#پەیامەكەت_بگەینە
وبەشداریبكە لە ماراسۆنی دژی گەندەڵی
٨- ٢٢ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
بەشدار بە لە هەڵمەتى #پەیامەكەت_بگەینە و ئەم ڤیدیۆیە وەکو باکگراوندی ستۆرى یان ڕییەل لە ئینستاگرام و تیک تۆک بەکاربهێنە.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە هاوکاری دەستەی دەسپاکی فیدراڵی و دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان، داوا لە هەموو لایەک دەکات دژی گەندەڵی بوەستن بە بەشداریکردن لە هەڵمەتی #پەیامەكەت_بگەینە. هەڵمەتی #پەیامەكەت_بگەینە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە كۆمەكی داریی بۆ دابینکراوە، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری وهاندانی کردەوەیە لەنێو خەڵکی عێراق، حکومەت، گەنجان، کەرتی تایبەت، کۆمەڵگەی مەدەنی وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
هەر جارێک بەشداری لە کەمپەینی #پەیامەكەت_بگەینە دەکەین، هاوبەشی دەکەین و ئەو لێپرسینەوە و بەرپرسیارێتییە دەگوازینەوە کە هەموومان لە بەرامبەر گەندەڵیدا هەڵیدەگرین. کاتی یەکڕیزی و بنیاتنانی عێراقێکی دوور لە گەندەڵییە.
بزانە گەندەڵی چییە و فێربە دەربارەی ئەو کردارە تاکەکەسییەکان کە دەتوانیت بیکەیت و هێڵەکانی ڕاپۆرتکردنی گەندەڵی لە عێراق.
راپۆرتکردنی گەندەڵی
دەستەی دەسپاکی فیدراڵی
154
دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق
1015
دەتوانیت بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەیت بە گەیاندنی پەیامەکەت بۆ خێزانەکەت و هاوڕێکانت و تۆڕەکەت و چالنجیان بكەیت بۆ قسەکردن و پابەندبوون و بانگەوازی ئەوانی دیکە بکەن کە بە یەکگرتوویی دژی گەندەڵی وەستاون.
1 - گەندەڵی چییە؟
گەندەڵی بریتییە لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی سپێردراو بۆ بەدەستهێنانی قازانجی تایبەت.
متمانە لادەبات و دیموکراسی لاواز دەکات و ڕێگری لە گەشەسەندنی ئابووری دەکات.
نایەکسانی و هەژاری و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی و قەیرانی ژینگەیی قووڵتر دەکاتەوە.
چەند نموونەیەک لە گەندەڵی:
- فەرمانبەرانی گشتی کە داوای پارە یان چاکە دەکەن لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزاراینانەی كەوا پێشكەشی دەكەن.
- سیاسەتمەداران پارەی گشتی خراپ بەکاردەهێنن یان هەلی کار یان گرێبەستی گشتی دەدەن بە سپۆنسەر و هاوڕێ و خێزانەکانیان.
- کۆمپانیاکان بەرتیل دەدەن بە بەرپرسان بۆ ئەوەی گرێبەستی قازانج بەخش بەدەست بێنن.
لەکوێ ؟
گەندەڵی دەتوانێت لە هەر شوێنێکدا ڕووبدات: لە بواری بازرگانی، حکومەت، دادگا، میدیا و کۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها لە گشت کەرتەکاندا، لە تەندروستی و پەروەردەوە تا ژێرخان و وەرزش.
کێ؟
گەندەڵی دەتوانێت هەر کەسێک بگرێتەوە لە : سیاسەتمەداران، بەرپرسانی حکومەت، فەرمانبەرانی گشتی، بازرگانان یان هەر ئەندامێكی كۆمەڵگا بەگشتی.
کەی؟
گەندەڵی دەتوانێت لە هەندێک کاتدا ڕووبدات و خۆی لەگەڵ چوارچێوەی جیاواز و گۆڕانی بارودۆخدا بگونجێنێت. دەتوانێت لە وەڵامی گۆڕانکارییەکانی یاسا و ڕێساکان و تەنانەت تەکنەلۆژیاشدا پەرەبسێنێت.
چۆن؟
لە سێبەردا گەندەڵی ڕوودەدات، زۆرجار بە هاوکاریی فەرمانبەرانی پیشەیی وەک خاوەن بانكەكان، پارێزەران، ژمێریار و بریکاری خانووبەرە، سیستەمی دارایی ناڕوون و ئەو كۆمپانیانەی كە نەناسراون ڕێگە بە گەشەسەندنی پلانەکانی گەندەڵی بدەن و هانی گەندەڵكاران دەدەن بۆ سپیکردنەوە و شاردنەوەی سامانە نایاساییەکانیان.
2. تێچووی گەندەڵی
- ئازادی و سەروەری یاسا.
- بەشداری و متمانەت بە حکومەتەکەت.
- چانسی خۆت بۆ ژینگەیەکی تەندروست و داهاتوو.
- دەرفەتت بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی سامان.
- دەرفەتت بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییە گشتیەکان وەک تەندروستی و پەروەردە.
3. لە بەرامبەر گەندڵیدا چی بکەیت؟
- دەست بكە بە وەرگرتنی زانیاری دەربارەی گەندەڵی و کەسانی تر لێ ئاگاداربکەرەوە .
- چۆنییەتی دەستنیشانکردنی ئەو خاڵە لاوازانە فێربە کە ئەگەری گەندەڵی زیاتر دەکەن.
- لە تۆوە دەستپێدەکات! خۆت لە گەندەڵی بەدووربخە و هانی کەسانی تریش بدە بۆ ئەوەی هەمان كار بکەن.
- کۆمەڵگاکەت لە گەندەڵی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کۆمەڵگا ئاگادار بکەرەوە.
