هەولێر، عێراق، 27 ى حوزەیرانى 2022 – بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، بە هاوبەشی لەگەڵ نووسینگەی دەستەی ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی، و بە بەشداریی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وئاژانسە پەیوەندیدارە حکومییەکانی تر، وۆرك شۆپێکی ڕێکخست کە زیاتر لە 45 لە سەرکردەى کۆمەڵگا وسەرۆك هۆز و دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی لە پارێزگاى نەینەواى تیادا کۆکرایەوە بە ئامانجی پتەوکردنی لێکتێگەیشتن و ئامادەیی کۆمەڵاگا لە نێوان سەرکردە ناوخۆییەکاندا بۆ ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەى ئاوارە عێراقییەکان و یەکخستنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگاکانیاندا.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەگەڵ حکومەتی عێراقدا کاردەکەن بۆ پشتگیریکردن لە گەڕانەوە و یەکخستنەوەی ئەو خێزانە عێراقییە ئاوارانەى گومانى پەیوەندیکردنیان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا، لەنێویاندا ئەوانەی لە سوریاوە دەگەڕێنەوە، بەشێوەیەک کە یەکانگیر بێت لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوونی درێژخایەن لەڕێی کۆمەڵێک ڕێکارى کاریگەرەوە بەمەبەستى ئاسانکاریکردن بۆ گەیشتن بە کۆمەڵێک چارەسەرى بەردەوام.
وۆرك شۆپەکە بەشداربووانی ناوچەکانی بەععاج وعیازییە ومەخمور وموسڵ و گەییارە و تەلەعفەری لە نەینەوا لەخۆگرت کە تیایدا گفتوگۆ دەربارەی وردەکارییەکانی پرۆسەی گەڕانەوە و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی خێزانە گەڕاوەکان دەبنەوە کرا و باس لە وڕۆڵی سەرکردەکانی کۆمەڵگا وحکومەتی خۆجێیی کرا لە ئاسانکاری بۆ یەکخستنەوەی خێزانەکان و ئەو کارانەی کە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئەنجامی دەدەن بەمەبەستى ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوە ویەکخستنەوەیان. وۆرك شۆپەکە بووە هۆی بەدیهاتنی هاوڕایی کۆی ئامادەبووان بۆ زیاتر قبوڵکردنى خێزانە گەڕاوەکان لە لایەن کۆمەڵگاوە.
خاتوو زێنه عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، جەخت دەخاتە سەر ئەوەی کە “بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پابەندە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ دڵنیابوون لەوەی پێکهاتەکان بە باشی ئاگادارن و ئامادەن بۆ قبوڵکردنی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ نێو کۆمەڵگا ڕەسەنەکانى خۆیان. رێبازی بەردەواممان بۆ ئامادەیی کۆمەڵگا بریتییە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ دەسەڵاتە نێوخۆیی و نیشتمانییەکان لەبارەی دەرفەتەکانی بژێوی وخزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی و بژاردەکانی نیشتەجێبوون بۆ هەر یەك لە خێزانە گەڕاوەکان و ئەندامانی کۆمەڵگا”.
بە گوتەی جۆرجی گیگاوری، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، “ڕێبازى سەرانسەرى کۆمەڵگا،ى سەر بە ڕیکخراوى نێودەوڵەتى کۆچ، کە تایبەتە بە دەستنیشانکردن و ڕێگەخۆشکردن بۆ چارەسەرى گەنجاو بۆ ئاوارە عێراقییەکان پێویستى بەوەیە کە پیویستى و نیگەرانى و هۆشیارى گشت ئەو کەسانەى زەرەرمەندبوون لەبەرچاو بگیرێت- ئەمەش پێکهاتەیەکى گرینگى هەوڵە هاوبەشەکانى ڕێکخراوى نێودەوڵەتى کۆچ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و حکومەتى عێراقە بۆ چارەسەرکردنى کەیسى ئەو تاکانەى کە گەڕانەوە و یەکخستنەوەیان دووچارى کۆمەڵێک بەربەستى ئاڵۆز بوونەتەوە. ئەو نیازپاکى و پاپەبدبوونەى بەرامبەر پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى کە لەمیانى ئەم وۆرکشۆپەداخرانە ڕوو ئاماژەیەکى هیوابەخشن بۆ زیادکردنى کۆمەڵێک دەرفەتى چڕ بۆ هەنگاونان بەرو پێشەوە.”
دکتۆر سەعید ئەلجیاشی، ڕاوێژکار لە دەستەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، دەڵێت “ئەم کۆبوونەوەیە گرینگییەکى زۆرى هەیە لەڕووى ڕوونکردنەوە و پێدانى زانیاری دروست بە کۆمەڵگا لەبارەى ئەو خانەوادانەى دەگەڕێنەوە و قۆناغەکانى شیاندنەوە و لەگەڵیاندا دانانى خشتەیەکى کاتى بۆ گەڕانەوەیان. ئێمە لەڕێگەى خستنەڕووى ڕاستییەکان و گوێگرتن بۆ سەرکردە خێڵەکییەکان و سەرۆکى ئیدارى و یەکە ئەمنییەکان و لێژنەکانى ئاشتى نێوخۆییەوە کێشەکانمان دەستنیشان کردووە .”
لە ساڵی 2020، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەرنامەیەکی پێنج ساڵەی تایبەت بە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی بەگەڕخست بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە بەهێزتر وئاشتیخواز و یەکگرتووتر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا. پڕۆژەی ئاشتەوایی و یەکخستنەوە پشتگیریی دەکات لە ئامادەبوونی جڤاکەکان و گەڕانەوە و یەکخستنەوەی ئەو خێزانانەی گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا، کە زۆرجار لەنێو پەراوێزخراوترین و لاوازترین گروپەکاندان، هەروەها پشتگیری لە خێزانە نێوخۆییەکان دەکات لەو ناوچانەدا کە ئاوارەکان بۆیان دەگەڕێنەوە.
بۆ پەیوەندیکردنی میدیایی:
میریام پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی، 9647901101982+
یەکەى زانیارى گشتى ڕێکخراوى نێودەوڵەتى کۆچ لە عێراق/ iraqpublicinfo@iom.int