وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمی نەخشە ڕێگای خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆی کردەوە

2018 November 12

كردنه‌وه‌ی نەخشە ڕێگای خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆی له‌لایه‌ن جێگری وەزیر بۆ دەزگای کاروباری پۆلیس جه‌نه‌راڵ دكتۆر مۆفەق عەبدولهادی تۆفیق و لیوا عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لعامری و لیوا فیڕاس ئه‌لجبوری. وێنه‌: وه‌زاره‌تی نا‌وخۆی عێراق /2018

لە 12 ی تشرینی دووەمی 2018 دا،  جه‌نه‌راڵ مۆفەق عەبدولهادی تۆفیق ، جێگری وەزیر بۆ دەزگای کاروباری پۆلیس بە فەڕمی نەخشە ڕێگای خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆی کردەوە لە عێراقدا لە وەزارەتی ناوخۆدا، ئەمەش لە بۆنەیەکدا کە لە بارەگای دەزگاکە سازکرابوو لە بەغدا.

ئامانجی گشتیی نەخشتە ڕێگاکە بریتیە لە ڕێکخستنی ئاسایش بەجۆرێك هێزی ئاسایشی عێراق بکرێتە پۆلیسی ناوخۆ لە عێراقی پاش داعشدا، هەروەها بۆ پەرەپێدان بە چێوەیەکی کار کە جەختی تایبەتی بکاتەوە سەر هێشتنەوەی متمانە لە نێوان خزمەتگوزاری پۆلیسی عێراقی و خەڵكیدا، هەروەها بۆ لەخۆگرتنی هاوبەشدارێتیەکی هەماهەنگکارانە لە نێوان پۆلیس و دەزگاکانی تری سیستەمی دادی تاوانکاریدا.

کەواتە نەخشە ڕێگاى خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆ ستراتیژیەتی گۆڕانکاری وڵاتەکە دابین دەکات لە وڵاتێکی سەربارزی و ئاسایشەوە بۆ دەسەڵاتێکی ئاسایشی مەدەنی بۆ لایەنی ئاسایشی ناوخۆیی و ئەم ئامانجە پۆلیسیانە دەکاتە کارە یەکەمینەکانی: 1. بەڕێوەبردنی پاراستن و ئاسایش 2. بەڕێوەبردنی تاوان 3. بەڕێوەبردنی هێزی هاتوچۆ 4. باشتركردنى كاریگه‌ریه‌تى خزمه‌تگوزارى پۆلیسى ناوخۆ 5. پۆلیسی کۆمەڵگە. نەخشە ڕێگاکە شەش کاری پشتیوانکارانی تر دەخاتە ڕوو: أ. دارایی ب. سەرچاوە مرۆییەکان ج. ڕاهێنان د. ئامڕازەکان هـ. ژێرخان و. تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندیه‌كان.

وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی کارمەندانی باڵای بەرپرس کرد بە ئامۆژگاری ستراتیژیەتی وهاریکاری لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق کە پەرەیداوە بە نەخشە ڕێگاکە.

جه‌نه‌راڵ مۆفەق عەبدولهادی تۆفیق، جێگر وەزیری دەزگای کاروباری پۆلیس، وتی "من سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاڕاستەی لیژنەی نەخشە ڕێگا دەکەم بۆ کارە ناوازەکەیان لە پەرەپێدانى ئەم بەڵگەنامە گرنگەدا کە دەبێتە ڕێبەر بۆ خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆ لە عێراقی پاش داعشدا. نەخشە ڕێگاکە لەکاتی خۆیدایە و ڕاستەوخۆ لەژێر دیدی بەرنامەی حوکمەتی نوێدایە لەسەر گۆڕانکاری ئاسایشی ناوخۆ بۆ پۆلیسی ناوخۆ. بەناوی دەزگای کاروباری پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆوە سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاڕاستەی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دەکەم بۆ ئامۆژگاری و هاریکاریەکانی لەم کارە گرنگەدا."
 
بەڕێوەبەری کاتی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق گێراردۆ نۆتۆ وتی "باشترکردنی خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆ ئەولەویەتێکی دەستنیشانکراوی سەرەکیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە بەرنامەی چاکسازی کەرتی ئاسایشیدا لەژێر سیستەمی داد و سەپاندنی یاسادا کە پشتیوانی دەکرێت لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانیەوە. سه‌ركه‌وتن لە جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای خزمەتگوزاری پۆلیسی ناوخۆ و هەنگاوێکی گرنگە لە گێڕاندنەوەی خزمەتگوزاریەکانی ئاسایشی گشتی و حوکمی یاسا و ئاشتیەکی بەردەوام لە عێراقدا. به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی ئامۆژگاری و هاریکاری بۆ دەزگای کاروباری پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆ لەم کارە گرنگەیاندا لە چەند مانگی داهاتوودا."

به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان سوپاسگوزاری ئەڵمانیایە بۆ کۆمەکیە باشه‌كه‌ى بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە گرنگە لە عێراقدا.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
خاتوو شامیلا هێماساگاما، بەڕێوەبەری بەرنامە حوکمی یاسا/ چاکسازی کەرتی ئاسایش.
(م): 009647511843529