ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن بۆ ساڵی 2016

English

pdf (15.8MB)

Download

ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن بۆ ساڵی 2016

2017 March 6

ڕاپۆرتی ساڵانە بۆ ساڵی 2016 بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) لە نێوان 1 ی کانونی دووەم و 31 ی کانونی یەکەمی ساڵی 2016 دەخاتە ڕوو.

لە ساڵی 2016 دا، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) شێوازێكی کردارەکی جێبەجێکرد کە کاریگەرییەکی بەرزی هەیە بۆ سەقامگیرکردن، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و حکومەت و بزواندنەوەی متمانەی خەڵکیی بە حکومەتی عێراقی. FFS لە قەبارەدا چوارهێندە زیادی کردوە، لەکارێکی بچوکەوە لە چەند شارێکدا گەشەی کردوە بۆ بەرنامەیەکی گەورە لە 19 ناوچەدا، بە شارە زیانبەرکەوتوەکانی ڕەمادی و فەلوجەشەوە لە پارێزگای ئەنبار. لە ئەیلولی 2016 دا، پێش ئەوەی هەڵمەتی سەربازی لە موسڵ دەستپێبکات، UNDP دەستی کرد بە خۆئامادەکردن بۆ ئازادکردنی موسڵ، دەستیکرد بە پەیوەندیسازکردن لەگەڵ دەسەڵاتداراندا بۆ دەستنیشانکردنی ئەولەویەتە سەرەتاییەکان و خێرا ئامادەکردنی پێشوەختەی 43 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە ئامڕازی پێویست بۆ بەخێرایی دەستپێکردنی خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان وەکو تەندروستی و کارەبا و ئاو.

دامەزراوەی کۆمەککردن بەردەوامە لە گەشەکردن و لە ئێستادا کاردەکات لەسەر بەگەڕخستنی سەقامگیرکردنی فراوان بە ئامانجی پەیوەستکردنی شار و قەزا سەقامگیرکراوەکان بە یەکترەوە، لەگەڵ دابینکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کار.

بە گشتی، FFS ی سەر بە UNDP هاوکار بووە لە دانانی بناغەی گەڕانەوەی 1.39 ملیۆن پیاو و ژن و منداڵی عێراقی لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانەوە. شارەکانی وەکو ڕەمادی و فەلوجە و تکریت دووبارە لە بوژانەوەدان بەهۆی گەشەکردنی لایەنی ئابوری. بەڵام سێ ملیۆن کەس هێشتا ئاوارەن. هاریکاریی سەقامگیرکردنی بەردەوام هێشتا پێویستە بۆ دروستکردنی دۆخێکی لەبار بۆ خەڵکی تا بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵەکانیان.

خاڵە بەرچاوەکان

  • لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکاندا لە ساڵی 2014دا، زیاتر لە 1.39 ملیۆن عێراقی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵەکانیان و دووبارە ژیانیان دەست پێکردۆتەوە.
  • دامەزراوەی کۆمەکردن چوارهێندە گەورە بووە لە قەبارەدا بۆ خستنە گەڕی کاری سەقامگیرکردنی فراوان.
  • زیاتر لە 350 پڕۆژە بە بەهای 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەستیانکردوە بە دووبارە دەستپێکردنەوەی ژێرخانی گرنگ و خزمەتگوزاریە گشتیەکان و بزواندنی ئابوری ناوخۆ.
  • سەقامگیرکردنی دەستبەجێ پێویستی بە 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هەیە بۆ ئەوەی بەلایەنی کەمەوە 10 شارۆچکەی تر لە ساڵی 2017 دا سەقامگیر بکات. 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تر پێویستە بۆ سەقامگیرکردنی فراوان.