پتەوکردنی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیی لەڕێی میدایاوە لە عێراقدا

2022 August 11

 

میدیا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان گروپە هەمەچەشنەکانی نێو کۆمەڵگادا. لە ساڵی 2020 بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بە پشتیوانیی دانیمارك وئەڵمانیا پڕۆژەی ڕۆنامەگەریی هاووڵاتیانی بەگەڕخست بۆ برەودان بە بەشداریی ڕۆژنامەگەریی لە پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیی وبنیادنانی توانای زیاتر لە 200  گەنجی ڕاگەیاندنکار لە پارێزگاکانی ئەنبار وبابل وبەغدا وبەسرە وزیقار ودیالە وکەربەلا وکەرکوك ونەجەف ونەینەوا وسەڵاحەدین وهەرێمی کوردستان.

بەکارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت کە هاوبەشێکی ناوخۆییە، قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بنیادنانی تواناکانی پەیوەست بە ڕۆژنامەگەریی ئاکاریی وبەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕقئامێز وبنیادنانی ئاشتیی وکۆمەڵگەی سەکۆیەکی میدیایی سەرهێڵی ئینتەرنێت ودانیشتنەکانی دیالۆگی کراوە لەبارەی ڕاگەیاندنەوە لە سەرانسەری عێراقدا لەخۆدەگرێت کە لە ئەنجامدا ڕاپۆرتێکی نووسراوی لێدێتە بەرهەم لەسەر واقیعی بواری ڕاگەیاندن لە عێراقدا لەگەڵ فێستیڤاڵی کورتە فیلم بۆ ئاشتیی وپێکەوەژیان لە ئەیلول 2022 دا.

گەنجانی ڕاگەیاندنکاری پیشەیی بە بەردەوامی بەشداریی دەکەن بە چیرۆك و ڤیدیۆ و وێنەی پەیوەست بە پێکەوە ژیانی کۆمەڵگا لە عێراق لەسەر " هەمەجۆریی  Diversity – " یان پلاتفۆرمی تەنەوع.

وێنە : حەسەن عەلاء.

حسن علاء

"ئەم چیرۆکە بە ناونیشانی "لە ئاشتی ئەنبارەوە بۆ پێکەوەژیانی بەسرە" یە و بەرجەستەکردنی پابەندبوونی گەنجانە بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی ودیالۆگ لە نێوان هەموو تاك وتائیفە وئیتنیکەکانی کۆمەڵگای عێراقدا. ئاماژە بەوەدەکەم کە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان گروپە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراقیی بەشداریی دەکات لە بنیادنانی عێراقێکی نوێ دوور لە توندوتیژیی و ململانێ، هەروەها ئامێزێکی کراوەیە بۆ فرەچەشنیی وتەبایی ولێبوردەیی".

- حەسەن عەلاء، ڕۆژنامەوان و خوێندکاری ماستەر لە ڕاگەیاندندا، 26 ساڵ، ئەنبار

وێنە: بەشير عەلی سەليم.

بشير علي سليم

"گۆڕستانی مەسیحییەکان لە نەجەف: بەڵگەی پێکەوەژیان" - هەرچەندە پارێزگای نەجەف بە پایتەختی شیعەگەریی ئیسلامیی دادەنرێت بە زۆرینەیەکی موسڵمانەوە، بەڵام هاووڵاتیانی شانازیی دەکەن بە بوونی گۆڕستانی مەسیحییەکانەوە کە بە بەشێك لە کەلەپوری شارەکەی دەزانن".

- بەشير عەلی سەليم، ڕۆژنامەوان و خوێندکاری خوێندنی باڵا لە ڕۆژنامەگەرییدا، 30 ساڵ، سلێمانی

وێنە: بوشرا رەسول خەیيون.

بوشرا رەسول خەیيون

"ئەو کەسانەی کە کەمئەندامیی بینینیان هەیە پێکەوەژیانی کۆمەڵگەیی بەرجەستە دەکەن" - چیرۆکەکەم دەربارەی ئەو کەسانەیە کە کەمئەندامیی بینینیان هەیە وچۆن ئەوان پێکەوەژیانی کۆمەڵگەیی بەرجەستە دەکەن. گرنگە باس لەم توێژە بکەین، چونکە بەرەنگاری بارودۆخە سەختەکان بوونەتەوە وبڕوانامەیان بەدەستهێناوە ولە کۆمەڵگادا کاریگەر بوون. سەرەڕای کەمئەندامییان، ئەوان لێبڕاوانە کاردەکەن بۆ هاوبەشیی پێکردنی پەیامەکانی ئاشتیی".

- بوشرا رەسول خەیيون، خوێندکاری ڕاگەیاندن، 32 ساڵ، زیقار.

---

محەمەد لەتیف کازم

" ڕۆژی دیالۆگ و ئاشتیی عێراقیی: ئەم ڤیدیۆیە بەرجەستەی ئەو خەونە دەکات کە هەموومان هەوڵ بۆ بەدیهێنانی دەدەین: ئاییندەیەکی باشتر. من دڵنیام ئەم ڕۆژە زۆر نزیکە، ​​کە تیایدا مرۆڤەکان لە هەموو تائیفەکان، بەبێ گوێدانە نەتەوەکان و ئایینەکان ونەژادەکانیان، لە یەك خێوەتدا، یەك نیشتماند بژین کەتیایدا گروپە چەپەڵەکان و قسە وقسەڵۆك دووبەرەکیی نەخەنە نێوانمانەوە".

- محەمەد لەتیف کازم، بێژەری هەواڵ، بەکالۆریۆس لە پەیوەندییەکان - پەیوەندییە گشتییەکان، ٢٧ ساڵ، بەغدا.

---

شكریە خەلەف حامی

"منداڵانی کەمپەکانی ئاوارەکان ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی منداڵان دەگێڕن" - ئەمە چیرۆکی دڵخوازی منە، چونکە دەخوازم منداڵانی دڵخۆش ببینم. ئەو کارە ژیانی سەختی ئاوارەکانی ناو کەمپەکان دەخاتەڕوو، کە منداڵان تووشی نەهامەتیی دەبن و  هەوڵی دۆزینەوەی خۆشیی و بەختەوەریی دەدەن. ژیان لە کەمپەکان بۆ چەندین ساڵ ئاسان نییە و ئاساییە منداڵان ڕووبەڕووی سەختی ببنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەم بارودۆخانە ئەوان دڵشادن و یادی ڕۆژی جیهانیی منداڵان دەکەنەوە".

شكریه خەلەف حامی ، نیگارکێش و نووسەر، خوێندنی دەرمانسازیی، 31 ساڵ، شنگال، نەينەوا.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵی 2020 دا بەرنامەیەکی پێنج ساڵەی تایبەت بە پێکەوەژیانی کۆمەڵگا بەگەڕخست بۆ برەودان بە کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر و ئارامتر و یەکگرتووتر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.