هاوبەشێتی خزمەتگوزاری بۆ یەکەی پشتیوانیکردنی لیژنەی چاودێریکردنی پڕۆژەی قەرزی یابان
ناوی پڕۆژە: | هاوبەشێتی خزمەتگوزاری بۆ یەکەی پشتیوانیکردنی لیژنەی چاودێریکردنی پڕۆژەی قەرزی یابان |
حاڵەت: | بەرنامە |
ماوە: | 2009-2020 |
بوجە: | 13 مليۆن دۆلاری ئەمریكی |
روواڵی گوگرافی: | هەموو ناوچەكانی عێراق |
ئامنجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: | ئامانجی 17: عقد الشراكات لتحقيق الأهداف |
هاوبەشەكان: | حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان |
پوختەی پڕۆژە
لە ساڵی 2008 ەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان خزمەتگوزاریی چاودێریکردنی بەراوردکارانەی دابین کردوە بۆ دەزگای هاریکاریی نێودەوڵەتیی یابان و حکومەتی عێراق لەسەر پڕۆژەی قەرزی پەرەپێدانی فەرمی کە لەلایەن دەزگا یابانیەکەوە دابین کراوە بۆ چالاکیە جێبەجێکراوەکانی حکومەتی عێراقی بۆ ژێڕخانی کۆمەڵایەتی-ئابوری.
لەوکاتەوە، دەزگا یابانیەکە 31 ڕێکەوتنامەی قەرزی واژۆکردووە کە نزیکەی 7.7 ملیار دۆلاری ئەمریکی دەکات لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا و هەریەك لەم ڕێکەوتنامانە مەبەست لێی بۆ کۆمەکیکردنی پڕۆژە و بەرنامەی ژێرخانی ئابوری و کۆمەڵایەتی بووە کە دەبێتە هۆی باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی عێراقی. بە مەبەستی دڵنیابوون لە بەرپرسیارێتی و ڕوونی و کارایەتی لە جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا، حکومەتی عێراقی و حکومەتی یابان/دەزگا یابانیەکە پێکەوە لیژنەیەکی چاودێریکردنیان دامەزراند لە ساڵی 2008 دا. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان رۆڵی پشتیوانکاریی گێڕاوە و هاریکاری و ڕاوێژی دابین کردووە بۆ لیژنەکە بنەما لەسەر ڕێکەوتنامەی هاوبەشێتی نێوان دەزگا یابانیەکە و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان.
لەژێر ئەم هاوبەشێتیەدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کاردەکات لەگەڵ دەزگا یابانیەکە و حکومەتی عێراقدا بۆ چاودێریکردنی پڕۆژەکان و پەرەپێدانی توانستی دامەزراوەیی. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دڵنیایی دەدات لەوەی هەموو ڕێکاریەکان بە گونجاوی ئەنجام دەدرێن هاوتا لەگەڵ ڕێنمایی و ڕێساکانی دەزگا یابانیەکە و بەربەستەکانی دەستنیشان کردوە کە لەبەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدان هەروەها هەڵسەنگاندن و پێشنیاری کاری دابین کردوە بۆ کێشە هەمەلایەنەکان بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە
- کاری لیژنەی چاودێریەکەی خێرا کردووە کە پەیوەندیدار بوو بە پڕۆژەوە بۆ پەیوەندیداریی بە پەیکەربەندەوە ئەمەش بۆ پشتیوانیکردنی سیستەماتیکی چاودێری کاریگەری چالاکیەکانی حکومەتی عێراقی.
- دڵنیابوون لە هاریکاریی لە وەزارەت و دەزگا جێبەجێکارەکاندا لەڕێی پەرەپێدانی سەکۆی ئالوگۆری زانیاری و وانە فێربوەکان
- باشترکردنی خاوەندارێتی وەزارەت و دەزگا جێبەجێکارەکان لەڕێی چاودێریکردنی باشترکراوی پڕۆژەوە
- باشترکردنی توانستی حکومەتی عێراقی لە ڕێکەوتنامەی کڕین و دارایی لەڕێی ڕاهێنانی شوێنی کار و پۆلەوە بۆ زیاتر لە 4000 کەس
- باشترکردنی توانستی وەزارەتە بەرپرسەکان بۆ چاودێریکردنی پڕۆژەکان
- دابینکردنی باشترین کردە و وانە فێربوەکان بۆ دڵنیاییدان لە هەبوونی ژینگەیەکی باشتری کارسازی و کەشی وەبەرهێنان لە عێراقدا.