بەرنامەی هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران

بەرنامەی هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران

ناوی پڕۆژە: بەرنامەی هەستانەوە و بەدەنگەوەچوونی قەیران
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: 2014 – 2021
بوجە: 182.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی
ڕووماڵی گوگرافی: هەموو ناوچەكانی عێراق
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: ئامانجی 8: کاری ڕێکوپێك و گەشەی ئابووری، و ئامانجی9 : پیشەسازی، داهێنان، ژێرخان
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان
نوێترین زانیاری: ڕاپۆرتی ساڵانە 2019

پوختەی پڕۆژە

لە ئازادبوونیەوە لە دەستى داعش، جەختی عێراق چووەتە سەر گەشەپێدان و پەرەپێدانی پاش جەنگ و ململانێ. بەرنامەی بەدەمەوەچوونى قەیران و خۆڕاگرى عێراق بۆ پشتیوانیکردنی چاکبوونەوەی ئابوری لەڕێی بنیادنانی کارامەیی و توانستی کرێکاران و فەرمانبەرانی حکومەت دیزاینکراوە. بە کارکردن لەسەر سەرکەوتنی چەند ساڵەی بەردەوام، بەرنامەی بەدەمەوەچوونى قەیران و خۆڕاگرى عێراق گرنگیی ڕێچکەیەکی گشتگیر و یەکخراو و بزواو لەلایەن کۆمەڵگاوە پیشان دەدات بۆ ئامادەکردنی عێراق بۆ چاکبوونەوەیەکی تەواو و ڕێگریکردن لە خراپتربونی زیاتری دۆخی پاش جەنگ و بنیادنانەوەی ژیانی خەلکی.

هەوڵەکانی بەرنامەی بەدەمەوەچوونى قەیران و خۆڕاگرى عێراق بۆ چاکبونەوەی ئابوریی کە زۆر گرنگە بۆ ڕێسای فراوانتری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە شێوەیەک دیزاینکراون کە بەدەم پێویستییە هەنووکەیى و ماوە درێژەکانی وڵاتەکەوە بچن. ئەمەش لەڕێگەى کۆمەڵێک چاڵاکى وەک ڕاهێنانی کارامەیی و خستنەسەرکاری ماوە کورت و شیاندنەوەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان و گشتاندنی چالاکییەکانی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتییەوە بەدەستهاتووە بەمەبەستی کەمکردنەوەی سەرهەڵدانەوەی ململانێ و تەنگەژەی کۆمەڵایەتی.بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەڕێی بەرنامەی بەدەمەوەچوونى قەیران و خۆڕاگرى عێراقەوە پشتیوانی لە هەوڵەکانی چاکبونەوەی بژێوی و ئابوری ناوخۆ دەکات کە ئامانجیان ئەمانەی لای خوارەوەیە:

  1. دابینکردنی دەرفەتەکانی بژێویی دەستبەجێ بۆ ئاوارەنێوخۆییەکان، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی دووچاری ئاوارەبوونی ماوەدرێژ و لاوەکی بوونەتەوە، لەڕێگەی کار بەرامبەر پارە و بەخشینی پارەی کەم بە کارسازە بچووکەکانەوە
  2. ئاسانکاری لە گەڕانەوەی ئاوارەنێوخۆییەکاندا بە دابینکردنی دەرفەتەکانی داهاتی بەردەوام بۆ خەلکانی گەڕاوە لە ناوچەکانی خۆیان، بە پەرەپێدانی کاری بچوك و پەرەپێدانى زنجیرەیى و خستنەسەرکار و/یان ڕاهێنان لەسەر کار.
  3. دابینکردنی دەرفەتی خستنەوەى داهاتی ماوە درێژ بۆ سووریە گەڕاوەکان لەڕێگەی خستنەسەرکارى بەردەوام کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئەگەری خستنەسەرکاریان لە داهاتوودا.
  4. پشتیوانیکردنی خەلکانی هەرە دۆخناسك لە کۆمەلگا نێوخۆییەکاندا، بە تایبەتی هەرە دۆخناسکەکان ئاسایشی کۆمەڵایەتی بنەرەتیان بۆ دابینکراوە لەلایەن حکومەتەوە، یان ژنان و لاوان و بەتەمەنەکان کە خاوەن خێزانن، لەڕێی دەرفەتی خستنەوەى داهاتەوە.
  5. بەهێزکردن و باشترکردنی توانستی کۆمەڵانی حکومەت و خاوەنکاران بۆ خستنەڕووی پێویستیەکانی بژێوی دانیشتوانی ژینگەی پاش جەنگ و ململانێ.

وێنە: کولی بەشداریکردووە لە ڕاهێنانی کار بەرامبەر پارە لە کشتوکاڵی ناوشاردا. دەیەوێت بڕی تەماتە و خەیاری پێویست بڕوێنێت بۆ خێزانەکەی و ئەوەی تری لە بازاردا بفرۆشێت.


تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

  • دابینکردنی دەرفەتی خستنەسەرکار بۆ زیاتر لە 23,300 ئاوارەی ناوخۆ و پەنابەر و ئەندامانی دۆخناسکی کۆمەڵگای نێوخۆیى لەڕیی کار بەرامبەر پارەوە. لە نێویاندا 6,500 ئافرەت هەبوون.
  • پشتیوانیکردنى 7,600 کارى بچووک ( کە 3,700 لەوانە لە لایەن ئافرەتانەوە خاوەندارێتى دەکران) لەڕیگەى چاککردنەوەى مەڵکەکان و گوژمەى کارى بچووک؛
  • بنیاتنانى توانست بۆ زیاتر لە 8,900 کەس، کە لە نێویاندا 3,850 ئافرەت هەن لەڕیگەى ڕاهێنانى پیشەییەوە
  • هاریکاریکردنى 7 ملیۆن عێراقى لەڕیگەى دابینکردنى خوزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و دەرفەتى کارەوە.

Impact

START DATE

October 2014

END DATE

December 2024

STATUS

Ongoing

PROJECT OFFICE

Iraq

IMPLEMENTING PARTNER

United Nations Development Programme

DONORS

Austrian Development Agency

DEPARTMENT FOR INT'L DEVELOPMENT (DFID)

DEUTSCHE GESELLSCHAFT FUR INTERNATIONALE

GOVERNMENT OF FRANCE

GOVERNMENT OF JAPAN

GOVERNMENT OF KUWAIT

KREDITANSTALT FUR WIEDERAUFBAU

PER-FONDO DE COOPERACION Y DES

UN HIGH COMMISSIONER FOR REFUGEES

UNDP Funding Windows

UNITED NATIONS DEVELOPMENT PROGRAMME

USAID

TOTAL CONTRIBUTIONS

$276,430,098

DELIVERY IN PREVIOUS YEARS

2014$0

2015$4,234,719

2016$22,991,528

2017$34,830,003

2018$26,720,555

2019$25,674,754

2020$14,456,594

2021$32,862,470

2022$22,351,978

2023$2,121,771

2024$7,777,059

Full Project information