بەغدا، 12 ى تەمموزى 2021- ئیمڕۆ سێ پڕۆژەى داهێنەرانە کە سەرنج دەخەنە سەر جێگیرى ژینگەیى و هەلى کار بۆ لاوانى بێکار و بە دیجیتاڵکردنى کەرتى گشتى لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق، بە هاوبەشى لەگەڵ پارێزگاى کەربەلا خرانە گەڕ.
خستنەگەڕى ئەم پڕۆژانە پابەندبوونى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دەسەلمێنێت لە پشتبوانیکردنى کۆمەڵگاکانى کەربەلا و ئەمانە لە خۆ دەگرن:
- هاوتاکردنى کار بۆ لاوانى کەربەلا کە هەڵدەستێت بە دابینکردنى هەلى کارى بەردەوام و درێژخایەن بۆ لاوانى کەربەلا لەڕێگەى کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ کەرتى تایبەتدا بەمەبەستى زانینى پێویستییەکانیان بە فەرمانبەر. لەچوارچێوەى ئەم پڕۆژەیەدا، لاوان دەچنە بەر ڕاهێنان و دەرفەتى ڕاهێنان لەسەر کار و دامەزراندنیان دەبێت بە پێى پێویستى بازاڕ لە کەرتى تایبەتدا.
- سیستەمى نەخشەڕێژى "GIS" کە کەرتى گشتى دەکات بە دیجیتاڵى و خزمەتگوزارییەکانى کەرتى گشتى بەرەوپێشەوە دەبات کە لە کەربەلادا بە هاوڵاتیان دەدرێن. سەکۆیەکى داتا بۆ بەرپرسانى پاریزگاکە و ئەپڵیکەیشنێکى مۆبایل بۆ دانیشتوان بەمەبەستى چوونە نێو خزمەتگوزارییە گشتییەکانەوە بەشێوەیەکى ئۆنلاین، کۆمەڵێک لایەنى سەرەکى ئەم پڕۆژەیەن.
- پڕۆژەى تاقیکارى پەینى کەربەلا کە برەو بە بەڕێوەبردنێکى تەندروستى پاشماوەکان دەکات لە ڕووى ژینگەییەوە لە عێراقدا لە ڕێگەى دروستکردنى زنجیرەیەک بۆ پەین بۆ کەرتى تایبەت و هاندانى بەڕێوەبردنى کاراى بەرهەمهێنانى بەردەوام و بەکارهێنانى پەین. ئەم پڕۆژەیە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەڕێوە دەبرێت بە هاوکارى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە و لەگەڵیدا پارێزگاى ئەنباڕ و کەرتى تایبەت و کۆمەڵگا نێوخۆییەکان.
لەکاتى خستنەگەڕەکەدا هەریەکە لە پارێزگارى کەربەلا و نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزیرى وەرزش لاوانى فیدڕاڵ وەزیرى پەیوەندییەکانى فیدڕاڵ و جێگرى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگکارى نیشتەجێ و هەماهەنگکارى مرۆیى بۆ عێراق ئامادەبوون.
پارێزگارى کەربەلا، ناسف ئەل خەتابى، گوتى : "حکومەتى خۆجێیى کەربەلا هاوبەشییەکى درێژخایەنى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندا هەیە. ئەم هاوبەشییە توانیویەتى پشتیوانى بەرەنگاربوونەوەى حکومەت بکات بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا و لەگەڵیدا ناوەندێکى داتا و ئەپلیکەیشتنێکى مۆبایلى داناوە. هەروەها پێکەوە کارمان بۆ زیادکردنى هەلى کار کردووە بۆ لاوان لە کەرتى تایبەت و بەرەنگاربوونەوەى ئاستەنگە ژینگەییەکان لەڕێگەى چارەسەرى بەردەوامەوە وەک بەرهەمهێنانى پەینى ئۆرگانى لە پاشماوەکانەوە. ئێمە پابەندین بە کارکردن لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندا، بەمەبەستى تەواوکردنى ئەم پڕۆژانە و خستنەگەڕى دەستپێشخەرى تازەتر بەرەو دەستخستنى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام."
جێگرى نوێنەرى تایبەتى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، ئێرینا ڤۆیاکۆڤا-سۆلۆرانۆ، کە ڕەزامەندنى لەسەر پەسەندکردنى پڕۆژەکە کردووە، کە لەڕێگەی سندوقى فرە هاوبەشى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کۆمەکى پڕۆژەى پەینى دابین دەکرێت، گوتى:"جێگاى شانازیمانە کە پشتیوانى ئەم پڕۆژەیە بکەین- کە یەکەمینە لە عێراقدا - کە ڕێکارى ژینگەدۆست بەکار دەهێنێت و پارێزگارى لە ژینگە دەکات و کارى ژینگە دۆست بۆ کۆمەڵگاکانى کەربەلا دەڕەخسێنێت. بەپەرۆشەوەم ئەو سەرکەوتنەى ببینم لە وڵاتدا دەنگ بداتەوە."
نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، گوتى: " خستنەگەڕى پڕۆژەکانى ئیمڕۆ هاوبەشى درێژخایەنى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دووپات دەکاتەوە لەگەڵ پارێزگاى کەربەلادا لەو بوارانەدا کە کاریگەرییان بەسەر کۆمەڵگاوە هەیە بەتایبەتى بێکارى لاوان و گەیاندنى تەواوى خزمەتگوزارییە گشتییەکان کە زۆرێک خەڵک لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا گلەییان لەبارەیانەوە هەبووە. بەپەرۆشەوە چاوەڕوانى بەرهەمى ئەم پڕۆژەیە دەکەین بۆئەوەى پێویستییە سەرەکییەکانى دانیشتوانى کەربەلا دابین بکات."
بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:
موحەمەد ئەلبەهبەهانی ، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان