ڕاپۆرتی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن، چارەکی دووهەمی ساڵی 2017
ڕاپۆرتی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن، چارەکی دووهەمی ساڵی 2017
2017 August 14
لە کۆتایی چارەکی دووهەمی ساڵی 2017 دا، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) کارەکانی خۆی فراوانکرد و زیاتر لە 1000 پڕۆژەش لە بواری جێبەجێکردندایە کە پشتیوانی حکومەتی عێراق دەکات لە هەوڵەکانیدا بۆ سەقامگیرکردنی 23 ناوچەی نوێی ئازادکراو. ئەم ڕاپۆرتە بەرەوپێشچوونەکانی (FFS) پیشان دەدات لە بەرواری 1 ی نیسانی 2017 تاوەکو 30 حوزەیرانی 2017 لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار و دیالە و کەرکوکدا.
ئەم ڕاپۆرتە چارەکە ساڵیە تەرکیزی لەسەر موسڵە، کە بەرەوپێشچوونی بەرچاو ئەنجامدراوە لە گەورەکردننی چالاکیەکاندا، ئەمە گەورەترین هەوڵی سەقامگیرکردنە تاوەکو ئەم ساتە. زیاتر لە 300 پڕۆژە لە بوای جێبەجێکردندان لە شارەکەدا، بە شیاندنەوەی ژێرخانی گرنگی ئاو و تەندروستی و دابینکردن و دامەزراندنی تۆڕی کارەبا و پشتیوانیکردن لە بوژاندنەوەی زانکۆی موسڵ، هەروەها دابینکردنی هەلی کار بۆ هەزاران کەس لە دانیشتوان.
فیچەرێکی تایبەت لەم ڕاپۆرتەدا تەرکیز دەکاتەوە سەر بەشداربوونی ژنان لە سەقامگیرکردندا، لایەنی گرنگ لە پڕۆژەکانی (FFS) دا وەدەست هاتووە. ئەم ڕاپۆرتە هەروەها هەواڵی نوێ دەداتە حکومەتی عێراق و 23 بەخشەرەکەی (FFS) بۆ بەردەوامبوونی بەرەوپێشچوون لە ناوچە ئازادکراوەکانی ئەنبار و سەلاحەدین و دیالە و کەرکوکدا. پشتوانیکردنی بەردەوامی ئەم ناوچانە دڵنیابوون دەدات لەوەی وەدەستهاتووەکانی سەقامگیرکردن لەدەست نەدراون و خەڵکانی گەڕاوەش هەست دەکەن دەتوانن لە ماڵوحالەکانی خۆیاندا بمێننەوە.
کاری (FFS) یارمەتیدەربووە لە دروستکردنی هەلومەرجی گەڕانەوەی زیاتر لە 2 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بۆ سەر ماڵوحاڵەکانیان. لە ساتی ئێستادا، زیاتر لە 3 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی ئاوارەی ناوخۆن و بەردەوامبونی چالاکیەکانی (FFS) هێشتا لایەنێکی گرنگە بۆ سەقامگیرکردنی عێراق.
خاڵە بەرچاوەکان
- زیاتر لە 1000 پڕۆژەی سەقامگیرکردنەوە لە بواری جێبەجێکردندان لە ناوچە ئازادکراوەکانی عێراقدا
- (FFS) زیاتر لە 300 پڕۆژە جێبەجێ دەکات لە موسڵدا
- هەزاران دانیشتوی موسڵ کاردەکەن بۆ بوژاندنەوەی شارەکەیان لە ڕێی پڕۆژەکانی پارە بەرامبەر کار
- شیاندنەوەی ژێرخانی گرنگی ئاو کە خزمەتی سەدان هەزار هاوڵاتی لە موسڵدا دەکات لە بواری جێبەجێکردندایە
- زیاتر لە 40 پڕۆژە بۆ پشتیوانیکردنی کەرتی تەندروستی موسڵ لە بواری جێبەجێکردندایە
- (FFS) پشتیوانی بوژاندنەوەی زانکۆی موسڵ دەکات
- (FFS) پشتیوانی کۆمەڵگا کەمایەتیە دۆخناسکەکان دەکات
- (FFS) بەرنامە سەرکەوتووەکانی نیشتەجێکردن و پێدنی پارە لە ئەنباردا گەورەتر دەکات