پێنج ڕێگا كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەیگرێتەبەر بۆ پاڵپشتیكردن لە حکومەتی عێراق بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و زیادکردنی وەبەرهێنانی بیانی
2024 January 24
پڕۆژەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ دەستپێشخەری ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی ئامانجى بنیاتنانی هەوڵەکانی عێراقە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە شێوەیەکی بەردەوام و دروستکردنی کەشێکی کارا و چاڵاك بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت. ئەم دەستپێشخەرییە پاڵپشتی لە هەوڵەکانی عێراقی كردووە بۆ باشترکردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە دامودەزگاکانی حکومەت، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی دامەزراوەکانی دەكات بۆ پێداچوونەوە وئەنجامدانیچاکسازی لە یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی تایبەتمەند.
پڕۆژەی دەستپێشخەری ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی لە عێراق کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوەكۆمەكی داریی بۆ دابین دەكرێت، لە ناوەڕاستی جێبەجێکردنی پلانی پێنج ساڵەیدا چەندین دەستكەوتی گەورە بەدەست هێناوە. ڕاستەوخۆ هاوتەریبە لەگەڵ کارنامەی جەنابی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەمەچەشنکردنی ئابووری و باشترکردنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی، ئەم پڕۆژەیە هاندەرێكی گرنگە بۆ باشترکردنی تواناکان و یاسادانان و پەرەپێدانی چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چارەسەرکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکان.
1- بە باشترکردنی سیاسەت وچوارچێوەی یاسایی وستراتیژی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق:
.
- پاڵپشتیکردنی چوارچێوە یاساییەکانی عێراق ئەمەش لە رێگەی پێداچوونەوە بە شەش ڕەشنووسی یاسا و سێ پڕۆژەی یاسادانان بە مەبەستی بەهێزکردنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
- چوارچێوەی یاسایی بە ڕاسپاردەکانی دەرچوو وپێداچوونەوە بە پێی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گەندەڵی پاڵپشتی دەکرێت و بڕیارە یاساکان لەلایەن پەرلەمانی فیدراڵی و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند بکرێن.
- دەستکەوتێکی گەورە بە ئاڕاستەی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی شەفاف و خوێندەوار و سەربەخۆ لە عێراقدا بەدەست هاتووە لە ڕێگەی ڕەشنووسی یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیاری کە چاوەڕوانی پەسەندکردنی پەرلەمانە. یاساکە پاڵپشتی هاووڵاتیان دەکات لە وەرگرتنی زانیاری دەربارەی خەرجییە گشتیەکان و لێپرسینەوە لە دەسەڵاتە گشتیەکان.
- هاوکاری سیاسی و ستراتیجی لە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی دەستپاکی لە عێراقدا پێشکەش کرا، بە پاڵپشتی هاوکاری سیاسی و ستراتیجی زیاتر لە ٢٠ وەزارەت و فەرمانگە. پشتگیرییەکان بریتی بوون لە یەکخستنی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی ئاستی دەستپاکی لە پڕۆسەکانی كرین بەشێوەیەكی گشتی.
- زیاتر لە ١٠٠٠ بەرپرسی حکومی توانا و زانیاریی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی زیادکرد لە ڕێگەی وۆرک شۆپەکانەوە کە لەسەر چەندین بابەتی جۆراوجۆرەوە پێشکەشکرابوون، كە سنووردار نەبوون لە بوارەكانی یاسادانان، ڕاپۆرتکردنی گەندەڵی، هەڵسەنگاندنی مەترسی گەندەڵی، و چوارچێوەی نێودەوڵەتی.
لە ڕێگەی کۆڕبەندی هەماهەنگی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان، و دوورکەوتنەوە لە سەریەککەوتن و بەدەستهێنانی زۆرترین کاریگەری لەم بوارەدا.
2- بە پاڵپشتی توانا و دەستپاکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاوانەکانی گەندەڵی
- بۆ بەرزکردنەوەی توانا و دەسپاکی دادگاکانی عێراق لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانی گەندەڵیدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوکاری نووسینگەی مافی مرۆڤی نێردهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ هاریكارى عێراق، لە ساڵی ٢٠٢٢ بەرنامەی چاودێریکردنی دادگاکانی دەستپێکردووە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی بكات كە دەخرێنە بەردەم دادگای ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تاونكاریی، و دادگاکانی تاوانكاریی و دادگاكانی دەسپاكی لە عێراقدا.
- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری لە دادگاکان دەكات لە دەستنیشانکردنی بۆشایی وتەحەددیاتەکانی ناو سیستەمی دادوەریی. زیاتر لە ٣٤٥ دۆسیەی گەورەی گەندەڵی چاودێری کران و پێداچوونەوە بە ٢٢٦ حوکمدا کران پێش ئەوەی بەرنامەکە دابنرێت، کە هەردوو بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراق دەگرێتەوە.
- ئەنجامی ئەم هەوڵانە لە ڕاپۆرتی چاودێری تاقیکردنەوەدا بەرجەستە کراوە، کە شیکارییەکی چەندایەتی و چۆنایەتی گشتگیر پێشکەش دەکات و پێشنیاری تایبەتمەند پێشکەش دەکات کە باس لە پێداویستییە ناوازەکانی هەر لایەنێکی پەیوەندیدار و پێکهاتە جیاوازەکانی پڕۆژەکە دەکات. ئەم هەوڵانە بریتین لە چاکسازی یاسایی وڕاهێنان و بنیاتنانی توانا، ئەمە جگە لە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
- زیاتر لە ٧٠٠ دادوەر، داواکاری گشتی و لێکۆڵەر توانا و زانیارییەکانیان لە بوارە سەرەکییەکانی وەک کۆدی ڕەفتاری، دەوڵەمەندکردنی نایاسایی و شیکاری دیجیتاڵی لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕاهێنانەوە زیادکرد.