- مافی دەستگەیشتن بە زانیارییەکانت هەیە. داوای دەستگەیشتن بە کەیسەکان بکە و لێکدانەوەیان بۆ بکە.
- ئەگەر توانیت، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گەندەڵی ئاگادار بکەوە و هانی کەسانی دیکەش بدە هەمان کار بکەن. كاتێك ڕاپۆرتێك دەكەیت دەربارەی هەبوونی گەندەڵی ئەم راپۆرتە بە بێ ناو تۆمار دەكرێت و زانیاریەكانت بەنهێنی دەپارێزرێت.
4. جۆرەکانی گەندەڵی
- پاڵپشتیکردن لە گەندەڵی
بەکارهێنانی سەرچاوەکانی دەوڵەت، بە شێوەیەکی گشتی پۆستەکان، بۆ پاداشتکردنی تاکەکان بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری سیاسییان. هەموو سیستەمە سیاسییەکان جۆرێك لە جۆرەكانی پاڵپشتیکردن لەخۆدەگرێت - بۆ نموونە لە دانانی پۆستی کابینە یان باڵیۆز بۆ لایەنگران و هاوپەیمانانی سیاسی .
- گەندەڵی سیستەمی
هەروەها بە گەندەڵی بەربڵاو ناسراوە، گەندەڵی سیستەمی ئاماژەیە بۆ دۆخێک کە گەندەڵی بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستەمی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی دەوڵەتێکدا و زۆربەی خەڵک هیچ بەدیلێکیان نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرپرسانی گەندەڵ.
- بەرتیل وەرگرتن.
بریتییە لە پێشکەشکردن یان ئاڵوگۆڕی پارە، خزمەتگوزاری، یان شتی دیکەی بەنرخ بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر حوکمدان یان هەڵسوکەوتی کەسێک لە پۆستێکی دەسەڵاتی سپێردراودا هەبێت.
- کریاریزم (کلاینتالیزم)
سیستەمێکی نافەرمی و ئیستغلالکاری ئاڵوگۆڕکردنە لە (سەرچاوە، خزمەتگوزاری، یارمەتییەکان) لە نێوان "خاوەن" یان "بەرێوەبەر" ی بەهێزتر و/یان دەوڵەمەندتر و "کڕیاران" یان "شوێنکەوتووانی" کەمتر دەوڵەمەند/لاوازتر. ئەم جۆرە سیستەمە بە شێوەیەکی گشتی لەو شوێنانەدا دەبینرێن کە پێکهاتە فەرمیەکانی حکومەت شکست دەهێنن لە دابینکردنی سەرچاوەی پێویست.
- ململانێی بەرژەوەندییەکان
ململانێی بەرژەوەندی بریتییە لە ململانێی نێوان ئەرکێکی سپێردارو لە لایەک، لەگەڵ بەرژەوەندی تایبەتی ئەرک هەڵگر لە لایەکی دیکە. بۆ نموونە ئەندام پەرلەمانێک کە لە لیژنەی چاکسازی چاودێری تەندروستی دانیشتبێت لەوانەیە پشکی لە کۆمپانیایەکی گەورەی دەرمانسازیدا هەبێت. بوونی ئەم بەرژەوەندییە تایبەتە دەتوانێت کاریگەری نەشیاو لەسەر ئەنجامدانی بەرپرسیارێتییە دیاریکراوەکان هەبێت.
- کرۆنیزم
مامەڵەی لایەنگری لەگەڵ دۆست و هاوكاران لە دابەشکردنی سەرچاوە و پۆستەکاندا.
- واستە (نێپۆتیزم)
جۆرێکە لە لایەنگری کە پەیوەندی خێزانی تێدایە، کە کەسێک دەسەڵاتی خۆی خراپ بەکاردەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی کار یان چاکەیەکی دیکە بۆ ئەندامانی خێزان.
- بازرگانیکردن بە کاریگەرییەوە
بازرگانیکردن بە کاریگەرییەوە کاتێک ڕوودەدات کە کەسێک کە کاریگەری ڕاستەقینە یان ڕواڵەتی لەسەر بڕیاردانی بەرپرسێکی حکومی هەبێت، ئاڵوگۆڕی کاریگەرییەکان بکات بۆ سوودێکی نایاسایی.
نموونەیەک کاتێک پەرلەمانتارێک پارەیەک لە کۆمپانیایەک وەردەگرێت بۆ ئەوەی هەوڵی ئەوە بدات هاوڕێ یاسادانەرەکانی ڕازی بکات پشتگیری لە هەموارکردنەکان بکەن کە سوودی بۆ ئەو کۆمپانیایە دەبێت.
5. ڕاپۆرتکردنی گەندەڵی
کۆمیسیۆنی فیدراڵی بۆ دەسپاکی
دەتوانن لە ڕێگەی 154 گەندەڵی ڕاپۆرت بکەن
هێڵی گەرمی کۆمیسیۆنی دەسپاکی فیدراڵی
مۆبایل: 07901988559
هێڵی زەمینی: 7782653
ئومنیە: 07600000030 (بەخۆڕاییە لەناو هەمان تۆڕدا)
ئیمەیڵ: hotline@nazaha.iq
دەستەی دەسپاکی کوردستان
دەتوانن لە ڕێگەی 1015 گەندەڵی ڕاپۆرت بکەن
نامەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ دەستی دەستپاکی( هەولێر/ شەقامی ئاراس): despaki.hotline@yahoo.com
📱07511714300 📱07511714301
📱07714484040
(دهۆک/ شەقامی گەلی): office.duhok@yahoo.com
📱07501061420,📱07514419986 ☎0627133618
(سلێمانی/ کانیسکان)
📱07501302928 / ☎3202955
سەرچاوە: رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی