پاش تێپەربوونی شەش ساڵ لە کۆمەڵکوژیەکەی شەنگال، پشتگیری کردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان زۆر گرنگە بۆ گەڕانەوەی ئێزدیەکان

2020 August 2

دیمەنی چیای شەنگال كە دەیان هەزار خەڵك لە یەزیدیەكان پەنایان بۆ برد، پاش ئەوەی شارەكە داگیركرا لەلایەن رێكخراوی داعش لە 3 ی ئابی 2014. وێنە: کلێر تۆماس - بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

شەنگاڵ ناوچەیەکە لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراقە، کە ڕۆژێك لە ڕۆژان نیشتیمانی نزیکەی 420 هەزار کەس بوو کە نوێنەرایەتی پاش خانی نەژادیی و ئایینی جۆراوجۆر دەکەن[1]. بە شێوەیەکی فراوان ناسراوە بە نیشتیمانی ئێزدیەکان، کە ئەوانیش ئەندامانی گروپی کەمینەی ئایینی نەژادین کە کۆمەڵگاکانیان بڵاوبۆتەوە لەسەرتاسەری عێراق، سوریا و هەروەها تورکیا.

لە  3ی ئابی 2014، داعش هەستا بە ئەنجام دانی هێرشێکی کوشندە بۆ سەر شەنگال، ئیتر ناوچەی شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری وێران کرد وە کردەوەی دڕندانەی ئەنجام دا دژی هاونیشتیمانیانی مەدەنی کە بریتی بوون لە کۆمەڵ کۆژی، هەڵگەڕانەوە ئایینی بە زۆرەملێ، ڕفاندن وهەروەها بە کۆیلە کردنی هەزاران کەس، بەتایبەتی لە ئافرەتان و کچان.هەزاران کەس هەڵهاتن لە ناوچەکە و ئاوارەی ناو عێراق بەەن و لەگەڵ هەندێکیان کە دوورتر چوونە دەرەوە. ئەنجومەنی مافی مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان ، بە فەرمی دانی نا کەوا دەسەڵاتی ئەم تیرۆرە جینۆساید دژ بە ئێزدیەکان ئەنجام داوە، وەهەروەها داعش تاوانی جەنگی فرەیی وتاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی لە شەنگال و لە ناوچەکانی تر لە عێراق ئەنجام دا.

پاش تێپەربوونی 6 ساڵ لە کۆمەڵ کوژیەکەی شەنگاڵ، نزیکەی 200 هەزار کەسی ئێزدی تا ئێستا ئاوارەن، هەندێکیان کە هەڵاتوون لەبەر میلیشیاکانی داعش هێشتا بەرەوڕووی بارودۆخی دژوار دەبنەوە لە چیای شەنگاڵ کە ڕایان کردبووە ئەوێ، لە کاتێکدا کە زۆرینە لە کەمپی ئاوارەکان دەژین کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقە. گەڕانەوە بۆ شەنگاڵ هێواش بۆتەوە هەر لە کاتی کۆتایی پێهاتنی ململانێەکانی داعشەوە بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 2017 دا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بە شێوەیەکی فراوان بۆ ئەو ئاستە وێرانبوونەی کە ڕوویدا لە ساڵی 2014. سەرەڕای کارەساتی مرۆیی، داعش بە نزیکی لەسەدا 80 ی ژێرخانی گشتی و لە سەدا 70 ی خانووبەرەی مەدەنیەکان لە شاری شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری[2]، وەهەروەها زۆر لە شوێنەوارە ئایینیە گرنگەکانی وێران کرد

[1] کاتێك چەکەکان  بێدەنگ بوون: ئاشتبوونەوە لە شەنگال پاش داعش، رانیا ئەبوزەید،

ECFR: https://bit.ly/3focsUO

[2] پلانی دووبارە بنیاتنان لە شەنگال سەر بە سەنتەری هاوبەش بۆ هەماهەنگی کردنی قەیرانەکانە 2017-2019. بە گشتی لەسەدا 52 ی وەڵامدەرەکان لە ناوچەی شەنگال ڕایانگەیاندووە کە نەخوێندەوارن.  

دیمەنی چیای شەنگال كە دەیان هەزار خەڵك لە یەزیدیەكان پەنایان بۆ برد، پاش ئەوەی شارەكە داگیركرا لەلایەن رێكخراوی داعش لە 3 ی ئابی 2014. وێنە: کلێر تۆماس - بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

پاش هاتنی داعش بۆ ناو شەنگال، جەلال خلف پیسۆ و خێزانەکەی هەڵاتن بۆ هەرێمی کوردستان، کە یەکەم جار ڕوویان کردە بەدرە، و لە دواییدا بۆ دهۆك. وە هەتا ئەو کاتەی کە شەنگال ڕزگارکرا، خێزانەکە لە باڵەخانەیەکی تەواو نەکراو لە دهۆك نیشتەجێبوون لە 2015.

لە مانگی تشرینی یەکەمی 2019، جەلال گوتی، "ئێمە یەکەم خێزان بووین کە گەڕاینەوە. من حەزناکەم خەڵك  پێم بڵین کە من ئاوارەم. ماڵم لێرەیە وەهەروەها کاریشم لێرەیە."

