بەغدا، 21 ی نیسان 2019- حکومەتی ئەڵمانیا بەخشینێکی تر بە بڕی 1.14 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دابین دەکات بۆ پێشخستنی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری و کاری پۆلیسی ناوخۆیی، کە ئەمانە ئەولەویەتی سەرەکی دەستنیشانکراون لەنێو بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایشی حکومەتی عێراقدا کە هێشتا بەردەوامە. ئەم پشتیوانیە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەڕێوە دەبرێت و ئاسانکاری بۆ دەکرێت.
بەرنامەی حوکمی یاسا وچاکسازی کەرتی ئاسایش سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئامۆژگاری وهاریکاری تەکنیکی دابین دەکات بۆ بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایشی حکومەتی عێراق لەڕێی هاوبەشێتیکردنەوە لەگەڵ نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وه وەزیری ناوخۆ وئەنجومەنی باڵای داد وه وەزارەتی داد و لیژنەی پەرلەمانتاری بۆ ئاسایش و بەرگری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی و بەخشەرە نێودەوڵەتیەکانی ترەوە. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سوپاسگوزاری ئەڵمانیایە بۆ بەخشینە میهرەبانەکەی بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە لە عێراقدا.
بەخشینە پارەییەکەی وەزیری دەرەوەی فیدڕاڵیەتی ئەڵمانیا، لەگەڵ بەخشینەکانی دیدا بەکاردێت بۆ پشتیوانیکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککاریە ستانداردەکانی هەڵسوڕان بۆ لێکۆڵینەوەی تاوانکاری ونەخشەڕێگای خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆ و پشتیوانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ باشترکردنی هاوبەشێتیی نێوان پۆلیس و خەڵکی لەسەر ئاستی ناوخۆیی. ئەڵمانیا لە ساڵی 2017 ەوە پشتیوانیکردووە لە هەوڵەکانی چاکسازیی کەرتی داد و ئاسایشی عێراق.
باڵیۆزی ئەڵمانیا، د. سیڕیڵ جین نەن، وتی "چاکسازیی کەرتی ئاسایش یەکێکە لە پایە سەرەکیەکانی پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ عێراق. لەو مەودایەدا، توانستەکانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاریی پیشەوەریی و کاری پۆلیسی ناوخۆ گرنگییەکی بەرزی هەیە. ئێمە ئەو هەماهەنگیە نزیکەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ دەسەڵاتدارە پەیوەندیدارەکانی عێراقدا بەرز دەنرخێنین لەگەڵ ئامانجی باشترکردنی خزمەتگوزاریی ئاسایشی گشتی بۆ خەڵکی عێراق".
ههماههنگارى بهرپهرس بۆ بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرهپێدان له عێراق، ڤاختانگ سڤانيدزى، وتی:"دەمەوێت سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیا بکەم بۆ ئەو بەخشینە میهرەبانەیەی وئێمە سوپاسگوزاری ئەڵمانیاین بۆ بەردەوامبوونی لە پابەندبوونیدا بە باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانی ئاسایش و دادوەری لە عێراقی پاش داعشدا. باشتركردنى خزمهتگوزاریهكانى ئاسایشى گشتى وسهرهكى وهكو پۆلیس ودابینكردنى خزمهتگوزاریهكانى دادوهرى له ناوچه ڕزگاركراوهكان وناوچهى تردا بیرتیه له مهرجێكى سهرهكى بۆ گواستنهوهى عێراق بۆ سهقامگیرى وپارستنى گهڕانهوهیهكى پارێزراو بۆ خهڵكى."
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان زۆر سوپاسگوزاری حکومەتی ئەڵمانیایە بۆ بەخشینە میهرەبانەکانی وپابەندبووەکانی بۆ بەرنامەی حوکمی یاسا وچاکسازی له کەرتی ئاسایش لە عێراقدا.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
خاتوو شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە- حوکمی یاسا وچاکسایی کەرتی ئاسایش،
(م): 009647736421530