په‌ڕه‌ی زانیاری: به‌رنامه‌ى كۆمه‌كى یه‌كێتى ئه‌وروپا برەودان بە چاكبوونەوە وسەقامگیرى لە عێراقدا لە ڕێگەى بەرەوپێشچوونى ناوخۆییەوە
په‌ڕه‌ی زانیاری: به‌رنامه‌ى كۆمه‌كى یه‌كێتى ئه‌وروپا برەودان بە چاكبوونەوە وسەقامگیرى لە عێراقدا لە ڕێگەى بەرەوپێشچوونى ناوخۆییەوە
2019 March 26
یەكێتى ئەوروپا وبه‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی بەردەوامن له‌كاركردن پێكه‌وه بۆ هاوكاریكردنى گه‌لى عێراق له هه‌وڵه‌كانى بۆ هێنانهكایهوهى چاكبوونه‌وه وسه‌قامگیرى.
لەسەرەتاى 2019 دا و بەیەكەوە، هەستاون بە ڕاگەیاندنى به‌رنامه‌یه‌ك بە مەبەستى هاریكاریكردنى حكومەتى عێراق لە پتهوهكردنى تواناى دامەزراوەكانى وڵات ونوێكردنهوهى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێوان هاوڵاتیان وده‌وڵه‌تدا.
ئەم به‌رنامه‌یه لەسەر بنەماى ئەو تەوژمە دەبێت كە لەلایەن دووه‌م بەرنامەی پەرەپێدان بۆ ناوچە ناوخۆییەکان هاتۆتەكایەوە، كە لە ناوەڕاستى 2018 دا كۆتایی پێهات وپاش پێشكەشكردنى پلاندانانى ستراتیژى و پشتگیرى بنیاتنانى تواناكان بۆ دوانزدە پارێزگا لە سەرانسەرى عێراقدا.
په‌ڕه‌ی هاوپێچكراو زانیاری زیاتر له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه وئامانج و چالاكیه‌كانی له‌خۆ ده‌گرێت.
خاڵه به‌رچاوه‌كان
- یه‌كێتی ئه‌وروپا به بڕی 53.6 ملیۆن دۆلارى ئەمریكى (47.5 ملیۆن یۆرۆ) كۆمه‌كی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی كردوه.
- به‌رنامه‌كه به‌شێوه‌كى گشتى ئامانجى به‌شداریكردنه له سه‌قامگیرى وگه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى وئابوورى بۆ عێراق له ڕێگاى پتهوهكردنى حوكمڕانى دیموكراسیانه له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی.
- به‌رنامه‌كه 9 پارێزگا لە عێراقدا ده‌گرێته‌وه: ئەنبار، بەسرە، دهۆك، هەولێر، میسان، نەینەوا، سەلاحەددین، سلێمانى و زیقار.