بەغدا، 8ى مارسى 2021- لێژنەى ئاراستەکردنى بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى عێراق لە ڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە دووەم کۆبوونەوەى خۆى لە 8ى مارسى 2021دا، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى بەرەوپێشچوونى کارەکانەوە لە داهاتوودا، لەڕێگەى ئۆنلاینەوە ڕێکخست. بەرنامەکە لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک کراوە و لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە، بە هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێى مرۆیى، جێبەجێ دەکرێت.
کۆمیتەکە هەستا بە پەسندکردنى پلانى ساڵانەى بەرنامەکە و هەردوو بوارى خێراکردنى چاڵاکییەکانى بەلامەرکەزیەتکردن و دروستکردنى میکانیزمى هەماهەنگى بەخشەرانى خستە پێشینەى کار و لەهەمان کاتدا جەختى لەسەر بەردەوامى جێبەجیکردنى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى نێوخۆیى کردەوە لە نۆ پارێزگادا: ئەنباڕ و بەسڕە و دهۆک و هەولێر و میسان و نەینەوا و سەڵاحەدین و سلێمانى و زیقاڕ.
چاڵاکییەکان لەبارەى پشتیوانیکردنى بە لامەرکەزیەتکردنى دەسەڵاتەکانە لە ناوەندەوە بۆ حکومەتە خۆجێیەکان و سوودوەرگرتنى زیاتر لە سیستەمەکانى خستنەوەى داهات و هاوبەشى دووقۆڵى لەگەڵ شارەوانییەکانى یەکێتى ئەوروپا، لە ڕێگەى پەرەپێدانى توانا دامەزراوەییەکان، و توانادارکردنى کۆمەڵگاى مەدەنى بۆ داکۆکیکردن لە دۆزەکانى پەرەسەندنى نێوخۆیی. هەروەها، جەخت دەخەنە سەر برەودان بە گەشتیارى ژینگەیى و ژیاندنەوەى کەلەپورى کلتورى و چارەسەرى ووزەى پاک و دروستکردنى شوێنى گشتى بەشێوازێکى داهێنەرانە و باشترکردنى فەراهەمبوونى هەلى کار بۆ دانیشتوانە نێوخۆییەکە. ئەو پڕۆژانەى لە پلانەکانى پەرەپێدانى پارێزگاکان و پلانەکانى کارى ووزەى بەردەوامەوە هەڵدەقوڵێن لە ژێر چەترى دووەم بەرنامەى پەرەپێدانى ناوچە نێوخۆییەکاندا پەرەیپێدراوە کە لە لایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک کراوە و لە ناوەڕاستى ساڵى 2018 دا کۆتاییهاتووە.
جێگرى وەزیرى پلاندانانى حکومەتى عێراقى فیدراڵ، دکتۆر ماهیر جۆهان، گوتى: "ئەم بەرنامەیە کۆمەڵێک پڕۆژەى پەرەپێدانى هیوابەخشى هێنایە کایەوە کە بەدەم پێویستى ئابوورى نێوخۆیى پارێزگاکانەوە دەچیت، لە ڕەخساندنى هەلى کارەوە تاکو بوارى گەشتوگوزار و پاراستنى کەلەپورى کلتورى. هەماهەنگى دووقۆڵى لەگەڵ شارەوانییەکانى یەکێتى ئەوروپا بەهەمان شێوە گرینگییەکى زۆرى بۆ بەرەوپێشبردنى پەرەسەندن هەیە لەسەر ئاستى نێوخۆییدا. وەزارەتى پلان دانان سوپاسگوزارى یەکێتى ئەوروپا و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکانە و ئامادەیە پشتیوانى تەواو خۆى پێشکەش بکات بۆ ڕێکخستنى هەماهەنگى بەخشەران و ئەوپەڕى تواناى خۆى بخاتە گەڕ لە هاریکاریکردنى بەلامەرکەزیەتکردنى دەسەڵاتەکان."
لەبەرامبەردا، جێگرى وەزیرى پلان دانانى حکومەتى هەریمى کوردستان، بەڕێز زاگرۆس فەتاح، گوتى: "چارەسەرەکانى ووزەى بەردەوام لە نێو گرینگترین ئەولەویەتەکانى حکومەتى هەرێم کوردستانن لە سایەى دیدگاى 2030 دا، و هەروەها پلانەکانى پەرەپێدانى پارێزگاکان بۆ پشتیوانیکردن و جێبەجێکردنى پڕۆژەکانى ووزەى خاوێن و ئەو شوێنە گشتییانەى کاریگەرى ئەرێنییان بەسەر دەستپێشخەرییەکانى گۆڕانى ژینگەییەوە دەبێت لە هەرێمدا. هەروەها چاوەڕێى ئەو ئەنجامانەین کە لە ڕێگەى دووقۆڵیى لەگەل دەسەڵاتە خۆجێییەکانى سەر بە یەکێتى ئەوروپاوە دێنە دەست لە بوارى بەلامەرکەزیەتکردن و بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە داهاتوویەکى نزیکدا."