- پانتایی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەسەر سیاسەتەکان لەگەڵ حکومەت فراوانتر کرا لە ڕێگەی زیاتر لە ١٣ خولی گفتوگۆ لەسەر سیاسەتە کە بە بەشداری کۆمەڵگەی مەدەنی وسەندیکاکانی پارێزەران ولایەنە مەدەنییەکانی دیکە لەسەر ئاستی فیدراڵی وهەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ستانداردەکانی دەسپاکی لەناو دامەزراوەکانی دادپەروەریدا بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ پەرەپێدانی کۆدی ڕەفتاری کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت و بۆ جێبەجێکردنی ئەمە ڕاهێنانی پێویست پێشکەش بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکات.
3- بە بەهێزکردنی توانا ودامەزراوە و چوارچێوەی یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە بازرگانییەکان
- بۆ دروستکردنی کەشێکی گشتگیر بۆ وەبەرهێنەران و زیادکردنی وەبەرهێنانی بیانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان یاسا و پراکتیکەکانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکان بەهێزکردووە.
- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری تەکنیکی لە داڕشتنی یاسای ناوبژیوانیدا پێشکەش دەکات. لە ئەنجامی ئەو پێداچوونەوەیەی کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئەنجامدراوە، ڕەشنووسی یاساکە باشتر لەگەڵ یاسای نمونەیی کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی (UNCITRAL) و باشترین پراکتیزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هاوتەریبە.
- لە ساڵی ٢٠٢١ عێراق ڕێککەوتننامەی نیویۆرکی پەسەند کرد، کە ڕێککەوتننامەی بنەڕەتی جێبەجێکردنی بڕیارە ناوبژیوانییەکانە. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان توانای دادوەرەکانی بەهێزکردووە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە لە ڕێگەی زنجیرەیەک وۆرک شۆپەوە بۆ دادوەرەکانی دادگای بازرگانی و دادگای تێهەڵچوونەوە کە باس لە چەمک و پرسە سەرەکییەکانی یاسای وڵاتانی دیکە دەکەن.
- بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و زیادکردنی زانیاری سەبارەت بە ناوبژیوانی و نێوەندگیری لەسەر ئاستێکی فراوانتر و بە شێوەیەکی بەردەوام بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەستپێشخەرییەکانی خوێندکارانی دەستپێکردووە بۆ:
١. ئاسانکاری بۆ بەشداریکردنی ١٢ زانکۆی عێراقی لە پێشبڕکێی ناوبژیوانی عەرەبی.
٢. ڕێکخستن وپاڵپشتی کردنی یەکەمین بەرنامەی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی وپێشبڕکێی دانوستان و نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ خوێندکاران لە عێراقدا.
4- بە دروستکردنی کەشێکی پشتیوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە پەرلەمانی فیدراڵی و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەوڵدەدات هۆشیاری و زانیاری و بەشداریکردنی ئەندامانی پەرلەمان سەبارەت بە پابەندبوونەکانی عێراق بە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جاڕنامەی دۆحە و سیاسەت و ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕێگەی دانیشتنەکانی پشتیوانیی ئاست بەرزەوە بەرزبکاتەوە.
بۆ بەهێزکردنی دەستپاکی پەرلەمان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پاڵپشتی هەردوو پەرلەمانی فیدراڵی و پەرلەمانی کوردستان دەکات لە پەرەپێدانی کۆدەکانی ڕەفتاریدا.
5- به هاندانی کارکردن له نێوان کۆمەڵگه ی مەدەنی و ڕاگەیاندن و ڕای گشتی بۆ زیادکردنی شه فافیەت و لێپرسینەوەی گشتی
- بۆ ئاسانکاری پلاندانان و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ماڵپەڕێکی دروستکردووە بۆ شیکردنەوەی ڕاپۆرتەکان و چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی پلان و پڕۆژەکانی جێبەجێکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەک دەرەخسێنێت بۆ بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی پلانە پێشنیار کراوەکان بۆ دامەزراوە حکومی و تایبەتەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێی ستراتیژی نیشتمانی دژە گەندەڵی بۆ پەرەپێدانی دەستپاکی و شەفافیەت لە دامودەزگا حکومی و تایبەتییەکان و بەرزکردنەوەی متمانەی هاوڵاتیان.
- زیاتر لە ٥٠ ڕۆژنامەنووسی لێکۆڵینەوە و ئەندامی کۆمەڵگای مەدەنی سەرچاوە و لێهاتوویی و زانیارییان بۆ دابین دەکرێت ، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی دژە گەندەڵی لە ڕێگەی کۆمەڵێک وۆرکشۆپی ڕۆژنامەگەریی لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتکردنەوە ، بۆ پێشخستنی کاری بەکۆمەڵ و داکۆکیکردن لە دژی گەندەڵی، هەروەها خواستی کۆمەڵایەتی بۆ دەستپاکی گشتی.
- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەڵمەتی #پەيامەکەت_بگەينە دژی گەندەڵی جێبەجێ کرد بۆ برەودان بە هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی ئەو میكانیزمانەی كە بەردەستن بۆ بەرەنگاربوونەوە و ڕاپۆرتکردنی گەندەڵی. ئەم هەڵمەتەى هوشیاركردنەوە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن بینەری ناوەڕۆكی هەبووە. ٣٢ ملیۆن بەکارهێنەری ئاسیاسێڵ و زەین لەم هەڵمەتە ئاگادارکرانەوە. ئامادەبووانێکی هەمەچەشن کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر بە پەیامەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕێگەی پۆستەکانی کاریگەر و کەسایەتییە ناودارەکانەوە.