ڕێوەشێونەكانی سنورداكردنى پەیوەندار بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە هۆی ئەوەی كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ڕێكاری تایبەت بگرێتە بەر بۆ بەردەوامییدان بە كارەكانی،كە لەنێویاندا ئاوێتەكردنی شێوەازەكانی كاركردن بە شێوەیەكی ئۆنڵاین و كرادەركی هەن. لە عێراقدا، چەند هاوبەشییەك لە پێناو ئامادەكردنی ڕاهێنانێكی كردارەكی و ئۆنڵاین بۆ پۆلیسی ناوخۆیی عێراق ئەنجامدران. ئەم ڕاهێنانە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بەهاوبەشی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانى سەر بە وەزارەتی ناخۆ و ئاژانسی كاروباری پۆلیس و بەرێوبەرایەتیەكانی پۆلیسى پارێزگا و پۆلیسی نیشتمانی دەنیماركدا ڕێكخرابوو.
لە میانی چەند هەفتەی داهاتوودا، زنجیرەیەك ڕاهێنانی تایبەتمەند دەبارەی باشتركردنی كاریگەرى کارى پۆلیسی ناوخۆ و لێكۆلینەوەكانی تاوان بۆ بەرێوەبەرانی پۆلیسی ناوخۆ، كە لە ئاستێكی مام ناوەنددان، ئەنجام دەدرێن و ئەمەش لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و پۆلیسی نیشتمانی دەنیمارك و بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانی وەزارەتی بەرگری عێراق ڕێكدەخرێت.ئەم خولانەی ڕاهێنان جەخت دەخنە سەر بوارە نوێیەكانی تەكنەلۆژیا كە تایبەتمەندن بە نەهێشتنی تاوان و چۆنیەتی كۆكردنەوەی زانیاری لە جۆرەها سەرچاوەوە و ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ باشتركردن و زیادکردنى كاریگەرى خزمەتگوزراییە پێشكەش كراوەکانى پۆلیس بە خەڵكی ولەهەمان کاتدا هاندەرێكەیشە بۆ پتەوەكردنی سەقامگیری كۆمەڵگا. هەروەها ئەم ڕاهێنانە دەبێتە یاریدەدەرێك بۆ جێبەجێكردنی نەخشە ڕێگای خزمەتگوزرای پۆلیس كە لەمانگی ئایاری 2018ەوە لەلایەن وزارەتەوە گیراوتە بەر.
پەپێی گوتەی ڕاهێنەرێكی عێراقی بەشداربوو لە پۆلیسی ناوخۆی عێراقدا: " ئەم ڕاهێنانە كرادارییە و ئۆنڵاینە، كەبە هاوبەشى لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ناوەندى ڕاهێنان و لێکۆڵینەوەى تاوانى بەرێوەبەرایەتی مەشق و ڕاهێنانى سەر بە وەزارەتی ناخۆوە ڕێكخراوە، یەكەمیین ڕاهێنانی لەم شێوەیەیە كە لە وەزارەتی ناخۆدا ئەنجام بدرێت، ئەمەش بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە.لەگەڵ بەدواچوونەكان بۆ نوێترین شێوەزەكانی پەیوەندیکردن، و سەرەڕای پێشبینكردنی هەندێك ئاستەنگی تەكنیكی، ئەزمونەکە زۆر سەكەوتو بوو و دەتوانرێت فراونتریش بكرێت بۆ پێدانى ڕاهێنانی زیاتر بە ئەفسەرانی پۆلیس. زۆر گرنگە بەلامەوە وەكو كە ڕاهێنەرێكی عێراقی پێكەوە لەگەڵ ڕاهێنەرانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان كاربكەم چونكە ئەمە دەبێتە پیشتوانێك بۆ گەشەپێدانی تواناكان لە میانی ڕاهێنانەكان و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری پەیوەندیدار بەم بوارە."
كۆمەڵەی یەكەم كە پێكهابوون لە 15 بەشداربوو و ڕاهێنەرانی پۆلیسی عێراقی لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و بەغدا ئامادەی خولێکى ڕاهێنانى پێنج ڕۆژە بوون كە لە بەغدا ئەنجامدار، لە 1ى تشرینی یەكەمدا، و ڕاهێنەرانی پۆلیسی ناوخۆی دانیمارك و شارەزایانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بەشێوەكی ئۆنڵاین و لە دوورەوە بەشدارییان لە ڕاهێنانەكەدا كرد. تا کۆتایى ئەم پڕۆژەیە، 100 ئەفسەری پۆلیسی ناخۆ ڕاهێنان وەردەگرن.
ئەندرێس هانسن، گەورە ڕاهێنەری پۆلیسی نیشتمانی دانیمارك دەڵێت: " ئێمە زۆر خۆشحاڵین كە دەتوانین پیشتوانی لە پۆلیسی عێراق بكەین، لە میانی پرۆسەی فێركردندا كە بۆ ئەفەسەرانی پۆلیس ئەنجام دەدرێت. ئێمە پێشتر لە شوێنەكانی ڕاهێنان ئامادە دەبووین، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا بە هۆی بارودۆخی پەیوەندار بەم پەتایەوە لە ئێستادا ناتوانرێت ئەمە بكرێت. هەر لەبەر ئەم هۆیەش شێوازی ئۆنڵاین گیراوەتە بەر كە باشترین ڕێگاچارەیە لەم ساتەوەختەدا بۆ بەردەوامیدان بە ڕاهێنانەكان وئێمەش زۆر بەختەوەرین كە دەتوانین هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بكەین لە عێراقدا.”
هاوكات لەگەڵ جێبەجكردنی رێكارەكانی تەندروستی و دوورەپەرێزى کۆمەڵایەتى پەیوەندار بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە عێراقدا، هەموو كۆڕسەكان كۆڕسی بچوككراوە یا پوختكراوە لەخۆدەگرن لەگەڵ دابینكردنی كەلوپەلی خۆپارێزی كە بۆ هەموو ئەو بەشداربووانەی ئامادەى ڕاهێنانەکان دەبن فەراهەمكراوە.
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان زۆر سوپاسگوزاری حكومەتەكانی هۆلەندا و كەندا و دانیماركە بۆ ئەو پشتگیریە باشەی كە پێشكەشی دەكەن.