پێكەوە بەهێزترین :دیدارێکی جڤاکیی برەودەدات بە قبوڵكردنی یەكتریی و یەکخستنەوە لە قائیم
2022 May 26
هۆشیاركردنەوە گرنگە بۆ كەمكردنەوەی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی پەیوەستن بە یەکخستنەوە لەوناوچانەی عێراق كە خێزانە ئاوارەكان دەگەڕێنەوە بۆیان. لە ئێستادا پڕۆژەی ئاشتبوونەوەی جڤاکیی ویەکخستنەوەی تایبەت بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە کۆمەکی دارایی حكومەتی ژاپۆن ، جێبەجێ دەکرێت بۆ هاندانی یەکخستنەوەی 4,000 خێزان لە چوار ناوچە لە پارێزگاكانی ئەنبارو نەینەواو سەڵاحەدین بەدابینكردنی پاكێجێكی گشتگیر لە هاریكاریی بژێویی ونۆژەنكردنەوەی خانوو وبەرەکان وپشتگیریی تەندروستیی هزریی ودەروونیی كۆمەڵایەتیی بۆ ئاوارە گەڕاوەكان وئەندامانی جڤاكەکان.
لەو چوارچێوەیەدا و پاش ئەوەی یەکەم دیدار كە لە 31 ئادار لە حەبانییە سازکرا وەك بەشێك لە زنجیرەیەك دیداری جڤاکیی، لە 11 ئایارى 2022 دا لە قائیم، ئەنبار دیداری دووەم بۆ زیاتر لە 65 بەشدار بوو سازكرا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی لە نێو جڤاکەکەدا وهاندانی ئاشتبوونەوە وقبوڵكردن لەنێوان خێزانە ئاوارە گەڕاوەكان وجڤاکی ئەو ناوچانەی بۆیان دەگەڕێنەوە. ئەو دیدارە جڤاکییانە بایەخێکی زۆریان هەیە بۆ دەستەبەركردنی هاوبەشیی پێکردنی زانیاریی سەبارەت بەو پڕۆژانەی كە لە چوار ناوچەکەدا جێبەجێ دەکرێن وکەمکردنەوەی هەر لەکەدارکردنێك کە پەیوەندیی هەیە بە خێزانە ئاوارە گەڕاوەكان و ڕوونکردنەوەی ئەو ڕاستییەی كە پڕۆژەكان هەر بە تەنیا بۆ گەڕاوەكان بەسوود نیین بەڵكو بۆ ئەو کەسانەش کە ئێستا لە جڤاکەکاندان.
ئێمە هیچ ڕێگرییەكمان نییە لە گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی پەیوەندییان هەبووە بە داعشەوە، چونكە ژنان و منداڵان بەرپرسیار نیین لەو کردەوانەی هاوسەر وباوكەكەنیان ئەنجامیان داون. ئێمە ئەو خێزانانە هاندەدەین بگەڕێنەوە زێدی بنەڕەتیی خۆیان و لەگەڵ كۆمەڵگا خۆیان یەکبخەنەوە.گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پێشوازیی لێدەکرێت".
- ئەحمد جديان خڵەیيف، قائمقامی قەزای قائیم.
"لیژنەی ئاشتەوایی ناوخۆ ڕۆڵێكی زۆر كاریگەر دەبینێت لە جڤاکەکەدا، ئێمە پێویستمان بەڕاهێنانی زیاتری سەرکردەکانە لە قائیم. ئەندامانی جڤاکەکەش و ئەو خێزانانەشی پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە وەکو یەك پێویستیان بەڕەخساندنی هەلی ڕاهێنان و پشتگیریی تەندروستیی هزریی هەیە".
- عەفاف عابد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكی ناوخۆیی ومەڵەبەندێكی فێربوونی خێرا.
"بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وحكومەتی ژاپۆن زۆریان پێشكەش كردووە بۆ یارمەتییدانمان بۆ یەکخستنەوە. زیاترکردنی هۆشیارییش دەربارەی پڕۆژەكە ، وەكو ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە دەیکەین، کارێکی گرنگە بۆ دەستەبەركردنی ئەوەی هەمووان ئاشنا بن بەو پشتیوانیی و کاتە زۆرەی پێمان دەچێت بۆ یەکخستنەوەی خێزانەكان بەو شێوەیەی کە پێویست بێت، لەوانەش ڕاهێنانەوەیان لەڕووی كۆمەڵایەتیەوە."
عامر تەییب سەعید، ئەندامی لیژنەی ئاشتەوایی ناوخۆیی، قەزای قائیم.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا لە ساڵی 2020 دا بەرنامەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی بەگەڕخست کە ماوەکەی پێنج ساڵە بۆ برەودان بە کۆمەڵگەیەکی بەهێزتر و ئاشتیخوازتر وگشتگیرتر لە هەموو عێراقدا.