به‌غدا، 13 ئازار، 2019- به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان 15,000 خانوو له ڕۆژئاواى موسڵ نۆژه‌نده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش دۆسیه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌م خانووانه له كاره‌كانى هێنانهكایهوهى سه‌قامگیرى ده‌گه‌یێنێته زياتر له 30,000 كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترینه له عێراقدا.
پڕۆژه‌كه 29 گه‌ڕه‌ك له ڕۆژئاواى موسڵ ده‌گرێته‌وه كه زيانى زۆرى پێگه‌یشتووه له میانى شه‌ڕى ئازادكردنى شاره‌كه له ده‌ست داعش، كه‌وا شارى كۆنى موسڵ ده‌گرێته‌وه له‌و شوێنه‌ى كه پێشتر چه‌كداره‌كان خه‌لافه‌تیان تیایدا ڕاگه‌یاندبوو. وده‌بێته هۆكارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى 90,000 كه‌س بۆ خانووه‌كانیان.
"ئه‌م پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه كارێكى گرنگ ویهكلاكهرهوهیه بۆ خانه‌واده‌كان ئه‌وانه‌ى خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان له موسڵ پاش سێ ساڵ له گرفت وناههموارى بارودۆخه‌كان،" وتى دكتۆر محمدسدیق مداوى، سه‌رۆكى به‌رنامه‌ى سه‌قامگیرى له به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان.
" ئێمه ده‌زانین كه كارا ده‌بێت. له میانى كاره سهركهوتووهكانمان له ڕه‌مادى وفهلوجه، هه‌روه‌ها به‌رتڵه وبهعشیقه له ده‌شتى نه‌ینه‌وادا، ئێمه بينويمانه كه‌وا یه‌كه‌مین كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانووه‌كان چ كاریگه‌ریه‌كى بۆ گۆڕانكارى هه‌بووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، " وه‌هه‌وه‌ها وتى
ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌درێت به‌وانه‌ى كه له دۆخێكى زۆر ناسك ژیان ده‌گوزه‌رێنن وه‌كو ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌وا ئافره‌ت تیایدا سه‌رۆك خێزانه، ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌وا لاوێك به‌رێوبه‌رى ده‌بات، ئه‌وانه‌ى كه‌وا كه‌م ئه‌ندامن، وهه‌روه‌ها ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه تیاییدا ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا بژێوى ژیانى په‌یداكردووه بێكاربووه له‌م سێ ساڵه‌ى دوايدا.
به‌شه سه‌ره‌كییه‌كان وه‌كو بنیاتنانه‌وه وگهج ديواره‌كان، دانانى پارێز بۆ ده‌رگا وپهنجهره، كاره كاره‌باییه‌كان وچاككردنهوهى ئاو وئاوه‌ڕۆ كه له نێوكڕۆكى له ئه‌ستۆگرتنى كارهكاندان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى پێویستى تر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا كه‌مئه‌ندامن، وه‌كو ڕه‌مپه وه توالێتى گونجاوى دانيشتن بۆ كه‌مئه‌ندامان.
گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌ست نيشان كراون به ڕاوێژكارى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته خۆجێیه‌كان وئۆفیسى پارێزگا بنه‌ما له‌سه‌ر ژماره‌ى گه‌ڕاوه‌كان وئاستى ئه‌و زيانهى كه‌به‌ر شوێنه‌كان كه‌وتووه.هه‌موو كاره‌كانى چاككردنه‌وه به‌ڕه‌زامه‌ندى خاوه‌ن خانوو كراوه و هه‌روه‌ها به ڕه‌زامه‌ندى موخاترى شوێنه‌كه پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كاره‌كان بكرێت. وچاودێرى كاره‌كان له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌ته‌وه ده‌كرێت .
كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م له خانووه‌كان له كۆتایی مانگى ئازاردا ته‌واو ده‌بێت. وه بڕیار وایه پڕۆژه‌كه تا مانگى تشرينى دووەم 2019 هه‌مووى ته‌واو ببێت.
نزیكه‌ى 800 پڕۆژه‌ى سه‌قامگیرى ته‌واو كراوه یان كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت له موسڵ، كه چاككردنه‌وه‌ى تۆڕى ئاو كاره‌با ده‌گرێته‌وه، بنیاتنانه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى په‌روه‌رده‌یی وبنكهى ته‌ندروستى، ودابینكردنى هه‌لى كار بۆ خه‌ڵكى له ناوخۆدا بۆ لابردنى پاشمهوهى ورده به‌رد له شه‌قامه‌كاندا.
ده‌توانرێت وێنه‌كانى پڕۆژه‌ى ڕۆژئاواى موسڵ له‌م لینكه‌دا داونلۆد بكرێت. په‌یوه‌ندى بكه‌ن فاى داود ئه‌گه‌ر خوازیاربوون هه‌ر وێنه‌یه‌ك به‌كاربهێنن.
بۆ زانیارى زیاتر، تكایه په‌وه‌ندى بكه‌ن به:
فاى داود، پسپۆرى په‌یوه‌نده‌یه‌كان، (م): 009647801976460