هاندانی بەشداریکردنی گەنجان لە بەسڕە
2022 December 12
پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی گەنجانی عێراق زۆر گرنگە بۆ گەشەپێدانی بەردەوام. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کۆمەڵێک چالاکی ڕێکخستووە کە خەڵکی دەتوانن بەشداری تێدا بکەن لە پارێزگای بەسرە بۆ پێشخستنی بەشداریکردنی گەنجان لە کاروبارە هەنووکەیەکاندا.
لە میانی ئەو چالاکییە یەک ڕۆژیەدا لە بەسڕە، زیاتر لە 65 گەنج لە كوڕان و كچانی پارێزگاکە باسیان لە مافەکانی مرۆڤ، گەشەپێدان، بەشداریکردنی کۆمەڵایەتی، هونەر و کولتوور کرد. ئەم چاڵاکییە رێكخراو لەلایەن بەرنامەی پیشتوانیكردن لە سەقامگیری و چاكبوونەوەی عێراق لە رێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە هاوکاری دارایی دەکرێت و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق جێبەجێی دەکات، ئەمەش لەچوارچێوەی هەڵمەتەکەیدا بۆ بەشداریکردنی گەنجان لە بەرنامەی گەشەپێدانی ناوخۆیی.
بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەدا 89ی گەنجانی جیهان لە وڵاتانی تازەپێگەشتوودا دەژین و نزیکەی لەسەدا 40ی گەنجانی خاوەنکار لە هەژاریدا دەژین. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ هاوبەشەکان کاردەکات بۆ بەهێزکردنی گەنجانی عێراق لەڕێگەی ئاراستەكردنیان بە شێوەكی لێهاتوو و فەراهەمكردنیزانیاریانەی کە پێویستیانە بۆ ژیانێکی شەرەفمەندانە و هێنانەدێی سەقامگیری ئابووری و زیادکردنی بەشداری گەنجان لەرووی سیاسی و مەدەنیەوە.
لە گفتوگۆکەدا تیشک خرایە سەر پێویستی وەبەرهێنان لە گەنجان و برەودان بە دەنگەکانیان بە تایبەتی کە ئەم هەڵمەتە ئامانجی هاندانی تێکەڵییە لە نێوان گەنجان کە یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە نێوان نەوەکاندا لە ڕێگەی گواستنەوەی زانیاری و بەهێزکردنیان بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدانی بەردەوامی کۆمەڵگا.
بەشداربووان لەو ڕۆژەدا جەختیان لەوە کردەوە کە ئاگاداری دوایین ڕەوت و ئالانگارییەکانی جیهانن، بەڵام هەست ناکەن گوێیان لێدەگیرێت و هەورەها بەشێوەكی لێهاتووانە ئارستەكرون بۆ سەرکەوتن لە ژیاندا، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو بارودۆخە ئاڵۆزی ئێستای وڵاتدا. ئەوان جەختیان لەسەر پێویستی ڕێکارە ناوخۆییەکان کردەوە کە ژینگەیەکی گشتگیر و پشتیوانییان بۆ دەستەبەر بکات تا هەست بە پاڵنەر بکەن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان.
موجتەبا کەریم، یەکێک لە بەشداربووە گەنجەکان ، گوتی: "هەمیشە ویستومە لە بواری میدیادا کاربکەم. وەک کەسێک کە لەگەڵ کەم ئەندامیدا دەژیم، بڕیارمدا بەدوای خەونەکەمدا بگەڕێم و ئیلهامبەخش بم بۆ گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ئەوەی باوەڕیان بە خۆیان هەبێت. ئەمڕۆ چیرۆکەکەمم لەگەڵ هەموو بەشداربووان باسکرد. بۆ من شتێکی سەرەکی بوو کە گوێم لێ بگیرێت و پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی باوەڕیان بەوە هەبێت کە نابێت هیچ شتێک ڕێگرییان لێبکات."
خانسا عەبدولکەریم، بەشداربوویەکی تری خەڵکی بەسڕەیە، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردنی لەو چاڵاکییەدا دەربڕی، گوتی:"دڵخۆشم کە ئەمڕۆ لێرەم و نیشانی هەمووانی دەدەم کە ژنانی عێراق دەتوانن بەقەد پیاوان بەرهەمدار بن. من لەسەر شووشە وێنە دەکێشم و نیگار دەکێشم و کارە هونەرییەکانم تیشک دەخەنە سەر ژنانی عێراق و ژیانی ڕۆژانەی بەسرە."
بەرنامەی پیشتوانیكردن لە سەقامگیری و چاكبوونەوەی عێراق لە رێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە ، ئامانجی یارمەتیدانی حکومەتی عێراقە بۆ بەهێزکردنی کارایی دامەزراوەکانی وڵات و نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمەڵایەتی نێوان هاوڵاتیان و دەوڵەت. هەروەها تیشک دەخاتە سەر باشترکردنی توانای پارێزگا هەڵبژێردراوەکان بۆ بەڕێوەبردنی کارامەیی حکومەتی ناوخۆیی و خزمەتگوزارییە گشتیەکان. گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار لە پێشینەی کارەکانیدایە لە ڕێگەی گرنگیدان بە پڕۆژەی سەوز کە گەنجان و ژنان تێیدا بەشدارن.