پەرەى زانیارى: پڕۆژەى میسانى جوانى کۆمەککراو لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە
پەرەى زانیارى: پڕۆژەى میسانى جوانى کۆمەککراو لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە
2020 November 30
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى بەرنامەى میسانى جوان بە کۆمەکى یەکێتى ئەوروپا و بۆ پشتیوانیکردنى گەشەى ئابورى کۆمەڵایەتى لەڕێگەى گەشتیارى ژینگەیى و نۆژەنکردنەوەى کەلەپورى کلتورى و جوانکارى شار لە پارێزگاى میسان لە باشورى عێراقدا.
پڕۆژەى میسانى جوان لە ناوەڕاستى ساڵى ٢٠٢٠ دا دەستیپێکرد وەک بەشێک لە بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراقدا لەڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە. بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوکارى پارێزگاى میسان هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکە.
پەڕاوى زانیاریەکە هەریەکە لە پڕۆژەکە و ئامانج و چاڵاکییەکانى دەخاتە ڕوو.
سەرنج
- یەکێتى ئەوروپا بە بڕى ٢ ملیۆن دۆلارى ئەمریکى کۆمەکى پڕۆژەکە دەکات لەماوەى دوو ساڵدا.
- زیادکردنى هەلى کار و ژیاندنەوەى شار لە نێو ئامانجەکانى پڕۆژەى میسانى جواندان.
- پڕۆژەکە هەڵدەستێت بە دروستکردنى یەکەمین ناوچەى کاتبەسەربردنى هاوڕیى ژینگە لە میسان لە کۆرنیشى هەردوو قەزاى ئەل ماجدییە و سرییە دا کە ژمارەى دانیشتوانەکەیان نزیکەى ٨٦٠٠٠ کەسە.