دارشتنی پلانی ناۆخۆیی بۆ خۆگونجاندن لەگەل گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێمی کۆردستانی عێراق

دارشتنی پلانی ناۆخۆیی بۆ خۆگونجاندن لەگەل گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا لە هەرێمی کۆردستانی عێراق

2024 May 31

گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر گەشەسەندنی مرۆڤ، وخۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا پێکهاتەیەکی سەرەکیە لە هەر پرۆسەیەکی پلاندانان و لە هەر کاتێکدا و لە هەموو ئاستەکاندا.  دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە (EPIB)، بە هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)، دەستپێشخەرییەکی دەستپێکرد بە ئامانجی داڕشتنی پلانی خۆگونجاندنی ناوخۆیی (LAP) بۆ بەرزکردنەوەی توانای خۆگونجاندن و خۆڕاگری ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی کە بەهۆی کاریگەریی گۆڕانی کەش و هەواوە دروست دەبێت.

ئەم ڕاپۆرتە بەشێکە لە چالاکییەکانی هەرێم بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە ژینگەییەکان. شیکردنەوەی سیناریۆ بنەڕەتییەکان و شیکردنەوەی سیناریۆی چاوەڕوانکراوی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانیان لەسەر کەرتە دیاریکراوەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەخۆدەگرێت. ڕاپۆرتەکە هێڵکارییەک لە کارە پێویستەکان بۆ خوگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا لە کوردستاندا دەخاتە ڕوو.
 

Document Type
Regions and Countries
Sustainable Development Goals