بەرنامەی بەرەو پێشەوە
بەرنامەی بەرەو پێشەوە
ناوی پڕۆژە: | بەهێزکردنی توانای هەستانەوەی ماوە درێژ بۆ دەسەڵاتدارانی ناخۆ لە ولاتانی زیان لێکەوتوو بەهۆی قەیرانی سوریا و عێراقەوە |
حاڵەت: | بەردەوامە |
ماوە: | 2019 – 2020 |
بوجە: | 11.3 ملیۆن دۆلاریی ئەمریكی وەكو پێشەكی لە سندوقی متمانەی هەرێمیی ئەوروپی وەكو بەدەنگەوەچوونێك بۆ قەیرانی سوریا، لە ڕێی سەندوقی "مەدەد". |
رووماڵی گوگرافی: | 4 پارێزگا (دهۆك وهەولێر سلێمانی ونەینەوا) |
ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام: | ئامانجی 8: کاری ڕێکوپێك و گەشەی ئابووری |
الشركاء: | حكومەتی عێراق وحكومەتی هەرێمی كوردستان وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی |
دۆكیومێنتی پەیوەندار: | پهڕاوی زانیاری 2019 |
پوختەی پڕۆژە
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی بە سەرکەوتوویی بەرنامەی بەرەو پێشەوەیان بەگەڕخست لە عێراقدا لە شوباتی 2019 دا.
دەزگای کۆمەکی “مەدەد” کە کۆمەکی بۆ دابینکرا لەلایەن سندوقی کۆمەکیی هەرێمیی سەر بە یەکێتی ئەوروپا بۆ بەدەنگەوەچوونی قەیرانی سوریا، ئەم بەرنامەیە چالاکە لە لوبنان و عێراقدا کە دوو وڵاتن بەردەوامن لە لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی سوری. ئەم پرۆژەیە ئامانجی بریتیە لە بەهێزکردنی توانای هەستانەوەی ماوەدرێژی حکومەتی ناوخۆیی و ئەو کۆمەڵگانەی خزمەتی دەکات. بە شێوەیەکی وردتر، ئەم پرۆژەیە ئامانجی لێی بریتیە لە:
- باشترکردنی توانستە دامەزراوەییەکانی حکومەتی ناوخۆیی بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کارا دەستنیشان و خستنەڕوو بکات بۆ پێویستیەکانی خەلکانی دۆخناسکترین و جەختی تایبەتی بکاتەوە سەر گەنجان و ژنان و پێڕاگەشتن بە خزمەتگوزاریە بنەرەتیەکان باشتر بکات لەڕیی شیاندنەوەی ژێرخانی کۆمەڵگە و نیشتەجێکردن و پاکژکاریی ئاویی قەبارە بچوك و ژێرخانی پاکژیی و ئاسانکاری لە درککردن بە مافی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران لەڕێی ڕێکەوتنی رەهن و مۆدێلی دۆمەینی کۆمەڵایەتیی کرێچی.
- ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی ئابوریی ناوخۆیی و درێژکردنەوەی دابینکردنی خزمەتگوزاریی گشتیی سەلامەت بۆ دانیشتوانی ناوخۆ لەڕیی دابینکردنی بەخشینی پارە بۆ کۆمەکیکردن و بەردەوامیدان بە کارسازیە قەبارە زۆر بچوك و بچوك و مامناوەندەکان بە مۆدێلی کارسازیی داهێنەرانە و بەردەوام بەتایبەتی ئەوانەی خاوەندارێتی کراون لەلایەن دۆخناسکترین کەسەکانەوە.
- دابینکردنی راهێنان و خستنە سەرکار و بەخشینی پارە بە کارسازی قەبارە مامناوەند بەوانەشی دەتوانن خزمەتگوزاریی گشتیی گرنگ و ڕزگارکاری ژیان دابین بکەن و خستنەسەرکاری پەنابەرانی سوری و ئاوارەی ناوخۆ و کۆمەلگەی خانەخوێ.
لەماوەی دوو ساڵدا، نزیکەی 430,000 خەلکی دۆخناسک لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی و نەینەوادا بە ڕاستەوخۆیی و ناراستەوخۆیی سود وەردەگرن لەم بەرنامەیە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی بەرپرسن لە جێبەجێکردنی چالاکیی جیا و تەواوکار کە دەبێتە هۆی خزمەتکردن بە ئامانجەکانی پڕۆژەکە بەشێوەیەکی گشتی.
تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە
- ئەنجامانی هەڵسەنگاندنی بازاری هێزی کار بۆ دەستنیشانکردنی ئەو کەرتانەی ئەگەری بەرزی گەشەی ئابورییان هەیە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا. دەرەنجامەکان پیشانیاندا کە:
- کارسازەکان کراوەن بۆ خستنەسەرکاری پەنابەرانی سوری و ئاوارەی ناوخۆ و هەڵوێستێکی ئەرێنییان هەیە بەرامبەر یەکخستنەوە.
- زیاتر لە دوو لەسەر سێی کارسازەکان کارمەندی پەنابەرانیان هەیە
- کەمیی سەرنجڕاکێشان هەیە بۆ کەرتی تایبەت لە خستنەسەرکاری پەنابەراندا بەهۆی گرفتی وەکو کارامەییەکانی زمانی گفتوگۆکردنەوە.
- کەرتە ئابوریەکان کە ئەگەری گەشەی ئابوری بەرزیان هەیە وەکو بیناسازی، پێکەوەنان، زانیاری و پەیوەندیەکان، بازرگانی فرۆشتنی بەکۆ و دوکان، میوانداری و گەشتیاری، کشتوکاڵ و خزمەتگوزاریی گشتی (بە تایبەتی تەندروستی و پەروەردە)
- بەگەرخستنی بەرنامەی بەخشینی پارە بۆ دروستکردنی هەلی کار بۆ پێدانی دەرفەت بە کارسازان لە پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنی بەخشینی پارە بۆ دابینکردنی لایەنی دارایی هاندەر بۆ پڕۆژەکانی دروستکاری دەرفەتی کار کە دەبێتە هۆی خستنەسەرکاری پەنابەرانی سوری و ئاوارەی ناوخۆ و خەلکانی کۆمەڵگەی خانەخوێ. 89 کۆمپانیا پێشکەشیان کردووە بۆ وەرگرتنی بەخشینی پارە و 44 دانە دەستنیشانکراون بۆ وەرگرتنی ئەم پشتیوانیە.
- دەستپێکردنی پشتیوانی بۆ کارسازان و تازە کارسازان کە کاردەکەن بۆ چارەسەری کارسازیی داهێنەر کە کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر کۆمەڵگە بە پشتیوانیکردنی ئەگەری گەشەکردنی ئابوریی بەردەوام
دابینکردنی بەخشینی پارە 463 سودمەندی هەبووە، بۆتە هۆی خستنەسەرکاری یەکەمجار بۆ 175 ژن (سەدا 35) و 139 ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەر و 324 ئەندامی کۆمەڵگەی خانەخوێ. بە گشتی نزیکەی 2,300 مانگ لە کارکردن بەرهەمدێت.