پیشتوانی لە فەرمانڕەوایی كەرتی ئاسایش و دادوەریی
ناوی پرۆژە: | پیشتوانی لە فەرمانڕەوایی كەرتی ئاسایش و دادوەریی لە قۆناغی پاش ململانێدا |
حاڵەت: | بەردەوامە |
ماوە: | 2022-2019 |
بودجە: | 18.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی |
رووماڵی گوگرافی: | 7 پارێزگا (ئەنبار و بەغدا و بەسرە و دیالە و کەربەلا و نەینەوا و سەڵاحەدین) |
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: | ئامانجی 16: ئاشتی و دادوەری و دامەزراوەی بەهێز |
هاوبەشەكان: | حكومەتی عێراق |
پوختەی پڕۆژە
لەساڵی 2015 ەوە لەسەر داوای حکومەتی عێراقی، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان رۆلی سەرەکی هەبووە لە چاکسازیی کەرتی ئاسایش و داد لە عێراق دا لەنێو چێوەی کاری سەرپەرشتیکراو لەلایەن نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیەوە.
وەکو لایەنێکی سەرەکی بۆ دامەزراندنی سەقامگیریی ماوە درێژ لە عێراقدا، وە بۆ ڕێگریی لە سەرهەڵدانەوەی ململانێ، ستراتیژیەتی گشتیی بەرنامەکە ڕەگی کردووە لە گریمانەی ئەوەی ئاسایش بریتیە لە مەرجی پێشوەختە بۆ پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو (ئامانجی ژمارە 16). گۆڕانکاریی کەرتی ئاسایش زۆر گرنگە بۆ ڕۆشتنی عێراق لە دۆخێکی درێژکراوەی ململانێوە بۆ دۆخی پاش ململانێ لە چاکبونەوە و پەرەپێدان. ستراتیژیەتی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی دەکات لە گۆرانکاریەکی بەرنامەدار لە چالاکیی مرۆیی و سەقامگیری دەستبەجێوە بۆ ڕێبازێکی ماوە درێژی جەختکراو لەسەر ئاسایشی گشتیی بەردەوامیپێدراو و حوکمڕانێتیی کاریگەری ئاسایش و داد و سەقامگیریی هەمیشەیی. بەرنامەی 2019-2020 کە ڕێبازێکی هاوتای هەیە پشتیوانی دەکات لە هەماهەنگیی و جێبەجێکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکان بۆ ئاسانکاری لە بەدەستهێنانی بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایشی نیشتیمانی و ناوخۆیی، چالاکیە سەرەکیەکان بریتین لە:
- ڕاوێژی تەکنیکی و هاریکاری بۆ باشترکردنی دابینکردنی ئاسایش و دادوەریی لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ ئاسایشێکی باشتر و متمانەیەکی بەهێزتری خەلک بە توانستی حکومەتەوە بۆ هێشتنەوەی ئاسایشی ڕۆژانەی خەڵكی و جەنگان لە دژی تاوانی گەورە.
- راوێژی تەکنیکی لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازیی کەرتی ئاسایشی عێراق و هەماهەنگیی هاوبەشی نێودەوڵەتی
- پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ئەولەویەتی سیستەمی بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایش بۆ دادوەری تاوانکاری و سەپاندنی یاسا.
- بەخشینی پارەی کەم بە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پەرەپێدانی هاوبەشێتی هەماهەنگکارانەی نێوان پۆلیس و خەڵكی بۆ خستنەڕووی کێشەکانی سەلامەتی ناوخۆ
- پشتیوانی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ جەنگاوەرانی خۆبەخشی گەڕاوە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخە کۆمەڵایەتی-ئابوریەکانیان.
تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە
1. پشتیوانی تەکنیکی بۆ بەرەوپێشبردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بۆ چاکسازی کەرتی ئاسایش:
- ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق و بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایشی هاوتای، دانراون و لەکاردان. گفتوگۆکارانی عێراق بە ڕاوێژکاریی تەکنیکیەوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پەرەیان داوە بەم بەڵگەنامە ڕێساییانە.
- ڕاوێژکاریی تەکنیکیی بەردەوام و هاریکاری بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایش بە هەماهەنگیی هاوبەشی نێودەوڵەتیشەوە.
2. پشتیوانی تەکنیکی بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی دادوەریی تاوانکاری و سەپاندنی یاسا:
- نەخشە ڕێگەی پۆلیسی ناوخۆ و ڕێکاریە باوەکانی هەڵسوڕان لەسەر لێکۆڵینەوەی تاوانکاری دانراون و لەکاردان. گفتوگۆکارانی عێراقی هەردوو ئەم بەڵگەنامە ڕێساییەیان پەرەپێداوە بە ڕاوێژی تەکنیکیی لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەوە.
- دیزاینکردن و دابینکردنی خولی ڕاهێنانی تایبەتی بۆ پۆلیسی ناوخۆی عێراقی و لێکۆڵەرانی تاوانکاری لەسەر ئەولەویەتە دەستنیشانکراوەکانی بنیادنانی کارامەیی کە پێویستە بۆ جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگەی پۆلیسی ناوخۆ و ڕێکاریە باوەکانی هەڵسوڕان، واتە بەڕێوەبردنی پۆلیسی ئاست مامناوەند و باشترکردنی کاریگەرێتی پۆلیسی ناوخۆیی و لێکۆڵەرانی تاوانکاری.
- بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پەرەپێدانی هاوبەشێتیی هەماهەنگکارانەی خەلکی يا پۆلیس لەڕێی پڕۆژەی خێرای بەخشینی پارەوە.
- دیزاینکردن و پەرەپێدانی وێستگەی پۆلیسی نمونەیی کە دەستپێشخەریەکی تاقیکاریە و جەخت دەکاتەوە سەر پێڕاگەشتنی یەکسانی هاوڵاتی بە سەلامەتی و ئاسایش لە ئاستی ناوخۆدا.
3. تاقیکاریی یەکخستنی ئاسایشی کۆمەڵگە:
برەودان بە لایەنی ئاسایش و پەرەپێدان لەڕێی پشتیوانی ڕاهێنانی پیشەییەوە بۆ 100 جەنگاوەری خۆبەخش بۆ ئەوەی یەکبخرێنەوە ناو کۆمەڵگەکانیان و باشترکردنی دۆخە کۆمەڵایەتی-ئابوریەکانیان و شیاندنەوەی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی ئەلقورنە و خزمەتگوزاریەکانی پشتیوانیی دەروونی-کۆمەڵایەتی.