سەرۆکى شاندى هەماهەنگکارى سەر بە نێردەى یەکێتى ئەوروپا بۆ کۆمارى عێراق، خاتوو باربارا ئێگەر، گوتى: "بەرنامە هاوبەشەکەمان لەگەل بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان بۆ 'پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى عێراق لە ڕیگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە ' ، گرینگییەکى زۆرى بۆ دەستپێشخەرییەکانى یەکێتى ئەوروپا هەیە لە عێراقدا. بڕوامان وایە کە ئەمە نموونەیەکى جوانى پابەندبوونێکى بەهێزى یەکێتى ئەوروپا لە هاریکاریکردنى حکومەتى عێراق لە هەوڵەکانیدا بۆ داڕشتنى پەرەسەندنێکى نێوخۆیى هەمەلایەن و متمانە پیکراوتر و پشتیوانیکردنى دەسەڵاتە نێوخۆییەکان لە جێبەجێکردنى کارەکانى بەلامەرکەزیەتکردن و دڵنیاییدان لە فەراهەمبوونى خزمەتگوزارییەکى باشتر و دەرفەتەکانى بژێوى ژیان بۆ دانیشتوانى عێراق. ساڵى ڕابردوو، خۆپێشاندانى هاونیشتیمانیان و کاریگەرییە قورسەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا گونجاوى ئەم بەرنامەیەیان سەلماند. لە ئێستادا، لە هەموو کاتێک زیاتر گرینگە کە بەیەکەوە پابەندبوونى خۆمان پێشانى خەڵکى بدەین لە هاریکاریکردنیان و دابینکردنى خزمەتگوزارى باشتر هەلى کار و لەگەڵیدا پشتیوانیکردنى ئەجێنداى فراوانى چاکسازى وڵات، بەتایبەتى بەلامەرکەزیەتکردن."
نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرە پیدان، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، پابەندبوونى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرە پیدان بۆ پشتیوانیکردنى هەوڵەکانى پەرەپێدانى نێوخۆیى لە عێراق دووپات کردەوە. بەڕیزیان گوتى: "ئێمە هاوبەشییەکى نایابمان لەگەڵ یەکێتى ئەوروپادا هەیە کە باشترکردنى دۆخى حوکمڕانى باش بەرەوپێشەوە دەبات لەسەر ئاستى نیوخۆیى و تواناى دەسەڵاتە خۆجێییەکان بەرز دەکاتەوە و دۆخى گوزەران لەریگەى ڕەخساندنى هەلى کارەو و گەشەى ئابوورییەوە باشتر دەکات. پێمان وایە یەکخستنى پەرەپێدانى ئابوورى کۆمەڵایەتى و پاراستنى ژینگە تاکە ڕێگەیە بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگا نێوخۆییەکان و بەهێزکردنى پارێزگاکان لەڕێگەى دابینکردنى کەرەستەى گونجاوەوە بۆ پەرەسەندنى نیوخۆیى."
سەرۆکى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان، بەڕێز وائیل ئەل ئەشهب، گوتى: "ئەم بەرنامە ئامانجدارە گەواهیدەرى هاوبەشى لە مێژینە و متمانەیە لەنێوان یەکێتى ئەوروپا و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرە پیدان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان، کە بەیەکەوە کار بۆ بەدیهاتنى ئامانجە هاوبەشەکانى پشتیوانیکردنى حکومەتى عێراق دەکەن بۆ فەراهەمکردنى خزمەتگزارییەکى باشتر بۆ هاونیشتیمانیان و بەئەنجامگەیاندنى ئەجێنداى پەرەپێدانى نێوخۆیى. لە ساڵى داهاتوودا، پشت بە هەماهەنگى سەرکەوتوودەبەستین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی و ستافى شارەوانییەکان لەو شارانەدا کە ئامانجمانن بۆئەوەى کاریگەرییەکانى دەستپێشخەرییەکانمان لە بوارى چاکبوونەوەى ناوچەیى گوندنشینەکان فراوانتر بکەین لە ڕێگەى بەرەوپێشبردنى بوارى بڕیاردان بە پشتبەستن بە داتا ستراتیژیەتەکانى کۆکردنەوەى داهات."
ئامانجى بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى عێراق لە ڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە بریتییە لە برەودان بە سەقامگیرى و پەرەسەندنى ئابوورى کۆمەڵایەتى و لە عێراقدا لە ڕێگەى باشترکردنى حوکمڕانى باش لەسەر ئاستى نێوخۆییدا. کار بۆ بەرزکردنەوەى تواناى پارێزگا دەستنیشانکراوەکان دەکات لە بەڕێوەبردنى حکومەتە خۆجێییەکان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان. گەشەى ئابوورى و ڕەخساندنى هەلى کار لە پێشینەن و لەگەڵیدا جەخت دەخرێتە سەر پڕۆژە ژینگەدۆستەکان و هاوبەشیپێکردنى ئافرەتان و لاوان.
#سەرکردایەتیکردنى_پەرەپێدان
***
کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەبارەى ئەندامێتى کۆمیتەى ئاراستەکردن و کۆبوونەوەى یەکەم
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنى پەڕاوى زانیارى بەرنامەکە
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنى پەڕاوى زانیارى بەرنامەى بەسڕەى جوان
کلیک لێرە بکە. بۆ دابەزاندنى پەڕاوى زانیارى بەرنامەى میسانى جوان
کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنى پەڕاوى زانیارى سۆمەریین
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە:
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان
خاتو نیدا هیلال، ڕاوێژکارى پێشکەوتووى پەیوەندییەکان
مۆبایل: 0799 745 751 964+
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێى مرۆیى
بەڕێز ئاریان محیەدین ئەل جەمور، شارەزاى بوارى پەیوەندییەکان.
مۆبایل: 9494 103 751 964+
شاندى یەکێتى ئەوروپا بۆ عێراق
بەڕێز ئەل سەدیق ئەل عەدیلى، کارمەندى زانیارى و ڕۆژنامەوانى
مۆبایل: 5377 928 780 964+