لەچوارچێوەى پڕۆژەى گۆڕانى دیجیتاڵى و حکومەتى ئیلیکترۆنیدا لە عێراق، سکرتاریەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق و بە هاوکارى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و هاوپێرى هەرێمى بە هاوبەشى لەگەڵ هاوبەشى جێبەجێکاردا کە ئەگادیمیاى ئیستۆنیایە بۆ حکومەتى ئەلیکترۆنى، هەڵدەستێت بە خستنەگەڕى سەکۆى هەڵسەنگاندنى دیجیتاڵى بۆ هەڵسەنگاندنى ڕادەى پێگەیشتنى دیجیتاڵى عێراقى و برەودان بە پشتبەستن بە دیجیتاڵ لە دامەزراوە حکومییە سەرەکییەکاندا بۆ بەستنەوەى تەکنەلۆژیا و داهێنان بەیەکترییەوە بەمەبەستى دەستخستنى ئەنجامى باشتر.
بەگوێرەى دوو بڕگەى بەدیجیتاڵیکردن و بە ئەلیکرترۆنیکردن، سەکۆى هەڵسەنگاندنى دیجیتاڵى هاریکارى عێراق دەکات بۆ هەڵسەنگاندنى سەکۆى دیجیتاڵییەکەى لەچوارچێوەى کارى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوامدا و هەڵدەستێت بە دیاریکردنى خاڵەکانى خستنەناوەوەى دیجیتاڵى بۆ خێراکردن بەرەو بەدیهێنانى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام دەبێت. ئەمە، لەڕێگەى پێداچوونەوە بە ستراتیژیەت و پلانى کار و چوارچێوەى کارى یاسادانانە هەنووکەییەکانەوە، دۆخە هەنووکەییەکە هەڵدەسەنگێنێت. لەریگەى دەستنیشانکردنى کۆسپە سەرەکییەکانى حکومەتى ئەلیکترۆنى وەک نیازى سیاسى و ڕۆڵ و هەماهەنگى دەزگاى خاوەن بڕیار و چوارچیوەى کارى یاسایى و دارایى و داتابەیسى دیجیتاڵى و بەردەستبوونى خزمەتگوزارییەکان و ئاسایشى ئەلیکترۆنى، هەڵسەنگاندنەکە پێشنیارى ماوە کورت و درێژخایەن لەگشت بوارێکدا دەخاتە بەردەست بەمەبەستى بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنى ئاڵوگۆڕى دیجیتاڵى عێراقى کە هاوتەریبە لەگەڵ ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوامدا و لەهەمان کاتدا ڕێگە لە دابەشبوونى دیجیتاڵى و وەستانى کار بەهۆى قەرەباڵغى بەکارهێنەرانەوە دەگرێت. ئامانجى سەرەکى بریتییە لە دۆزینەوەى دەرفەتى نوێ لەڕێگەى سوودبینینەوە لە هێزى دیجیتاڵ بەمەبەستى دەستەبەرکردنى ئاستێکى بەرزترى بووژانەوە و ڕەزامەندى زیاترى هاوڵاتیان لەڕێگەى دابینکردنى خزمەتگوزارییەکى کاریگەر و شەفاف و بەگوێرەى دانیشتوانەکە، لە ڕێگەى بەکارهێنانى تەکنەلۆژیا دیجیتاڵییەکانەوە.
بەپشتبەستن بە هەڵسەنگاندنەکان لەکاتى تەواوبوونیاندا، پلان وایە کە نەخشەڕێگىیەکى گۆڕانى دیجیتاڵى خومەتگوزارییە گشتییەکان دابڕێژرێت بەمەبەستى دانانى بناغەیەک بۆ حکومەتى ئەلیکترۆنى لە عێراق و دەستنیشانکردنى پێشینە ستراتیژییەکانى بە دیجیتاڵیکردن لە کەرتى گشتى و دانانى بەردى بناغەى سەرەکى کۆمەڵگایەکى دیجیتاڵى و لەگەڵیدا بتوانرێت ئاستەنگ و قەرەباڵغی کەم بکرێتەوە- وەک. گۆڕینەوەیەکى پاریزراوى داتا و ناسنامە و واژۆى دیجیتاڵى بۆ هاوڵاتیان و کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەکان و ئاسایشى زانیارى و پەرەپێدانى توانستەکان- شانبەشانى پڕۆپۆزەڵ بۆ چوارچێوەى کارى یاسایى و دارایى و دامەزراوەییەکانى حکومەتى ئەلیکترۆنى.
دکتۆر عەباس ئەل بەکرى، سەرۆکى تیمى ڕاهێنان و پەرەپیدان و پشتیوانى نێودەوڵەتى لە کۆمیتەى باڵاى حکومەتى ئەلیکترۆنى لە سکرتاریەتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران، گوتى: “بەناوى کۆمیتەى حکومەتى ئەلیکترۆنى نیشتیمانیى عێراقییەوە، ئەوپەڕى خۆشحاڵى خۆمتان پێڕادەگەیەنم بەبۆنەى دەستپێکى هەماهەنگییەکان لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندا لە عێراق. بڕوام وایە ئەم هەماهەنگییە هاریکارى کۆمیتەى نیشتیمانى حکومەتى ئەلیکترۆنى و وەزارەتە عێراقییەکان و کەرتەجیاجیاکان دەکات بۆ ئاسانکاریکردن لە دەستخستنى ئەنجامەکانى پڕۆژە نیشتیمانییەکەمان لە حکومەتى ئەلیکترۆنیدا.
دەستکەوت لە گۆڕانکارى دیجیتاڵیدا، بۆ خەڵکى عێراق دەبێتە هۆى بەشدارى زیاترى هاوڵاتیان و خزمەتگوزارى گونجاو و زیاتر و بێ کەموکوڕى دەخاتە بەردەست و لە ئەنجامیشدا سەردانیکردنى دامەزراوە گشتییەکان لە لایەن تاکەکانەوە کەمتر دەکاتەوە. هەروەها ئەمە دەرگا بۆ بەشداری
یەکى ئەلیکترۆنى دەکاتەوە لە ڕێگەى بەشدارى ڕاستەوخۆوە لە نێوان حکومەت و هاوڵاتیان و دامەزراوە بازرگانییەکاندا.
لەکۆتاییشدا، دەمەوەێت بڵێم کە کاریگەربوون و بەشدارى زیاتر و بە دیجیتاڵیکردنى کەرتى گشتى شەفافیەت و متمانەپێکردنێکى زیاترى حکومى دەستەبەر دەکەن. کاتێک پڕۆسە خودکار و ستانداردەکان دەکەونە کار، گەندەڵى سنوردار دەبێت.