بەغدا، 24 ی تەمموزی 2018- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی عێراقیدا وۆرکشۆپێکیان ڕێکخست کە دانرابوو بۆ گفتوگۆکردن و دابینکردنی تێگەشتنێک لەسهر زانياریهكان وڕێساناسى بەکارهێنراو له پلەبەند کردنی وڵاتان لە نيشاندهرى زانینى گهندهڵیدا.
وۆرکشۆپەکە بە هاوبەشی ڕێکخرا لەگەڵ ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی و لە ئەکادیمیای عێراقی بۆ دژە گەندەڵیدا ئەنجامدرا، ئەمەش بۆ یەکەمين جار بووە هۆی کۆکردنەوەی کاربەدەستانی حکومی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا، بۆ ئەوەی گفتوگۆیەکی ئامانجدار سازبكهن لەسەر ئەو هۆکارانەی کاریگەری دەکەنە سەر درککردن بە گەندەڵی لە کەرتی گشتیدا.
ڕاوێژکاری هەرێمایەتی بۆ وڵاتە عەرەبیەکان لە ڕێکخراوی شەفایەتی نێودەوڵەتیدا، خاتوو کیندا هاتەر، گفتوگۆیەکی چالاکی ڕێکخست لە نێو بەشداربووهكاندا، وبەشداربووان زانیاری چڕیان وەرگرت لەسەر سەرچاوەی زانیارهكان و ڕاپرسیە جیهانیەکان کە زانیاری دەدەنە نيشاندهرى زانینى گهندهڵی. سەرباری ئەمە، گفتوگۆکە بووە هۆی ناسینەوەی گۆڕانکاریە دامەزراوەییەکان و چاکسازیە پێویستەکان تا ببنە هۆی ئەنجامی کاریگەر لەسەر بەگژداچوون و ڕێگریکردن لە گەندەڵی.
ئەم وۆرکشۆپە خاڵێکی بەرەوپێشچوونی گرنگە بەرەو بنیادنانی هاوبەشی لەنێوان بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان وڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی وحکومەتی عێراقی و پشکداراندا بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە رووبهڕووبوونهوهى گەندەڵیدا. ئەم وۆرکشۆپە چەند کۆبونەوەیەکی ئاست بەرزی بەدواى خۆیدا هێنا لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلانی كاركردن بهشێوهیهكى کردارەکی بۆ بەرزکردنەوەی هۆشداریی دامەزراوە گشتیە پەیوەندیدارەکان وکۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕووبهروبوونهوهى گەندەڵی. بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان لەڕێی پڕۆژەی فیدڕالی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ چاکسازیی ئابووری یەکەیەوە شارەزایانی باڵای نێودەوڵەتی خستۆتە سەرکار بۆ پشتیوانیکردنی چالاکیە دژە گەندەڵیەکان وبینادنانی توانستی لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان بۆ بەشداربوون لە ڕووبهروبوونهوهى گەندەڵیدا.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
خاتوو ئیسراء مەنسوور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان، (م) 009647804473336