کێشەی جەلال بەرچاو بوو تا ساڵانی دوایی لە شکاندنی داعشەوە. لەسەرەتادا. داڕمانی خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان و نەبوونی ئاسایشی بەردەوام لە ناوچەکە، بووە بەربەست بەرامبەر بە گەڕانەوەی ئێزدیەکان بۆ شەنگال. بەڵام لە حوزەیرانی 2020 ئاماژەی دەستپێکردنێکی زیادبوونێکی بەرچاوی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان کرا. بەپێی هەڵسانگاندنێکی ئێستا کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ئەنجام دراوە، 10,165 تاكە کەس (1,694 خێزان) گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال لە نێوان 8 ی حوزەیران و 16 ی تەمموز دا. ئەمە زیادبوونێکی بەرچاوە وەك لە ساڵانی پێشوو، کە لە ئایار و حوزەیرانی ساڵی 2019، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ تەنها 1,512 کەسی تۆمار کردووە کە گەڕاونەتەوە بۆ شەنگال و بعاج، کە ناوچەیەکی دراوسێیە لە پارێزگای نەینەوا. بەرنامەی سەقامگیری کۆمەڵگا لە شەنگال دەبێت پەرەی پێبدرێت بۆ پشتیوانیکردنی گەڕاوەکان.

شارۆچكەی شەنگالی كۆن،بەشێوەیەكی ئێجگار زۆر زیانی پێگەیشبوو لە کاتی ململانێیەکانی داعش. وێنە: ڕابەر ئەزیز - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ - عێراق

دەسەڵاتدارانی خۆجێی، ڕێکخراوەکانی ناحکومی و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە کاراکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە بریتیە لە ڕێکخراوی نێوەدەولەتی کۆچ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، کار دەکەن بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزاریە گرنگەکان و پشتگیری کردنی گەڕاوە تازەکان و لێقەوماوانی شەنگال.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، لە سالێ 2017 ەوە لە شەنگال چالاك بووە لە کەرت و بەرنامەی جیاوازدا. بەرنامەی سەقامگیری گرنگی دەدات بە چارەسەرکردنی هەندێک ئاستەنگی سەرەکی گەڕانەوە ، هەروەها ڕێکخراوەکە بەردەوامە لە وەبەرهێنان بە شێوەیەکی چر بۆ هەلەکانی بژێوی ژیان، خزمەتگوزاریە سەرەکیەکان وهەروەها نیشتەجێکردن لە شەنگال و ئەو کۆمەڵگایانەی کە خێزانەکان بۆی دەگەڕێنەوە. بە شێوەیەکی بەردەوام، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەڵدەستێت بە بەدواداچوون و ڕاگەیاندنی حالەتی ئاوارەبوونی دانیشتوان و گەڕانەوەیان بۆ شەنگال، و ئەو خێزانانەی کە ئێستا لە ئاوارەبوونی لاوەکی دا دەژین یان دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان. ئەم پرۆگرامە ئاستی ووشیاری کۆمەڵگەی مرۆیی بەرز دەکاتەوە دەربارەی جموجۆڵی بەردەوام، وە خاڵی جێهێشتن و گەیشتن وەهەروەها بارودۆخەکان لە ناوچەکانی گەڕانەوە .

هەروەها ڕێکخراوی نێودەوەتی کۆچ خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەروونی، و ئەو خزمەتگوزاریە یاساییانەی کە پەیوەندیان هەیە بە خانووبەرەو و پارچە زەوی و موڵك پێشکەش دەکات، وەهەروەها پشتگیری کردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە کاردەکەن بۆ دەستپێشخەریەکانی بنیاتنانی ئاشتی، خزمەتگوزاریەکانی پاراستنیش هەروەها دابین دەکرێت لە کەمپەکانی سەردەشتی، کە زۆربەی ئێزدیەکان تیایدا بە ئاوارەیی ماونەتەوە.

كاتێك داعش هاتە ناو شەنگال، چەندن خێزان هەڵاتن بۆ چیایی شەنگال. زنجیرە چیاكانی شەنگال پیرۆزی خۆی هەیە لەلایەن یەزیدیەكانەوە. وێنە: ڕابەر ئەزیز - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ - عێراق

هەوڵەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری، لە چوارچێوەی بەرنامەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن، ئامانجی پشتیوانی گەڕانەوەیە و هەروەها دانانی زەمینە خۆش کردن بۆ بوژاندنەوەی عێراق لە ڕێگەی دووبارە پێكهێنانی خزمەتگوزاریە گرنگەکان و دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی داڕماو کە زیانیلێکەوتووە لە کاتی ململانێیەکانی داعش.  و لەنزیكەوە بەهاوبەشی كاردەكات لەگەڵ حكومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوەڵەتی.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە ساڵی  2016ەوە لە شەنگال چالاك بووە، کە ئەمەش پشتگیری دووبارە نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان و خانووەكان دەگرێتە خۆی، وە هەروەها سیستەمەکانی ئاو، تۆڕی کارەبا، سەنتەرەکانی چاودێری تەندروستی، بنکەکانی پۆلیس وهەروەها ژمارەیەك لە باڵەخانەکانی شارەوانی - کە بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵ دەگرێتەوە بۆ پشتگیری کردن لە یەك  پیشەسازیە سەرەکیەکان لە  شەنگال دا. دابینکردنی هەلی کاری مەودا کورت، لە چوارچێوەی دابینكردنی بژێوی ژیان، یارمەتی گەڕاوەکان دەدات بۆ سوك کردنی بارگرانی دارایی کەڵەکە بوو کە لە ئەنجامی ململانێیەکانە بۆ  پێدانی کرێ، بەدەستهێنانی خۆراك وەهەروەها پێداویستیەکانی قوتابخانە وهەندی شتی تر.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پیشتوانی پشكەش كردووە بۆ ئەو كەسانەی گەڕانەتەوە بۆ شوێنەكانی نزیك لە ناوچەكانی سنونێ و بەعاج و تەلەعفەر و رەبێعە لە رێگەی پێشكەش كردنی پشتگیری بۆ ژمارەیەك لە كەرتەكانی خزمەتگوزاری سەرەكی لە تەندروستی و فێركردن و ئاو و كارەبا. لە ساڵی 2020 و دواتر، ئەم ناوچەیە بەگشتی لە  ئەولەویاتەكانی ستراتیجی بەرنامەی سەقامگیری دەمێنێت لە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، كە ئەنجامدەدرێت، بەهاوبەشی لەگەڵ پارێزگای نەینەوا، كە هەوڵێكی بەرفراوان لەخۆدەگریت و لە بواری نوێدا، بنیاتنراو لەسەر پێداویستیە تایبەتەكانی ناوچەكە، وەكو چاڵاكیەكانی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی.

ساهر سەعید مامۆستای وانەی ئینگلیزیە گوتی، "هیوادارم کەوا ڕێکخراوەکان و ئەژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بمێننەوە و بە شێوەیەکی بەردەوام یارمەتی دابین بکەن، چونکە خەڵكەکە پێویستی بە یارمەتیە بۆ دووبارە نۆژەن کردنەوەی ژیانیان. زۆر ئەستەمە نوژەنکردنەوە بکرێت بەبێ بەدەستهێنانی  پشتگیری ڕێکخراوەکان."

 هەروەها قوتابی وەلید سێدۆ لە کۆلێژی دەرمانسازی لە شەنگال، گوتی، " ئێمە کە وەك کۆمەڵگایەکین هیوادارین شوێنێکی سەلامەتمان هەبێت بۆ ئەوەی لێی بژین، لەگەڵ ئاسانکاریەکانی ژیانی بنەڕەتیە سەرەکیەکان بۆ ئەوەی بتوانین بژین و دووپاتی ئەوە بکەینەوە کە ئەم جۆرە هێرشە بەربەریە جارێکی تر دووبارە نابێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو."

سەنتەری سەرەكی تەندروستی لە شەنگال، لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان پەرەپێدان نۆژەنكرایەوە، كە لە ئێستادا دامەزراوەیەكی سەرەكی تەندروستییە لە شەنگال. وێنە: بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان

ئەمە و لە هەموو ساڵێك لە 3 ی ئاب دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هاوکاری دەکات لەگەڵ کۆمەڵگاکان لە شەنگال بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی کۆمەڵ کوژیەکە. بەردەوامبوون لە داکۆکیکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردن و دەستەڵاتی ئەمنی، و دەبێت چارەسەری هاریکاری تەرخان بکرێت بۆ ئێستا دەگەڕێنەوە ناوچەکە.لە هەمانکاتدا کە پێویستە هاریکاریە مرۆییەکان بەردەوام بن بۆ ئەو ئێزدیانەی کە تا ئێستا لە ئاوارەیدان. بۆ ئەوانەش کە نایانهەوێت یان ناتوانن بگەڕێنەوە، دەبێ شێوەیەک لە شێوەکانی چارەسەری دائیمییان بۆ بدۆزرێتەوە.

ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی کۆچ و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بانگهێشە دەکات بۆ جەخت کردن بە شێوەیەکی بەهێز بۆ نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان وەهەروەها دامەزراوەکانی ئاوەڕۆ، پەرەپێدان بۆ بەدەستهێنانی خوێندن، پەرەپێدانی ئاسایش، پتەوکردنی فەرمانرەوایی خۆجێی لەسەر ڕێبازی ئاشتی بەردەوام لە شەنگال.

هەردوو ڕێکخراوەکە کاردەکەن بە بەردەوامی لە شەنگال بۆ گێرانەوەی خزمەتگوزاریە گرنگەکان، نۆژەن کردنەوەی ژێرخانی سەرەکی، پشتگیری کردنی یەکگرتنەوە، و پێشکەش کردنی پاراستن، و پشتگیری تەندروستی دەروونی و تەندروستی کۆمەڵایەتی-دەروونی، وەهەروەها پشتگیری کردنی بژێوی ژیان.

***

ئەم چیرۆکە لەلایەن ڤانێسا ئۆکۆث-ئۆبۆ نووسراوە بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، بە هاوکاری  کردن لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق  .