ڕاپۆرتى یه‌كێتى ئه‌ورپا و به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان: ئاشتى وسه‌قامگیرى دوو هۆكارى سه‌ره‌كین بۆبهدیهێنانى ئامانجهجیهانیهكان له‌وڵاتانى عه‌ربیدا
ڕاپۆرتى یه‌كێتى ئه‌ورپا و به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان: ئاشتى وسه‌قامگیرى دوو هۆكارى سه‌ره‌كین بۆبهدیهێنانى ئامانجهجیهانیهكان له‌وڵاتانى عه‌ربیدا
2017 October 2
ئه‌م ڕاپۆرته تيشك ده‌خاته سه‌ر زۆرێك له ئه‌نجامه‌كانى پڕۆژه‌كان كه جێبه‌جێكراوه له‌لایه‌ن یەکێتی ئەوروپا وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پهرپێدان كه‌وا كاریكردۆته سه‌ر ژیانى ملیۆنه‌ها كه‌س له ناوچه‌كه‌دا، كه عێراقیش لهخۆهدهگرێت. هەروەها ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتە ڕوو کە چۆن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ویەکێتی ئەوروپا هاوبەشانێکی سروشتین وهەمان بەها وئامانجیان هەیە بۆ بەرەوپێشخستنی ئاشتی و ئاسایش و مافەکانی مرۆڤ و پەرەپێدان. بنەمایەکی ڕێبەر لە هاوبەشیەکەدا بریتيیە لە هەوڵی هاوبەش بۆ یارمەتیدانی وڵاتان لە ڕیشەکێشکردنی هەژاری و وەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (SDGs)، ئەم ئامانجانە بریتیین لە 17 ئامانجی جیهانی بۆ وەدەستخستنی داهاتوویەکی ئاشتیخوازتر و گەشاوەتر و بەردەوامیپێدراو تر تا ساڵی 2030.
ئه‌م خاڵە بەرچاوانهى خواره‌وه تێشك ده‌خاته سه‌ر هاوبەشێتی نێوان یەکێتی ئەوروپا وبەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وكاریگهریهكهى له عێراقدا.
خاڵه به‌رچاوه‌كان
- كارده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكان له‌عێراق ولوبنان ولیبیا بۆ باشتركردنى سه‌قامگیرى به‌به‌كارهێنانى ئامرازه‌كانى وه‌ك هاوبه‌شیكردن له‌شیكردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان بۆ رێگهگردن لهمڵملانێیهكان وزامنكردنى ئاشتى
- له‌عێراق، بەرنامەی "پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان" هاوكارىپارێزگاكان ده‌كات له‌دانانى ستراتجیهكان بۆ پهرپێدان وبههێزكردنى ڕۆڵى ئافره‌تان وگه‌نجان وهه‌روه‌ها به‌شێوه‌كى كاریگه‌ر هانى چاكبوونه‌وه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌دات كه‌وا كهوتبوونهته ژێر كارتێكه‌رى هەڵمەتى سەربازى دژى داعش" ده‌وله‌تى ئیسلامى له‌عێراق و شام"
- كۆمه‌ڵگاكانى په‌راوێزخراو له‌عێراق ده‌نگیان پێدارهوهله سایه‌ى بەرنامەی "پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان"، وئافره‌تانیش لهبهسرهومیسان وكه‌ربه‌لا به‌شێوه‌یه‌كى باشتر به‌شداریان پێكراوهلهههوڵهكانى ناخۆیى بۆ پیلاندانان
- له‌ڕێگاى ده‌ستپێشخه‌رى" داهێنان به‌ئامانجى پهرپێدان"، داهێنه‌ران و کارسازانى گه‌نج له‌عێراق فێرى ستراتيجيهكانى په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ل هاوبه‌شه‌كان و كۆمه‌كی به‌خشه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان
- دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن له‌عێراق كه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌م هاوبهشیكردنهوه پشتگیرى ده‌كرێت هاوكارى گه‌ڕانه‌وى متمانه‌ى دانیشتووانى كردووه بۆ حكومه‌تى عێراق له‌هه‌ست كردن به‌پرۆسه‌ی بهروهپێشبردن