برەودان بە دادپەروەرى بۆ سنووردارکردنى گەندەڵى لە عێراقدا
برەودان بە دادپەروەرى بۆ سنووردارکردنى گەندەڵى لە عێراقدا
2021 May 23
پڕۆژەکە، بەناونیشانى" پشتیوانیکردنى دەستپێشخەرییە دادپەروەرییەکان بۆ سنوردارکردنى گەندەڵى و برەودان بە چارەسەرکردنى ناکۆکییە بازرگانییەکان" کە لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک کراوە، کار لەسەر هەوڵە نیشتیمانییە عێراقییەکان دەکات بۆ باشترکردنى شەفافیەت و بەرپرسیارێتى لەسەرانسەرى دامەزراوەکانى دەوڵەت و پشتیوانى عێراق دەکات بۆ ئەوەى بەدەم پابەندییە نیشتیمانى و نێودەوڵەتییەکانیەوە بچێت لە بوارى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵیدا. هەروەها هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنى بوارى یاسادانان و چوارچێوە ستراتیژییەکانى دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و پشتیوانى کەرتى دادوەرى دەکات بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى باشتر پڕۆسەکانى بەرنگاربوونەوەى گەندەڵى بەڕێوەببەن و لەهەمان کاتدا برەو بە پەرەسەندنى دادگا بازرگانییەکان و میکانیزمەکانى حوکمدان دەدات. ئەمەش دەبێتە بەهێزکردنى کۆمەڵگاى مەدەنى عێراقى بۆئەوەى ڕۆڵێکى چاالاکتر بگێڕێت.