UNDP-MR-WINDMILL-CLEAN-ENERGY_49_0.jpg

پشتیوانیکردنی بەشداریکردنی نیشتیمانیانەی عێراق

 

ناوی پڕۆژە  پیشتوانیكردن لە ڕەشنووسی بەشداری نیشتیمانیانەی عێراق                            
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: 2020
بودجە:  500,000 دۆلاری ئەمریكی
رووماڵی گوگرافی: پارێزگای بەغدا
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: ئامانجی 13: ڕێوشوێنه‌كان بۆ گۆڕانی کەش وهه‌وا
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق

پوختەی پڕۆژە

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی دەکات لە حکومەتی عێراق بۆ پەرەپێدانی ڕێسایەکی ئاست بەرزی گۆڕانکاری کەشوهەوا لەڕێی بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كانەوە کە کەمکردنەوەی دەردراوی گازەکان و لەخۆگرتن بەرەو گۆڕانکاری کەشوهەوا دەخاتە ڕوو، وە جەخت دەکاتەوە سەر ڕەگەز و کەرتی تایبەت. بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان چاودێریکردن و راپۆرتکردن و پشتڕاستکردنەوە لە خۆدەگرێت بۆ دڵنیاییدان لە ڕوونێتی جێبەجێکردن و پەرەپێدانی ئاماژەدەرەکان کە دەبێتە هۆی ئاسانکاری پرۆسەی پێداچونەوە و باشترکردن و نوێکردنەوە.

بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان پێشکەش دەکرێت بە کۆنگرەی چوارچێوه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا هەرکات تەواوکرا، و پشتیوانی دەکات لە عێراق بۆ کەمکردنەوەی دەردراوە گازیەکان و زیادکردنی توانای کەشوهەوا بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجی ڕێکەوتنامەی پاریس بۆ پاراستنی تێكڕای  بەرزبونەوەی پلەی گەرمای جیهانی لە خوار 2 پلە لەسەر ئاستی پێش پیشەسازی. بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان رەنگدانەوەی ویست و خواستی عێراقە بۆ کەمکردنەوەی دەردراوەکان و ڕەچاوکردنی هەلومەرج و توانستە ناوخۆییەکانی و بەئامانجگرتنی مەرجدار بنەما لەسەر پشتیوانی تەکنیکی و کۆمەکی دارایی.

ڕێبازێکی هەمەبەرژەوەندیدار جێبەجێ دەکرێت لە پرۆسەی ڕاوێژکاریی و پەرەپێداندا و بەشداریپێکردنی وەزارەت و کەرتی تایبەت و ئەکادیمیاکاران و ڕێکخراوە ناحکومیە پەیوەندیدارەکان لەخۆ دەگرێت.

 

 

تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

پڕۆژەكە هەوڵ دەدات كە بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان بەرەوپێش بخات لە:

  • لەخۆگرتنی پرۆژەکانی کەمکردنەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوا و لەخۆگرتن ، بە جەختکردنەوە سەر زیادکردنی توانای وڵاتەکە لەڕێی جولاندنی بوجەی نیشتیمانی بەرەو "ئابوری ژینگە دۆست"
  • خستنە بەرچاوی ڕەچاوکردنەکانی کەرتی تایبەت و رەگەز لە پرۆسەکەدا و هاندانی بەشداریکردن و سەرکردایەتی واتاداری ژنان لە جێبەجێکردندا
  • پشتڕاستکراوەتەوە لەلایەن چوارچێوه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.
  • سیستەمی پێوانەکردن و راپۆرتکردن و پشتڕاستکردنەوەی ڕوون لەخۆ دەگرێت بۆ بەدواداچوونی پڕۆسەی بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان.