بەغدا- پاش پڕۆسەیەکی دوورودرێژی زنجیرەیەك ڕاهێنان و کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری کە لە تشرینی یەکەمی 2017 ەوە دەستی پێ‌کردبوو بۆ 114 ئافره‌تى کارمەندی کۆمەڵایەتی وبەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی عێراقی/بەڕێوبەرایەتی پاراستنی ئافره‌تان، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان دەستیکرد بە پەرەپێدانی ڕ‌اپۆرتێكى شیکاری نیشتیمانی بۆ ئافره‌تانى ڕزگاربوو لە ئاكامى توندوتیژى سێكسى په‌یوه‌ندار به ململانێیهكانهوهوتوندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز وسێکس له‌عێراقدا. وله میانى ڕاهێنانێكى ئاست به‌رزه‌وه ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى ده‌ربڕینى نووسین وكارامهیى له گوێ‌گرتن‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى چیرۆكه‌كانى ئافره‌تان، كارمه‌نده‌كان له بوارى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌كو یه‌كه‌م لایه‌نى كهبههانایانهوه ده‌چێت ئاشناكران به بۆچوونى گونجاو وبه‌توانا له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ ڕزگاربووان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن له‌به‌رده‌م ئاستهنگیهكاندا، یەك لەو ئاستەنگیانە (ڕێگرتنه لە دووبارە یادهێنانەوەی زەبرە دەروونیەکە بوو بۆ ئافره‌تان). ئەم تەکنیکانە ئافره‌تانى توانادار کرد كه چیرۆکەکانیان بەشداری پێبکەن و باسی پێویستیەکانیان بخه‌نه‌ڕوو داواکاریەکانیان داوابكه‌ن بۆ شیاندنەوە و قەرەبووکردنەوە لە ژینگەیەکی سەلامەت و هەستیاردا.
قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە کۆکردنەوەی چیرۆکەکان لەلایەن کارمەندانی کۆمەڵایەتی وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتیەوە بۆ ئافره‌ته ڕزگاربووەکانی توندوتیژى سێكسى په‌یوه‌ندار بهململانێیهكان وتوندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز وسێکس لە نەینەوا، سەلاحەدین، دیالە، ئەنبار، بەغدا، کەربەلا، بابل ،میسان، کەرکوك و بەسڕە. ئەم چیرۆکانە شیکاریان بۆ دەکرێت بۆ پەرەپێدانی ڕاپۆرتێکی شیکاری نیشتیمانی تا پەسەند بکرێت و لەخۆ بگیردرێت لەلایەن حکومەتەوە. ئەم ڕاپۆرتە یەکێك دەبێت لە سەرچاوەکانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی بۆ بەهێزکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی خۆی و پهیڕهوهكانى دادوەریی ئینتقالى.
جه‌نابى وەزیر موحەمەد شیاع ئەلسودانی وتی "ئافرتانى عێراق دووچاری چەندان ئاستەنگیەکانی ژیان بونەتەوە، لەبەر ئەوەى حکومەت و هەموو دامودەزگاکان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەبێت پاڵپشتی ئافره‌تانى عێراق بن، کە نمونەن بۆ ئارامگرتن و هێز و ویست بۆ بەرەوپێشچون لە ژیانیاندا و لە گەشتە دوورودرێژە ئازاربەخشەکەیاندا. زۆرینەی ئافره‌تان دووچاری توندوتیژی بونەتەوە و ناتوانن قسەی لەسەر بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کاریگەریی خراپی دەروونی لەسەر خۆیان و خێزانەکانیشیان."
پسپۆری ڕەگەز لە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان، خاتوو سوندوس عەباس، وتی "لە عێراقدا، گەورەترین بەربەست لەبەردەم ئاشتەواییدا بریتیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕابردوودا بە شێوەیەك ببێتە هۆی دەستپێکێکی نوێ. نوسینی دەربڕینێك لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕابردوودا بریتیە لە شێوازێکی سەرەکی لە بەدەستهێنانی ئاشتەوایی کۆمەڵگا و لە ژینگەی عێراقی پاش ململانێ کە یارمەتیدەرە لە زیادبوونی خۆشگوزەرانی ئەو کۆمەڵانی خەڵكەی لە مەترسیدان. دەنگی ئافره‌تان و ڕۆڵ و چیرۆکەکانیان زۆرجار پشتگوێ دەخرێت، ئێمە دەستمانکردووە بەم دەستپێشخەریە بۆ ئەوەی دەنگمان بگاتە کۆمەڵانی ئافره‌تان و گوێ لە چیرۆکەکانیان بگرین لەڕێی هاوبەشدارێتیەکی نوێوە لەگەڵ تیمی ئافره‌تانى کارمەندانی کۆمەڵایەتی لە وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دا."
وەكیلى وەزیری باڵا بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێز فالح ئەلئەمیری وتی "کارمەندانی کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی چالاکیان هەیە لە خستنەڕووی ئەوەی ڕوودەدات لەنێو کۆمەڵگەدا بەتایبەت لەنێو ئەو هاوڵاتیانەدا کە دووچاری توندوتیژی بونەتەوە. ئەم جۆرە بەڵگەنامەکردنە زۆر پێویستە لە عێراقدا بە تایبەتی لە قۆناغی پاش ئازادکردندا".
خاتوو عوتور ئەلموسەوی، بەڕێوبەری گشتی به‌رێوبه‌رایه‌تى پاراستنی کۆمەڵایەتی ئافره‌تان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا وتی "ئافره‌تان بەئامانجگیراوترین کۆمەڵانی خەڵكن لە عێراقدا، کەواتە ئێمە هیوادارین بتوانین دەنگمان بگەیەنینە هەموو ئافره‌تێك کە دووچاری توندوتیژی بۆتەوە ئەمەش لەڕێی تیمەکانی کارمەندانی کۆمەڵایەتیمانەوە لە سەرتاسەری عێراقدا. لەگەڵ پشتیوانی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان دا ئێمە پشتمان بەم پڕۆژەیە بەستووە بۆ یارمەتیدانی ئافره‌تانى قوربانی بۆ بەڵگەنامەکردنی چیرۆکەکانیان تا وانەیان لێوە فێرببین و لە داهاتوودا بەکاریان بێنین ئەمەش لەڕێی ئەم دەستپێشخەریەوە. هەروەها دەمانەوێت هەموو ئەو چیرۆکانە تۆمار بکەین کە ڕۆلێکی چالاکیان هەیە لە بنیادنانی ئاشتیدا لە کۆمەڵگەکانیاندا. ئێمە تەنها چیرۆکی تاکەکان سەرنجمان ڕاناکێشێت، بەڵكو چیرۆکی هەموو کۆمەڵگاش سەرەنجمان ڕادەکێشێت. ئەمە یەکێکە لە بەرپرسیارێتیە سەرەکیەکانمان لە بەڕێوبەرایهتى پاراستنی کۆمەڵایەتی ئافره‌تاندا."
به‌یداء موحەمەد، ئافره‌ته کارمەندی کۆمەڵایەتی تەمەن 36 ساڵ، ماوەی 7 ساڵە لە بەغدا کاردەدات، وتی "ئافره‌تان بە گشتی چیرۆکەکانی خۆیان و کۆمەڵگەکانیشیان لە دڵی خۆیاندا هەڵدەگرن، بەتایبەتی کە پەیوەندی بە توندوتیژی سێکسییەوە هەبێت. ئەمە ڕۆڵی ئێمەیە وەکو کارمەندانی کۆمەڵایەتی یارمەتیدەری ئەم ئافره‌تانه بین لە مامەڵەکردنیاندا لەگەڵ ڕابردووە تاریکەکەیاندا و بەڵگەنامەکردنی چیرۆکەکانیان. نوسینی دەربڕینەکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕابردوودا بریتیە لە شێوازێکی زۆر گرنگ بەتایبەتی لە دۆخی ئێستاماندا. ئەم دەستپێشخەریە چەندان کارامەیی نوێی داوە بە من، هەست دەکەم بتوانم لەگەڵ هاوپیشەکانمدا بەشدار بم لە بەڵگەنامەکردنی مێژووی عێراقدا."
لەڕێی پشتیوانێتیەکەوە بۆ ئاشتەواییەکی یەکخراو لە پڕۆژەی عێراقدا، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان کاردەکات بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی جێبەجێکردن و بەدواداچوون بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانیدا بۆ پەرەپێدان و پشتیوانیکردن و زیندوو ڕاگرتنی بەشداربوونی مەدەنی لە پڕۆسەکانی ئاشتەوایی و دادوەریی ئینتیقالیدا لەهەموو ئاستەکانی کۆمەڵگەدا، بە جەختکردنەوە لەسەر کۆمەڵگە ناوخۆییەکانیشدا. ئەم پڕۆژەیە پێك دێت لە سێ پایە: 1. بەرزکردنەوەی هۆشداری گشتی 2. میکانیزمەکانی ئاشتیی ناوخۆ و پڕۆسەکان و لیژنەکان 3. بەڵگەنامەکردنی ئەزموونەکان و پێویستیەکان وداواکاریەکانی هاوڵاتیان بۆ ئاشتەوایی بە جەختکردنەوەیەکی تایبەتی لەسەر ساڕێژکردنەوەی توندوتیژیی سێکسی و ڕەگەز لەماوەی ململانێکانی ڕابردوودا.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە:
سوندوس عەباس، پسپۆری ڕەگەز لە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان.
(م): 009647801976464