بەرنامەی پەرەپێدانى ناوچە ناوخۆییەکان
ناوی پڕۆژە: | پیشتوانیكردن لە سەقامگیری و چاكبوونەوەی عێراق لە رێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە |
حاڵەت: | بەردەوامە |
ماوە: | 2019 – 2022 |
بوجە: | 54.1 ملیۆن دولاری ئەمریكی، 47.5 ملیۆن يۆرۆ لێی پێشكەشكراوە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا |
رووماڵی گوگرافی: | 9 پارێزگاكان (زيقار وسلێمانی وسەڵاحەدین نەینەوا وميسان وهەولێر ودهۆك وبەسڕە وئەنبار) |
ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام: | ئامانجی 11: شار و کۆمەڵگا بەردەوامیپێدراوەکان |
هاوبەشەكان: | حكومەتی عێراق وحكومەتی هەرێمی كوردستان وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی |
دۆكیومێنتی پەیوەندار: | پەڕاوی زانیاری 2019 |
پوختەی پڕۆژە
بە بنیادنان لەسەر سەرکەوتنی تاودانی پێشوو کە دامەزراوە لەڕێی دووەمین بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچەی ناوخۆییەوە 2015-2018، کە جەخت دەکاتەوە سەر بنیادنانی توانستی دامەزراوەیی بۆ پلاندانانی کەرتی و ستراتیژیی بنەما لەسەر کۆمەڵگە لە 12 پارێزگای عێڕاقدا، ئەم پڕۆژەیە هەنگاوی داهاتوو دەبات بەرەو پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان حکومەتی ناوخۆیی و کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگە ناوخۆییەکان بە بەکارهێنانی ڕێبازێکی تایبەتیی (خوار بەرەو سەر) بۆ دڵنیابوون لە خاوەندارێتی ناوخۆیی، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەسەر توانستی حکومەتی عێراق بنیاد دەنێت بۆ ئاسانکاریی گەورەکردنی پڕۆژە تاقیکاریە ناوخۆییەکان لەسەر ئاستی نیشتیمانی بەشێوەیەکی بەردەوام.
ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە بریتیە لە بەشداریکردن لە پەرەپێدانی سەقامگیری و کۆمەڵایەتی-ئابوری لە عێڕاقدا لەڕێی جێبجێکردنی کارە ئەولەویەتە ناوخۆییەکانەوە کە ئاستەنگیە سەرەکیەکانی حکومڕانی و ئابوری و کۆمەڵایەتی دەخاتە روو. پڕۆژەکە ئامانجی بریتیە لە دڵنیاییدان بۆ:
1. سیستەمی حکومەتی کاریگەری ناوخۆ کە خزمەتگوزاریی گشتیی ڕوون و کارا دابین دەکات لەسەر ئاستی ناوخۆیی
2. زیادکردنی دەرفەتی کار بە جەختکردنەوە سەر دەرکەوتنی کەرتی ژینگە دۆست و گەشە بەرز و لەخۆگرتنی گەنجان و ژنان
3. دۆخی گوزەرانی باشترکراو لەو ناوچانەی زیانلێکەوتووی ململانێکانن کە دەبێتە هۆی توانادار کردنی خەلکەکەی بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە
1. هەماهەنگی هاوتا بە هاوتا: لامەرکەزیەتکردنی دەسەڵاتەکان
پارێزگاکانی ئەنبار و بەسرە و دهۆک و هەولێر و میسان و نەینەوا و سەلاحەدین و سلێمانی و زیقار هاوتا کراون لەگەڵ نۆ هاوتای ئەوروپیدا و لە پرۆسەی یەکەمین ئالوگۆرکردندان بۆ ئەوەی پێکەوە پەرەپێدان بە پرۆژەکان بکەن. پرۆژە پێکەوەییەکان جەخت دەکاتەوە سەر لامەرکەزیەتکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان لە ئاستی مەرکەزەوە بۆ ناوخۆیی لە ناوچە گرنگەکاندا بەپێی کۆمەڵگە ناوخۆیەکانیان.
2. پڕۆژە پەرەپێدانەکیە ناوخۆییەکان:
لە هەریەك لە نۆ پارێزگاکەی ئەم پڕۆژەیەدا، بەلای کەمەوە 3 چەمک پەرەیان پێدراوە بۆ خستنەرووی ئەولەویەتە سەرەکیەکان کە داڕژاون لە پلانی پەرەپێدانەکی قەزاییدا بۆ پلانی کاری وزەی بەردەوام (کە لەژێر دووەمین بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچەی ناوخۆییەوە دا پەرەی پێدراوە). ئەم پڕۆژانەی لای خوارەوە دەستنیشان کراون لەلایەن لیژنەیەکی باڵاوە و لە 2020 دا دەست بە جێبەجێ کردنی دەکرێت:
دهۆک: پرۆژەی کارەبای بەردەوام بنەما لەسەر وزەی خۆرین تاقی دەکرێتەوە لە باخێکی وزەی خۆرینی تاقیکاریدا لە سنوری زانکۆی دهۆکدا. ئەو کارەبایەی بەرهەمدێت لە باخەکەدا کارەبا دەدات بە تۆڕی کارەبای شارەکە بۆ یارمەتیدان لە پڕکردنەوەی داواکاریە زیادبووەکانی پەنابەرانی سوری و ئاوارەکانی ناوخۆدا. هەروەها بەکاردەهێنرێت وەکو ئامڕازێکی پەروەردەیی بۆ خوێندکاران و بەرزکردنەوەی هوشیاری کۆمەڵگە بە سەرکردایەتی گەنجان و خوێندکاران و پرۆفیسۆران.
