قەیرانەکانی شەڕی داعش و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نایەکسانی لە عێراق زیاترکردووە. خزمەتگوزاری و ژێرخانی تەندروستی زیاتر بەرەو دواوە چووە و هەموو کەسێک بە یەکسانی دەستی بە خزمەتگوزاری تەندروستی ناگات.
لە عێراقدا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و سندوقی نەتەوە یەکگتووەکان بۆ دانیشتوان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پێکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای مەدەنی کار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ بەشێکى زۆری دانیشتوان دەکەن
لە ڕۆژی جیهانی تەندروستی ئەمساڵدا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەڵێن دووپات دەکەنەوە کە هاوکار دەبن لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی شایستە لە سەرتاسەری وڵات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی تەندروستتر و یەکسانتر.