنیشانکردنى کێشە سەرەکییە ئابوورى و کۆمەڵایەتى و سیاسى و ئاسایش و ژینگەییەکان پێویستییەکى چاکبوونەوەن. ئاستەمە بتوانین ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام بپێکین بەبێ ئەوەى سەرەتا ئەمانە چارەسەر بکەین.
هیوادارین ئەم زنجیرە سیاسەتەى کار سەرچاوەیەکى گرینگ بێت بۆ دووبارە بیرکردنەوە لە چارەسەر بۆ پەرەسەندن بەمەبەستى خۆئامادەکردن بۆ دۆخى نەخوازراو وەک ئەوەى لە عێراق هەیە و سوودى بۆ لێکۆڵینەوە و سیاسەت و ستراتیژیەت و پلانى هاریکاریکردنى خەڵکى عێراق و چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە."
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سوپاسى ڕێکخراوى کارى جیهانى و ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان دەکات بۆ هاوبەشی و بەشدارییە گرینگەکانیان لە چەندین ڕاپۆرتدا لە زنجیرەى هەڵسەنگاندنى کاریگەرى ئابوورى کۆمەڵایەتيدا. کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەى کورتەیەک لەبارەى هەڵسەنگاندنى کاریگەرى ئابوورى کۆمەڵایەتى.
توێژینەوەکانى زنجیرەى هەڵسەنگاندنى کاریگەرى ئابوورى کۆمەڵایەتى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
Impact of COVID-19 and the Oil Crisis on Iraq’s Fragility
Impact of COVID-19 on the Iraqi Economy
Impact of COVID-19 on Social Cohesion in Iraq
Impact of COVID-19 on Social Protection in Iraq
Impact of COVID-19 on Environmental Sustainability in Iraq
Impact of COVID-19 on Iraq’s Vulnerable Populations
Findings of the Assessment of COVID-19’s Socioeconomic Impact on Iraq’s Vulnerable Populations
بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:
فەى داوود، ڕاوێژکارى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، 9647801976460+