هەولێر: پرۆژەی وزەی خۆرینی نوێبۆوە لە ناوچەکانی دەرەوەی شاردا ئەنجام دەدرێت لەڕیی دامەزراندنی وێستگەی پەمپی ئاوەوە لە ناوچە کشتوکاڵیە دورەدەستەکاندا بۆ دابینکردنی ئاوی ئاودێری و ئاوی خواردنەوە بۆ جوتیارە داهات نزمەکان. هەروەها برەودەدات بە بەکارهێنانی پەناڵی وزەی خۆرین و وزەی نوێبۆوە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.
سلێمانی: پرۆژەی بەسەردەمیانە کردن و گۆڕینی ڕووناکی گشتی پشتیوانی دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی سیستەمەکانی ڕووناکی گشتی و گۆڕینی بۆ سیستەمی “LED” ی وزە کارا کە دەبێتە هۆی باشترکردنی ئاسایشی دانیشتوانی شار و داکۆیکردن لە بەکارهێنانی سیستەمی وزەی هەرزان و ژینگە دۆست.
بەسرە: پرۆژەی دروستکردنی دەرفەتی کار لەڕیی جوانکردن و زیندوکردنەوەی سەوزایی ناوشاری بەسرە ئامانجی بریتیە لە دروستکردنی خستنە سەرکار لەڕێی شیاندنەوە و جوانکردنی ناوچە گشتیەکان و زیندوکردنەوەی تایبەتمەندیە مێژوویی و نەریتە کەلتوریەکانی بەسرەی کۆن.
میسان: پرۆژەی دروستکردنی دەرفەتی کار لەڕیی شیاندنەوەی سەوزایی کۆمەلگە و گێڕاندنەوەی کەلتور و جوانکردنی ناوشاری میساندا ئامانج لێی بریتیە لە دروستکردنی دەرفەتی خستنە سەرکار لەڕێی شیاندنەوە و جوانکردنی ناوچە گشتیەکان و زیندوکردنەوەی تایبەتمەندیە مێژوویی و نەریتە کەلتوریەکانی میسانی کۆن.
زیقار: پڕۆژەی دروستکردنی دەرفەتی کار لەڕیی پەرەپێدانی گەشتیاریی ژینگە دۆست و پاراستن و گێڕاندنەوەی کەلتوری زۆنگاوەکانی میزۆپۆتامیا و شاری ئور لە زیقار جەخت دەکاتەوە سەر دروستکردنی دەرفەتی کار لەڕێی گێڕاندنەوەی دوو ناوچەی مێژوویی گرنگی هەریمەکە و ناوچە مێژوویە دانراوەکان لەلایەن شوێنەکانی کەلەپوری جیهانیی لەلایەن رێكخراوى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهروهرده وزانست وڕۆشنبیرى -یونیسكۆوە. پاراستنی کەلەپوری کەلتوریی ناوچە شوێنەوارە کۆنەکانی ئور و زۆنگاوەکانی میزۆپۆتامیا دەبێتە هۆی برەودان بە گەشتیاریی ژینگە دۆست و کەلەپوری کەلتوریی و دەرفەتی ئابوری.
3. پڕۆژەکانی چاککردنەوەی ناوشار کە جێبەجێکراوە بە هاوبەشیی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆییدا:
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیی ڕێکەوتنێکی دەزگا بۆ دەزگایان واژۆ کرد لە 2019 دا بۆ ئاسانکاریی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چاککردنەوەی ناوشار لە ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدیندا. سێ پڕۆژەی ئەولەویەتی ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت لە ماوەی چوارساڵی پرۆژەکەدا، بە ئامانجی شیاندنەوە و گێڕاندنەوەی خزمەتگوزاریی گرنگ بۆ کۆمەڵگە دۆخناسکەکان. پرۆژەکان شیاندنەوەی نیشتەجێکردنی گەڕەکە داهات نزمەکان لەخۆ دەگرێت لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و باخ و زیادکراوەکانی کاری ئاویی بۆ دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی سەلامەت بە ئاو لە کۆمەڵگە بێبەشەکاندا. هەروەها دانیشتوانی ناوچەکە بە تایبەت گەنجانی بێکار دەخرێنە سەرکار و ڕاهێنانیان پێدەکرێت لە شوێنی کارەکەیاندا بۆ ئەم کارە گرنگەی چاککردنەوەی شاردا.
هاوتا لەگەڵ هەڵسەنگاندنی کۆمەڵایەتی-ئابوریدا، کە بۆ نزیکەی 1,800 ماڵ کرابوو وە گفتوگۆی بەگروپی جەختکراو کە بۆ 200 پیاو و ژنانی تەمەن جیاواز لە پارێزگاکانی چاککردنەوەی ناوشاردا کرابوو دەبێتە زانیاری بۆ دروستکردنی پرۆفایلی گەڕەك و پلانی چاککردنەوەی ناوشار.